هەپەگە: ٢ داگیرکەر سزادران، ٤ کامێرای چاودێری لەناوبران

158
0
هاوبەشی :

لە خواکورک لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندران، ٤ کامێران چاودێری حەراریش لەناوبران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەراوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە بەم جۆرەیە:

“لە هەرێمی خواکورک؛

٣ی شوبات کاتژمێر ١٣:٣٠ لە بەرامبەر داگیرکەران لە شاخی شەهید کامەران چالاکی هەماهەنگی گەریلا ئەنجامدرا. قۆڵی یەکەمی چالاکیەکە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لەو داگیرکەرانەیاندا کە سەرقاڵی دروستکردنی سەنگەر بوون. قۆڵی دووەمی چالاکیەکە بە نیشانشکێنی لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر بە سزا گەیەندران، چوار کامێرای چاودێری حەرار لەناوبران.

٣ی شوبات کاتژمێر ١٣:٥٠ لە شاخی شەهید کامەران بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکی لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢ی شوبات کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٣١ی کانونی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە ٢ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

١ی شوبات لە هەرێمی زاپ، سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا یەک جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٣١ی کانونی دووەم، ١، ٢ و ٣ی شوبات لە هەرێمی قەندیل گۆرەپانەکانی بۆبلیسکا، کورتەک، دۆڵی شەهیدان ٥ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی یەکماڵ، شاخی سیسەر، شاخی رەشید ٥ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی دەرگەلێ، سەری مەتینا، بێشیلی ٥ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم یەک جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٧ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی چەمی لۆلان، شەهید شەریف ٣ جار؛ بە گشتی ٢٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ ئەو شوێنانە بۆردومان کران.

٢ی شوبات لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا”.

هاوبەشی :