ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ راگەیەندرا

108
0
هاوبەشی :

دەستەی ئامادەکاری کۆنفڕانسی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ بە راگەیەندراوێک ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی خۆی ئاشکرا کرد، کە لە رۆژانی رابردوودا لە پایتەختی سوید بەڕێوەچوو.

کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی ژن، ژیان، ئازادی لە نێووان ٢٠-٢١ی کانونی دووەم لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەلایەن کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) و بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا سازکرا.

ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکە بەم جۆرەیە:

ئەنجامنامەی کۆتایی کۆنفڕانسی “ژن، ژیان، ئازادی”

لە ڕۆژانی ۲۰-۲۱ی کانوونی دووەم لە ستۆکهۆڵمی سوید، کۆنفرانسی نێونەتەوەیی “ژن، ژیان، ئازادی”، کە کۆنفرانسێک بوو تایبەت بە ژنان، لەلایەن کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) و بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا بەڕێوەچوو. لەم کۆنفرانسەدا هەوڵدرا بە بەشداری ژنانی چالاک لە بوارە کۆمەڵایەتی، کولتووری، سیاسییەکان و بێگومان نەوەی جیاواز و نەتەوەکانی دیکەوە، ڕەگ و هۆکارەکانی شۆڕشی ئێستا، کەموکۆڕییەکان و چاوەڕوانییەکانی بۆ داهاتوو چارەسەر بکەین. لەم ڕووەوە مێژووی تێکۆشانی ژنان و ڕەهەندە کۆمەڵناسییەکانی شۆڕش و کاریگەرییە هەرێمی و جیهانییەکان لەسەر شۆڕش و ڕێگاکانی پاراستن و دابینکردنی ئەڵتەرناتیڤ لە پانێڵە جیاوازەکاندا بەبەرفراوانی باسی لە سەر کرا.

کۆنفرانسەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی گیانبەخت کردوانی ڕێگای ئازادی دەستیپێکرد و پەیامی دەستپێکی کۆنفرانسەکە خوێندرایەوە و دواتر پەیامەکەی هەڤاڵ گۆلان فەهیم، هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “کۆدار” کە بە ڤیدیۆ بۆ کۆنفرانسەکە نێردرا بوو پەخشکرا و لەلایەن هونەرمەندێکی سویدییەوە ئاوازێکی شۆڕشگێڕیی تایبەت بە ژنە تێکۆشەری کورد ساکینە جانسز پێشکەش کرا کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس لەگەڵ دوو لە هەڤاڵەکانی شەهید کرا.

لە یەکەم پانێڵدا، دوو نەوە لە سەردەمە جیاوازەکانەوە ئەزموونی خۆیان گێڕایەوە. باسیان لە دەستبەسەرداگرتنی شۆڕشی گەلان لە جوگرافیای سیاسی ئێراندا کرد لە ڕێگەی دەسەڵاتی ئایینی ڕەهاوە، زیندانیکردنی ڕۆح و جەستەی ژنان، سەرکوتکردنی نەتەوەیی و جێندەری بەسەر ژنانی بەلووچ، هەروەها یادەوەرییەکانی زیندان و دەستدرێژیکردن و سێدارەدان لە ساڵانی ٦٠ــی هەتاوییەوە تا ئەمڕۆ کرد. هەروەها لەم پانێڵەدا، دۆکیومێنتارییەک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی ژنانی گەریلا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئافراندنی ژیانێکی دیموکراتیک لەلایەن یەکێک لە قسەکەرانەوە پێشکەشکرا، کە بینینی جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕیی بە هۆڵەکە بەخشی.

