لە ناوچەی هۆل لە باشووری حەسەکە، بۆ ڕێزلێنان لە ٦ شەهیدی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە، کە لە هەرێمی دێرەزۆر شەهید بوون، ڕێوڕەسمی سەربازی بەڕێوە چوو.

120
0
هاوبەشی :

 

ئاریان تیڤی

سەرچاوە خۆجێییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچەی هۆل لە باشووری حەسەکە، بۆ ڕێزلێنان لە ٦ شەهیدی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە، کە لە هێرشی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە هەرێمی دێرەزۆر شەهید بوون، ڕێوڕەسمی سەربازی بەڕێوە چوو.

ئەو ٦ شەڕڤانەی ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە قەسەدە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی ئێراندا بۆ سەر هەرێمی دێرەزۆر شەهید بوون.

قەسەدە لەو بارەوە دەستنیشانی کرد کە لە بەرامبەر هێرشەکاندا، مافی پاراستنی ڕەوا و وەڵامدانەوە بەکار دێنێ.

هاوبەشی :