کاڵکان: قۆناغی وردکردن و تێکشکاندنی چەتەکانی ئاکەپە-مەهەپە دەستیپێکردووە

175
0
هاوبەشی :

 

ئەندامی کۆمیتەی بەڕوەبەریی پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند، چەتە فاشیتەکانی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە ئیتر ناتوانن گەریلا بوەستێنن و وتی، “گەریلا ئەوان ورد و خاش دەکات … دەستپێشخەری لەلای گەریلایە”.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوڕان کاڵکان لە میانی بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی میدیا خەبەردا قسەی کرد و رایگەیاند، قۆناغی شەڕی نێوان سوپای تورکی داگیرکەر و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان گۆڕدراوە. کاڵکان باسی لەوەکرد، ئەو چەتانەی لەلایەن حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەوە پێکهێنراون، چیتر ناتوانن لە بەرامبەر گەریلا بەرگە بگرن و بەم جۆرە بەردەوام بوو: ” گەریلا قۆناغی وردکردن و تێکشکاندنی چەتەکانی دەستپێکردووە.. گەریلا دەستپێشخەری گرتووەتە دەست. ئێستا بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێت و باز دەدات”.

کاڵکان ئەوەی خستەڕوو کە دۆخی نوێی کاریگەری گەورە دەکاتە سەر سیاسەت و ژیانی کۆمەڵایەتی و بەم جۆرە بەردەوام بوو، “گەریلا ئێستا بە شەو و رۆژ، هاوین و زستان خۆڕاگری دەکات. ئێستا لە چیا شەڕ دەکات، لە دەشتەکان شەڕ دەکات، لە شارەکانیش لە ئاستێکدا لە شەڕدایە. کاتێک شەڕ لە شارەکان لە دەشتەکان کاریگەرتر بێت ئەو کاتە سەرکەوتنی گەورەی شەڕی گەریلا دێتە ئاراوە”.

هەڵسەنگاندنەکانی دوڕان کاڵکان لە چاوپێکەوتنە تەلەڤزیۆنیەکەیدا لەگەڵ میدیا خەبەر بەم جۆرەیە:

“بەر لە هەموو شتێک من دەمەوێت سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بکەم. هیچ گۆڕانکارییەک بە سەر گوشار، ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵیدا نەهاتووە. پێویستە هەموو جارێک ئەوە بڵێم. زۆر جار وتبوومان دەبێت ئێمە دەست لە وتنی ئەوە هەڵنەگرین. ئەوەی نوێیە بەرەوپێشچوونی بەرخودانە. ئەو هەڵمەتەی کە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی پرسی کوردی بە بنەما گرتووە، لە کوردستان و جیهان یەک لە دوای یەک بە چالاکی جیاجیا بەرەوپێش دەچێت. وەک ئەوەی قۆناغەکە بەرەو کۆتایی دەچێت. لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە پەرەسەندن لەئارادایە. لێدوان و هەڵسەنگاندنی ئەوە هەیە کە قۆناغی یەکەم بەرەو کۆتایی دەچێت. چالاکی نوێ دێنە بەرباس. لە ماوەکانی رابردوودا ئامادەکاری بۆ چالاکی نوێ کران. دەکرێت ئەو ئامادەکارییانە لە مانگی شوبات، لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا بێنە بەرباس. ئێمە دەبینین و پێیدا تێپەڕدەبین.

چالاکی گەنجان، ژنان و گەل لە شەقامەکان بەردەوامە. لە هەموو شوێنێک خۆپیشاندان وگردبوونەوە هەیە. لێدوان و راگەیەندراو لەبارەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆوە دەدرێن. لەو رێگەوە راگەیەندراو و لێدوانی زۆر کەسایەتی بەناوبانگ بوونی هەیە. بۆ نمونە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لێدوانیان دا. هێزە چەپەکان، سۆسیالیستەکان و ئەکادیمیەکان لە چوار لای جیهانەوە لێدوانیان داوە. لەسەر ناوی سەندیکا و هونەرمەندان راگەیەندراو دراوە. راگەیەندراو لە هەموو شوێنەکانەوە هەیە. داوای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکرێت. هەر لەم ماوانەدا راگەیەندراوی مافناسان هەبوو. نوسینگەی یاسایی سەدە ئاماری ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە. بۆ ئەوەی بچنە ئیمراڵی چەندە داواکارییان بەرزکردووەتەوە. پارێزەران ١١٠ جار داواکارییان بەرزکردووەتەوە. واتە هەفتەی دو جار داواکاریان خستووەتەڕوو و بنەماڵەکانیش ٥٩ جار داواکارییان بەرزکردووەتەوە. بە گشتی ١٦٩ جار داواکارییان پێشکەش کردووە بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