لە پانێڵی دووەمدا، شیکردنەوەیەکی گەورەی کۆمەڵناسی لەسەر شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” پێشکەشکرا. لەم بەشەدا باس لە جیاوازی شێواز و ڕێژەی چەوسانەوەی ژنان کرا. لە ڕاستیدا، ئاماژە بە تێکەڵبوونی پەیوەندییەکان و دەستێوەردانی سێگۆشەی نێوان دەسەڵاتی پیاوسالار، دەوڵەت نەتەوە و سەرمایەداری کرا. لە لایەکی ترەوە، قسە لەسەر ڕێکخراوەکانی ژنان هەبوو، کە دەڵێت ڕێکخستنی ژنان بەهۆی ئاستی هۆشیارییانەوە ڕەوتێکی هەڵکشانی بەخۆیەوە بینیوە. بە واتایەکی دیکە، بە پێچەوانەی پێناسەکانی وەک بابەت و شێوازی خۆی بۆ سیستەمی پیاوسالاری لە ژنان، ئەوان توانیان ببنە پێشەنگی تێکۆشان، بەتایبەتی لە شۆڕشی ئەم دواییەدا. ئەوان ڕۆڵی پێشەنگایەتی شۆڕشیان گێڕا و توانیان چینەکانی دیکە بکێشنە نێو ئەم تێکۆشانە مەزنەوە، بەڵام سەرەڕای دەستکەوتێکی زۆر لەم بارەوە، نەبوونی بزووتنەوەیەکی مەزنی ڕزگاریخوازی ژنان، سەرەڕای ڕەخنە و کەموکوڕییەکی گەورە، گفتوگۆی لەسەر کرا. پرسیارەکە ئەوەیە: چۆن دەتوانین لە گۆڕەپانێکی هاوبەشدا کار بکەین بەبێ لابردنی هەموو جیاوازییەکان؟ قسەکەران دەڵێن سیاسەتی فێمێنیستی ڕزگاریخواز سیاسەتێکە لەسەر بنەمای لامەرکەزیەت و نەمانی داگیرکاری. لەم بارەیەوە ئاماژە بەوە کراوە کە بۆ بەدیهێنانی ئەم هاوبەشییە، پێویستمان بە خوێندنەوەیەکی دروستی مێژوو و وەرگرتنەوەی هەیە. لە کۆتایی پانێلەکەدا باس لەوە کراوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران چۆن بە کوشتن سوودمەند بووە لە بەردەوامبوون و مانەوەی دەسەڵاتەکەی.

لە پانێڵی سێیەمدا، وێرانکردنی سروشت بەهۆی بەکارهێنانی سەرمایەداری و قەیرانی ژینگەیی و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی ژنان و بەتایبەتی ژنانی جوتیار و پەراوێزخراویان، بەشێک بوو لە گفتوگۆەکان هەروەها ڕاگەیەندرا کە ئەوانەی زۆرترین زیانیان لەم قەیرانانەدا پێدەگات، پێویسته له پێشەوەی تێکۆشاندا بن. سەرەڕای ئەوەش، مێژووی سەرکوت و چەوساندنەوەی ژنان لەژێر ناوی دین، ئایین یان کۆمۆنیزم لە ئەفغانستان و کردەوەکانی ڕەگەزپەرستی دژ بە پەنابەران و کۆچبەرانی ئەفغانی لە ئێران باسکران، هەروەها وێنەی هەژاری، نەخۆشی و بێبەشکردنی خوێندن و نووسینی ژنان و منداڵان نمایشدرا. هەروەها داوای یەکڕیزی لە نێوان ژنانی ئێران و ئەفغانستان کرا.

هەروەها پانێڵەکە باس لە تایبەتمەندییەکانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” وەک پەرەپێدان و هاوکاری نێوان نەتەوە جیاوازەکان لە جوگرافیای سیاسی ئێراندا کرا و ناسیۆنالیزمی تاکڕەو و توندڕەو وەک بەربەستێک و سنووردارکردنی ئەم شۆڕشە نیشاندرا و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر گفتوگۆیەکی هاوبەش لە نێوان نەتەوەکاندا پێکبهێنرێت، ئەوا لە ڕێگەی ئەو هاوکارییە نێونەتەوەییەوە فراوان دەبێت و نەتەوەیەکی دیموکراتیک دروست دەبێت. بەرهەمهێنانی پەیوەندییە ژیۆپۆلیتیکییەکان لەسەر بنەمای زاڵبوون و میلیتاریزم بەشداری لە پێکەوەژیانی دیموکراتیکی کۆمەڵگاکان ناکات. مێژووی بنیاتنانی دەوڵەت نەتەوە پێش هاتنی کۆماری ئیسلامی کە لەگەڵ بەها ئەوروپاییەکاندا هاوتەریب بوو و لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا هەردووکیان کەوتنە خزمەتی ژیۆپۆلیتیکی کە لەسەر بنەمای داگیرکاریی ناوخۆیی و زاڵبوونی سەربازی لە ناوچەکەدا بووە. دەوڵەت نەتەوە لە بنەڕەتدا ناتوانێت پێکەوەژیانی ژیۆپۆلیتیکی ڕزگاریخواز بەرهەم بهێنێت. لەم ڕووەوە جەخت لەسەر پێویستی پەرەدانی هۆشیاری و زانین لە کۆمەڵگادا و تێگەیشتن لە سیستەمی پیاوسالاری و دابینکردنی ئەڵتەرناتیڤێکی ڕاستەقینە کرایەوە.

