شەوی ڕابردوو هێلیکۆپتەرێکى سوپای تورك لە شاری دیلوك كەوتە خوارەوە، لە ئەنجامدا تەواوی تیمەكەی گیانیان لەدەستدا.

94
0
هاوبەشی :

عەلی یەرلی وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە بارەی كەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێکى سوپای وڵاتەكەی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، كاتژمێر ١٠:٤٩ شەوی ڕابردوو هێلیکۆپتەرێکى وڵاتەکەمان، کە لە فڕۆكەخانەی هاتایەوە دەستى بە جوڵە کردووە، بەڵام لە گوندی كارتالی سەر بەشارەدێی نۆردگی نزیك دیلوك كەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە تەواوی تیمەکەى، كە دوو كەس بوون گیانیان لەدەستدا.

هاوبەشی :