لە کۆبوونەوەی نێوان ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا(میت) و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، پرسی کەرکووک تاوتوێ کراوە
بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی ئەلعەرەب کە بنکەکەی لە لەندەنە هاتووە، کۆبوونەوەی نێوان ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا(میت) و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، پرسی کەرکووک تاوتوێ کراوە.
تورکیا بە چڕی هەوڵەکانی لەڕێگەی ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت، بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و بێبەشکردنی یەنەکە لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەکە دەستپێکردووە
ئاماژەی بەوەشداوە، تورکیا ڕۆڵی هەیە لە دانوستانی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن و کۆکردنەوەیان لە یەکتر، جگە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بارزانی دڵنیایی داوە بە کاڵن کە هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی ناکەن بۆ پارێزگاری کەرکوک بەوهۆیەشەوە (کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی هەڵوەشایەوە)
ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی پارێزگاری کەرکوک بدرێتە عەرەبی سوننە، سەرۆکایەتی پەرلەمان بدرێتە تورکمانەکان، پارێزگاری قەزاکەش بدرێتە پارتی دیموکراتی کوردستان.