لە پانێڵی چوارەمدا،کە تەرخانکرابوو بۆ ڕێگا ئەڵتەرناتیڤەکانی پاراستنی ئارمانجەکانی شۆڕش، پەیامی هێزەکانی پاراستنی ژنان (هەپەژە) کە بە نووسراو نێردرابوو بۆ کۆنفرانسەکە خوێندرایەوە. لەم بەشەدا قسەکەران بە شیرۆڤەی ڕەهەندە شاراوەکانی فاشیزم و ڕەگەزپەرستی لە جوگرافیای بەربڵاوی ئێراندا بۆ پەیوەندی نێوان نەتەوە و گەلانی چەوساوە و بەکارهێنانی ئەدەبیاتی داگیرکاری وەک ڕەمزی سەرکوتکردن ئاماژە پێدا و هەروەها لە دەرد و ئازارە زۆرەکەی کە بەهۆی جیاوازی شوناسەوە بەسەر ژنان و کۆمەڵگاکاندا هاتووە گفتوگۆ ئەنجامدرا. هەروەها جەختیان لەوەش کرایەوە کە سیستەمی دەوڵەت نەتەوە توانای جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان نییە و جەختیان لە سیستەمی بەڕێوەبەری ناناوەندی، پلۆرالیزم و پێویستی بە ڕێزگرتن و پێداگری لەسەر مافی دیاریکردنی چارەنووس بەشێکی تری باسەکان بوو. هەروەها لە پانێلەکەدا، تیشک خرایە سەر پێویستی بەپەلەی خۆڕێکخستن بۆ دروستکردنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک وەک پڕۆژەیەکی جێگرەوەی سیستەمی دەوڵەت نەتەوە لەسەر بنەمای ئازادی ژن، پاراستنی ژینگە، پاراستنی ڕەوا و دامەزراندنی دامەزراوە ناحکومییە سەربەخۆکان لەلایەن قسەکەرانەوە پێداگری لەسەر کرا. جەخت لە سەر پێویستی دروستکردنی نەتەوەیەکی دیموکراتیک بە ڕوانگەی کۆمەڵناسیی کۆمەڵگاکان و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی گەلان لە ڕێگەی تۆڕی سیستەمەکانەوە لە بەرەی دیموکراتیک پەسەند کرا.

لەم بارەوە

بە شێوەیەکی گشتی، گفتوگۆە پێشکەشکراوەکان و هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە نێوان گروپی ئامادەکار و ژمارەیەک لە ئەندامانی پانێڵەکە بەڕێوەچوو دوای کۆنفرانسەکە، چەندین خاڵی بنەڕەتی بە بەردەوامی جەختیان لەسەر کرایەوە، کە لێرەدا بە کورتی باسی دەکەین:

١-یەکگرتوویی ژنانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ سەرەڕای ناکۆکی و جیاوازی بیرکردنەوە پێویستییەکی بەپەلە و بنەڕەتییە بۆ هەموومان لەم قۆناغە مێژووییەدا. ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو ئەو سنوورانە بسڕینەوە کە لەلایەن سیستەمی پیاوسالاریی سەرمایەداری لە نێوان ژناندا دامەزراون و پێکەوە بۆ ئازادی و بناغەی ژیانێکی ئازاد و یەکگرتوو پێکەوە دەبین و لە پێناوە ئەم یەکگرتووییە تێدەکۆشین.

