دادگای بەریتانی بڕیاری كۆتایدا لەسەر دادگایی كردنی ژنە چالاكوانی كورد بێریتان و چالاكوانی ئیڕلەندی ماڕك كامپبێڵ

179
0
هاوبەشی :

 

دوای ئەوەی لە ١٧ و ١٨ ئەم مانگە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دادگای بەریتانیا ژنە چالاكوانی كورد بێریتان و چالاكوانی سیاسی و دۆستی گەلی كوردو ئازادیخوازان لە جیهان، بەڕێز ماڕك كامپبێڵی ئیڕلەندی بە تۆمەتی هەڵگرتن و شەكاندنەوەی پەرچەم و ئاڵای تەڤگەری شۆڕشگێڕانە و ئازادیخوازی گەلانی كوردستان.
لە ڕاستیدا ئەو دادگایكردنە پرسی كەسێتی تێپەڕاند، دادگایی كردنەكە بوو بە پرسی نەتەوەیی و هێمای نەتەوەیی كوردان ڕێبەرمان ئاپۆی مەزن بوو بە باسوخواستی دادگایی كردنەكە ، باس لەو ناهەقیە كرا بەرامبەر بەگەلی كورد و ڕێبەرەكەی و تەڤگەرە ئازادیخوازە دەكرێت كە بەریتانیا بێشەرمانە هاوكارە لەو تاوانانەی كە ڕۆژانە بەرامبەر بەگەلی كورد دەكرێت.

دادگاییكردنەكەی ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ \ ١ \ ٢٠٢٤ بەردەوامی دادگای كردنەكەی دووهەفتە لەمەوپێش بوو، كەتێدا تەنها بڕیاری دادگایی كردنەكەی دادگا خوێنرایەوە كەتێدا بڕی ٨٢٠ پاوەنی بەریتانی سزای هەردوو چالاكوان درا ، هەروەها هەردوو چالاكوان بۆ ماوەی یەك ساڵ ناتوانن لە چالاكیەكاندا ئاڵای تەڤگەری ئازادیخوازانەی گەلی كورد هەلبگڕن و بیشەكێننەوە.
سەركەوتن هەمیشە بۆ گەلانی ئازادیخواز و پرسی حەقیقەتە، سەركەوتوبێت تەڤگەری ئازادیخوازانەی گەلی كورد، بژی ئازادی

هاوبەشی :