وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئەمریکا ڕاگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە و سزایەکى نوێی بەسەر عێراقدا سەپاند.

150
0
هاوبەشی :

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بانکی هودای عێراقی و خاوەنەکەی به‌ناوی حەمەد یاسر موسەوی خستە لیستی سزاکانییەوە، موسه‌وی ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لەسەر لیستی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەو بانکە چەندین ساڵە لە ڕێگەی دەستگەیشتن بە دۆلاری ئەمریکی، هاوکاری سوپای پاسداران و گروپە چەکدارەکانی نزیکی ئێران لە عێراق وەکو کەتیبەکانی حزبوڵا و عەسائیبی ئەهلی حەقی کردوه‌و بووەتە ناوەندێکی هاوکاریی دارایی تیرۆریستان و دەستگەیشتن بە دۆلاری ئەمریکی.

بانکی هودا لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی بەکارکردن کردووە. لقی سەرەکی لە بەغدایە و جگە لەو لقە، چوار لقی دیکەشی هەیە، دوو لە بەغدا، یەکێک لە کەربەلا و ئەوەی دەیکەشیان لە ناسریەیە.

هاوبەشی :