سیامەند موعینی: تۆڵەی خوێنی گەنجەکانمان لە جەلادان دەکەینەوە
هاوسەرۆکی پژاک، سیامەند موعینی لەسێدارەدانی گەنجانی کوردی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: “تۆڵەی خوێنی گەنجەکانمان دەکەینەوە”.
هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، سیامەند موعینی دەربارەی لەسێدارەدانی چوار گەنجی کورد لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەدا دووپاتی کردۆتەوە، تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە لەپێناو کۆتاییهێنان بە دیکتاتۆری بۆتە شتێکی ناچاری.
دەقی پەیامەکەی سیامەند موعینی بەم جۆرەیە:
“لەسێدارەدان بەدەستی خوێنمژەکان لە سەرەتای شۆڕشی ٥٧ و لەسێدارەدانەکان لە پادگای سنە، بۆتە کارێکی ئاسایی بەلای کۆماری ئیسلامییەوە، تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە بۆ کۆتاییهێنان بە دیکاتۆرییەت بۆ هەمووان بۆتە ناچاری. لە فەرهاد و فەرزاد و شیرین و عەلییەوە، تاوەکو پەژمان و محەمەد و موحسین و وەفا، بەڕێزەوە هەموویان یاد دەکەینەوە. تۆڵەی خوێنی گەنجەکانمان لە جەلادان دەکەینەوە”.