باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە ئیستەنبوڵ خۆی کاندید ناكات

150
0
هاوبەشی :

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک لە میدیا کوردییەکان و تورکییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە ئیستەنبوڵ خۆی کاندید کردوە

لەو بارەیەوە باشاک دەمیرتاش ئاشکرای کرد، لە دوای گفتووگۆکردن لەگەڵ پارتەکەمان گەیشتینە ئەو ئەنجامەى کە من خۆم کاندید نەکەم بۆ شارەوانی گەورەی ئیستەنبوڵ.

جەختی کردەوە، پێویستە هەموو گەلی کورد و ئەندامانى پارتەکەمان بزانن، هەموو بڕیارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەم پارتى دراون.

لەکۆتایشدا ڕایگەیاند، ئێمە بە هەموو توانامانەوە پشتگیری لە کاندیدە بەهێزەکانی پارتەکەمان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەکەین و لە ڕۆژانى داهاتووشدا بە کردەیی ئەو پشتیوانییە دەردەبڕین بۆیان.

هاوبەشی :