٢- ڕێکخستنی سەربەخۆی ژنان زامنکردنی دەسکەوتە مادی و مەعنەوییەکانی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا و شۆڕشە. بۆ ئەم مەبەستە، خۆڕێکخستن، دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی و دەستپێشخەری لە نێوان ڕێکخراوە سەربەخۆکانی ژنان و چالاکوانان و کەمپینەکاندا، دەبێت لە ڕۆژەڤی سەرەکی ژیان و تێکۆشان بێت.

٣-بە دەیان ساڵە ژنانی زیندانی بوونەتە کۆڵەکەی بەرخۆدان لەناو ژووری ئەشکەنجەدانەکانی ڕژێمی ئێران. پاراستنی ڕەنجی ئەم ژنە پێشەنگ و ئاڵا هەڵگرانەی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و خاوەنداری لە ئیرادەی سیاسییان بە ئەرکی خۆمان دەزانین لە دەربڕینی تاکە زیندانییەکی ژن کە زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە زەینەب جەلالیان کە ۱۶ ساڵە لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامیدا بەرخۆدان دەکات و هەموو زیندانییە سیاسییەکانی ژن، هەموو هەوڵێک بۆ ئازادیان دەخەینەگەڕ.

٤-بە تێگەیشتنێکی پێویست لە قەیرانی ژینگەیی و دووبارە پێناسەکردنەوەی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و سروشت، پێویستە دژی سیاسەتی دژە ژینگەیی و وێرانکەری ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران و سیستەمی سەرمایەداری ببینەوە. تێکۆشان بۆ پاراستنی ژینگە بە ڕوانگەیەکی ژینگەییەوە هەروەها تێکۆشانێکە لە دژی داگیرکاری و گۆڕانی دیمۆگرافی و بۆ پاراستنی ژیان و پێویستە ببێتە ئامانجێکی سەرەکی چالاکییەکانمان.

٥-ئێمە دژی داگیرکردن، بناژۆخوازی، نایەکسانی، پارچە بوونی چینایەتی، فاشیزم و ڕەگەزپەرستی لە سیستەمی حکومەتداین و لە دژی وەستاوینەتەوە و هەروەها لە کۆمەڵگەی ژیۆپۆلیتیکی ئێراندا بوونمان هەیە و هەوڵ دەدەین پێکەوەژیانی ئاشتییانە بخوڵقێنین بەدوور لە ڕوانگەی دینی،نەتەوەیی و ڕەگەزپەرەستییەوە.

٦-بۆ پاراستنی بەهاکانمان، ناسنامە، بوون و دەستکەوتەکانمان لە ڕێگەی خۆڕێکخستن و پلاندانان و چالاکی بەردەوام و لەسەر بنەمای فەلسەفەی پاراستنی جەوهەریی لە دژی چەوسانەوە، نایەکسانی و کۆمەڵکوژی ژنان و قڕکردنی جەستەیی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا تێکۆشان بکەین.

٧-بە پێچەوانەی قازانج کردنی هەرێمی و جیهانی ڕاپەڕینەکانی شۆڕش و هەروەها ڕێگریکردن لە بەلاڕێدا بردنی شۆڕش و پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان و کۆمەڵگا بەگشتی، پێویستە لەگەڵ بزووتنەوە ئازادیخواز و دژە پیاوسالاری و سەرمایەدارییەکانی وەک بزووتنەوەی فێمێنیستی، ئەنارشیستی و دژە ڕەگەزپەرستی و ژینگەیی بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی ستراتیژیک و درێژخایەن کار بکەین و هەروەها دیپلۆماسی گەل بکەینە سەرچاوە و بناغەی ئەم چالاکییە.

٨-وەک گروپی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ ژمارەیەک قسەکەر کە لە کۆنفرانسەکە ئامادەبوون ئەنجامدا سەبارەت بە بەشداریکردن و باس لە تایبەتمەندییەکانی کۆنفرانسەکە و خاڵە بەهێز و لاوازییەکانی. پێشنیار و ڕەخنەکانمان کۆکردەوە و پێکەوە بڕیارمان دا کە تۆڕێکی هاوکاری و یەکگرتوویی دروست بکەین. بەم نزیکانە لە لایەن قسەکەرانەوە پێشکەش دەکرێت و بە شێوەی برۆشور ئامادە و دەخرێتە بەردەستی هەمووانەوە”.

هاوبەشی :