لە زانکۆی شێفیلد داوای ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد کرا
ڕۆژ نیوز
لەچوارچێوەی کەمپینی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد”، لە زانکۆی شێفیلدی بەریتانیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عە*بد•و•ڵا ئ*ۆ*ج*ا*ل*ا*ن کرا.
چالاکیەکانی هەڵمەتی “ئازادی بۆ عە*بد•و•ڵا ئ*ۆ*ج*ا*ل*ا*ن، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە ٧٤ ناوەندی جیهانیەوە دەستیپێکرد، تائێستا و بە چالاکی جیاجیا لە سەرتاسەری جیهان بەردەوامە.
لەو چوارچێوەدا بە پێشەنگایەتی خوێندکارانی زانکۆی شێفیلد و چالاکوانان و وڵاتپارێزان و ئینەرناسیۆنال، ڕۆژی شەممە لە زانکۆی شێفیلد لە بەریتانیا بە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عە*بد•و•ڵا ئ*ۆ*ج*ا*ل*ا*ن کرا .
لە کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەکەدا خوێندکارانی کورد و ئینتر ناسیۆناڵیست باسیان لە کەسایەتی، تێکۆشان، ئەندێشە و پاڕادایمی ڕێبەری گەلی کورد عە*بد•و•ڵا ئ*ۆ*ج*ا*ل*ا*ن کرد و هەڵسەنگاندن بۆ کتێبەکانی کرا.
لە وتەی بەشداربوواندا ئاماژە بەوەکرا، کە ئەندێشە و پاڕادایمی عە*بد•و•ڵا ئ*ۆ*ج*ا*ل*ا*ن چ کاریگەرییەکی لە ئاشتی و داهاتووی مرۆڤایەتی هەیە.
هەروەها جەخت کرایەوە کە عە*بد•و•ڵا ئ*ۆ*ج*ا*ل*ا*ن تەنیا ڕێبەری گەلی کورد نییە، بەڵکوو پێشەنگ و رێبەرێکی جیهانییە و پێویستە نەک هەر کورد، بەڵکوو هەموو مرۆڤایەتی خاوەنداری لێبکەن و لەو چوارچێوەشدا ئەندێشەکانی لەبارەی ئازادی ژنەوە زیاتر تێشکیان خرایە سەر، کە لەئێستادا بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
لە کۆتاییدا خوێندکاران داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عە*بد•و•ڵا ئ*ۆ*ج*ا*ل*ا*ن کرد.