هەندێک لایەن دەبینینن کە تورکیا بەرەو چ کارەساتێک دەچێت

هەندێک لەوانە رەتکرانەوە، لەبارەی هەندێکیشیانەوە زانیاری بەردەست نییە. دۆخەکە ئەمەیە. مامەڵەی یاسایی ئەوانەی کە سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی پێکدەهێنن بەم جۆرەیە. هەڵوێستی ئەوان لە بەرامبەر جێبەجێکردنی ئەو مافانەی کە لە یاسادا دەستنیشان کراون، وەک دیداری پارێزەر و بنەماڵەکان بەم جۆرەیە. ئەمە جارێکی دیکە بەشێوەیەکی بەرجستە دێتە ئاراوە و دەبینرێت. لەم دواییەدا پارێزەران و رێکخراوەکانی بواری ماف و یاسا داواکارییان پێشکەش کرد. لە راگەیاندندا بڵاوکرایەوە. زۆر رێکخراوی بواری یاسا رایانگەیاند، کە بۆ ئەوەی بچنە ئیمراڵی وەزارەتی داد بەسەر دەکەنەوە و بۆ شکاندنی ئەم گۆشەگیرییە دەکەونە هەوڵەوە. ئەو جوڵەیە لەم بوار و بەرەیەدا هەیە.

پارێزەرانی رێبەرایەتی سەبارەت بە گۆشەگیری هەڵسەنگاندنیان کرد و لێدوانیان بڵاوکردەوە. ١٠ رۆژ پێشتر دەکرا بۆ تورکیا گرنگ بێت، کاتێک ٥٦٤ رۆشنبیر لە ئیستەنبوڵ و ئامەد لەسەر ناوی ‘ببینە دەنگی ئاشتی’، داواکاری روون و دیاریان پێشکەش کرد. داوای دیموکراتیکبوونی تورکیایان دەکرد. زۆر بە روونی وتیان کە ئەوە لە رێگەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و دانوستان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەبێت. ئەوانەی تۆزێک بیر لە تورکیا دەکەنەوە، ئەوانەی تورکیایان خۆش دەوێت، ئەوانەی دەیوانەوێت هەندێک لە قۆناغەکە بگەن، دەبینن کە چی روودەدات و چی دەکرێت. دەبینین کە ئەوە چ کارەساتێکە وردە وردە بەرەو تورکیا دێت. لەسەر ئەو بنەمایە پێشنیاز دەکەن. بە رەنج و خۆشەویستیەکی زۆرەوە ئەوە دەکەن. لەهەمان کاتدا ئەوانیش نائاسودە ونیگەرانن.. نیگەرانی داهاتوون. لەبەر ئەوەی چاو و گوێیان هەیە و دەتوانن مەترسییەکانی قۆناغەکە ببینن. تێدەگەن و دەبینن کە حکومەتی تەیب ئەردۆغان تورکیا گەیاندووەتە هەڵدێر. بە وتەیەکی دیکە دیار نییە کە لە هەڵدێرەکەوە کەوتووەتە خوار یاخود هێشتا نەبووە. رووبەڕووی کارەساتن. ئیتر هەمووان زیاتر ئەوە دەبینن، هەڵیدەسەنگێنن، تێدەگەن و گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.

سیاسەتی قڕکردنی کوردان بووە مایەی ئەوەی دوورخستنەوە و پەراوێزخستنی تورکیا

زیاتر لە هەموان راگەیاندنەکانی لایەنگری ئاکەپە ئەو گفتوگۆیانە دەکەن. بۆ شوشتنەوەی مێشک و بەرهەمهێنانی رۆژەڤ ئەمە دەکەن. بۆ ئەوەی مرۆڤەکان راستیەکان نەبینن و بیرنەکەنەوە ئەمە دەکەن. وەک ئەوەی هەموویان بوونە فەیلەسوف، هەندێکیان بوونە ستراتیژیست، هەندێک بوونە بیرمەند، تیۆریستیان، هەندێک فەرماندە و شەڕکەر. ئەوان ستراتیژی دادەڕێژن و تاکتیک دیاری دەکەن. درۆ دەکەن و ئەو شوێنانەی هەرگیز نەیانبینیوە وەک ئەوەی بینیویانە نیشانی دەدەن. بۆ ئەوەی مێشکەکان بشۆنەوە، دەمدرێژی و فرەوێژی دەکەن. بۆ ئەوەی مرۆڤەکن لە تورکیا بگەیەننە دۆخێک کە نەتوانێت بیر بکاتەوە و تێبگات، ئەمە دەکەن.

