ڕاگەیاندراوی هەپەگە دەربارەی هێرشەكانی زێرەڤانی پەدەكر بۆ سەر گەریلاكانی ئازادی لە ٢٤\١\٢٠٢٤
سەبارەت بە هێرشەکەی زێرەڤانی بۆسەر گەریلا هـ*ەپـ*ەگـ*ە ڕایگەیاند: هێرشەکەی ٢٤ی ئەم مانگە لە ئامێدی ڕوویدا کە زێرەڤانى هێرشیان کردە سەر گەریلا، کاتێک بووە دوو ئۆتۆمبێل کە گەریلای ئێمەی تێدا بووە لەسنووری ئامێدی لە شوێنێکەوە ویستوویانە بۆ شوێنێکی دیکە بچن، بەڵام کەوتوونەتە بۆسەیەکى چەکدارانى پەدەکە و تەقەیان لێکردوون.
لەگەڵ هێرشەکە گەریلاکانیان لە ئۆتۆمبێلەکان دادەبەزن و وەڵامی چەکدارانى پەدەکە دەدەنەوە و بۆ ماوەیەک شەڕ بەردەوام دەبێت، لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا دوو گەریلا بریندار دەبن، پەدەکە لەو شەڕەدا چەکی قورسیشی لەدژی گەریلاکان بەکارهێناوە.
لەسەرەتای هێرشەکەى چەکدارانى پەدەکە بۆ سەر گەریلاکان تا کۆتایی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا سووڕاونەتەوە، دواتریش گەریلاکان ئۆتۆمبێلەکان جێدەهێڵن و لە شوێنەکە دوور دەکەونەوە.
چەند خولەکێک دوای کۆتایی هاتنى شەڕەکە فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک دەگەنە سنوورەکە و هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بۆردوومان دەکەن.