دەسەڵاتدارانى ڕژێمی كۆنەپەرستی ئیرانی تەرمەكان ڕادەستی خانەوادەكانیان ناكاتەوە.

97
0
هاوبەشی :

 

دوای لەسێدارەدانى چوار گەنجی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە، لە ئێستادا دەسەڵاتدارانى ڕژێم تەرمەكان ڕادەستی خانەوادەكانیان ناكاتەوە.

میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویانكردووەتەوە، دوای لە سێدارەدانی هەر یەك لە ” وەفا ئازەربار، موحسین مەزڵوم، پژمان فەتحی و محەممەد فەرامەرز “، دەسەڵاتدارانی ئێران بە خانەوادەكانیانی ڕاگەیاندووە چاوەڕێی تەرمەكانیان نەبن.

ئاماژە بەوەش كراوە، لەلایەن ئێرانەوە لە شوێنێكی نادیار تەرمی هەر چواریان ئەسپەردەی خاك كراوە و پەیام دراوە بە خانەوادەكانیان چاوەڕێ نەبن تەرمەكانیان پێ بدرێتەوە.

كاردانەوە جیهانی و ناوخۆیی و هەرێمییەكان، لەسەر لە سێدارەدانی هەر چوار كوردەكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوامی هەیە و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەسەر ئەو پرسە هۆشداری بە ئێران داوە.

هاوبەشی :