لە شنۆ، بۆکان و پیرانشار چوار هاوڵاتیی دیکە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کران

158
0
هاوبەشی :

 

لە درێژەی ڕەوتی گوشار و قۆڵبەست‌کردنی چالاکان و هاوڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم دوو هاڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە قۆڵبەست کراون؛ دوو هاوڵاتیی دیکەش بۆ تێپەڕاندنی ئەو سزایەی بەسەریاندا سەپێندرابوو، ڕەوانەی زیندان کراون.

بە گوێرەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان، هاوڵاتییەک بە ناوی “عیسا ئیبراهیم‌زاده” خەڵکی شاری شنۆ لە هێرشی هێزه ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێراندا، دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکە ئەو هاوڵاتییە کە بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانی خۆی و جووتیارانی دیکە سەفەری تارانی کردبو، دوای گەڕانەوەی لە تاران، هێزە ئەمنیەکانەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و لەپێش چاوی هاوسەرەکەی و منداڵەکانی به بێڕێزی و توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە.

عیسا ئیبراهیمزاده پێشتر بە تۆمەتی بەشداریکردن لە شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، سزای٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو هاوڵاتییە بە دانانی بارمته بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە هەواڵێکی دیکەدا ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندان، هاوڵاتییەکی تری کورد بە ناوی “یاسین ئاباریان”، تەمەن ٣٠ ساڵان، خەڵکی گوندی “سەرووکانی” سەر بە شاری پیرانشار، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

هاوبەشی :