بۆچی؟ بۆ ئەوەی ئەم کارەساتە نەبیندرێت. بۆ ئەوەی ئەم دابڕاندنەی کە ئەم حکومەت و ئیدارەیەی تەیب ئەردۆغان بە سەر تورکیادای هێناوە، نەبیندرێت. لەبەر ئەوەی بۆچی؟ جیهان تورکیا لە سیستمی خۆی دووردەخاتەوە. ئەو هێزەی دەڵێت چەقی سیستمەکەیە. ئەو هێزەی ١٠٠ ساڵە سیستمەکەی لەسەر دامەزراوە، ئەو هێزەی دەڵێت پردی نێوان ئاسیا و ئەوروپایە، ئێستا پردێک نییە، رێگەش نییە. ئەو گەیاندی بەم دۆخە. بۆچی؟ بۆ سیاسەتی دوژمنکارانەی بەرمابەر بە کوردان، سیاسەتەکانی لە سەر کوردان و سیاسەتی قڕکردنی کوردان دەگەڕێتەوە. بەهۆی ئەو شەڕەی لە کوردستان بەڕێوەی برد و ئەو هێرشە داگیرکەرییانەی بۆ سەر رۆژئاوا و باشووری کوردستان بەرەوپێشی برد. هەر شوێنێک شەڕی تێدابێت، ئاشکرایە سەرمایەگوزاری تیایدا بوونی نییە. سەرمایەش پێویستی بە ئارامی و سەقامگیری هەیە. لەبەر ئەوەی خاوەنی ئەو کارە زۆرە. هەموو شتێک بەوەوە بەستراوەتەوە. بێگومان بۆ ئەوەی کار بکات پێویستی بە ئارامی هەیە. ئێستا تەیب ئەردۆغان دەڵێت ‘ئێوە دەزانن نرخی دیشەکێک چەندە؟”، دەڵێت “من پیشەسازی خۆجێیی، پیشەسازی شەڕ بەرەوپێش دەبەم”، دەڵێت “باو و باپیرمان بەردەوام شەڕیان کردووە، لە ئەسب دانەبەزیون”، دەڵێت، “با شاخی شەهیدان چۆڵ نەبێت”. لە رێگەی رێکخستنی چەتەکانەوە هێرش دەکاتە سەر باکووری کوردستان، باشوور و رۆژئاوا. بازنەی مێژوویی رێگەی ئاوریشم، لە رۆژهەڵاتەوە تا رۆژئاوا و لە باکوورەوە تا باشوور دوو رێیانێک کە رێگەی بازرگانیە کردوویەتی بە گۆڕەپانێکی دوور لە بازرگانی. هەموان ئەوە دەبینن. ئێستا دەبینن کە ئەوە بۆ داهاتووی تورکیا بە چ واتایەکە. سەردەمی قەوارە، سیستمێک کە سەد ساڵ بەر لەئێستا دامەزراوە کۆتایی هاتووە. ئەوانەی دەیانگوت سەد ساڵەی لۆزان کۆتاییهاتووە، پێدەنێینە ساڵی سەد و یەکەمەوە و ئاهەنگیان دەگێڕا بوونیان هەبوو. ساڵی سەد و یەکەمین بەو جۆرە دیارە کە ئەو ساڵەی کە بە سیستمی لۆزانەوە هاتووەتە ئاراوە بەرەو کۆتایی دەچێت. لەبەر ئەوەی ئەو مێژووەوە و هەموو ئەو شوێنانەی پێیان دەگوتن ستراتیژیک لە دەستیان داون. نە یەکێتی سۆڤیەت ماوە تا وەک جەندرمەی ئەوروپا مامەڵە بکەن، نە کەس متمانەی پێی ماوە. رۆڵی جەندرمەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێنادەن. لەبەر ئەوەی ناتوانێت پێداویستی ئەو رۆڵە جێبەجێ بکات. سیستم رێگەی نوێی خوڵقاندووەو جیهانی نوێی بۆ خۆی خوڵقاندووە. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پرۆژەی نوێی خوڵقاندووە. تەیب ئەردۆغان کە سەردەمانێک دەیگوت ئەو هاوسەرۆکی پڕۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەیە، ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوورخراوەتەوە. ئەو سەرۆککۆمارێکە کە دەوڵەتەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوورخراوەتەوە. ئەو کۆمەڵگایە چی لە سەرۆککۆمارێکی لەم جۆرە بکات؟ هیچ شوێنێکی بۆ تورکیا نەهێشتەوە. تورکیا ئیتر بە راستی لە دەرەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە پێگەیەکدا دەبێت. ئەگەر ئایندەیەک هەبێت، یان دەبێتە نۆکەری سیستم، یان دەبێتە هەڕێمێک کە لەلایەن سیستمەوە تاڵان دەکرێت و دەچەوسێندرێتەوە. هیچ بەهایەکی دیکەی نییە. ئێستا هەمووان ئەوە دەبینن و هەڵیدەسەنگێنن.

گۆشەگیری ئیمرالی کاریگەری لەسەر ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

ئەوانەی تورکیایان خۆش دەوێت، ئەوانەی دیموکراسیانە بیر دەکەنەوە، ئەوانەی تامەزرۆی ژیانێکی ئازادن، دەیانەوێت لەم کارەساتە ڕزگاریان بێت، بەدوای ڕزگاریدا دەگەڕێن. ئەوان دەبینن کە ڕێگای ئەوە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێپەڕ دەبێت، بەهەڵگرتنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی و دەڵێن کێشەی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ئازادیی گەلی کورد بەدی دێت.

ئەم جۆرە هۆشیارییە لە تورکیا تا ڕادەیەک ‘پێش دەکەوێت. بەڵام گوشار و چەوساندنەوەیەکی وا هەیە کەس ناتوانێت باسی بکات. لێرەدا ٥٦٤ ڕۆشنبیر ئازایانە دەرکەوتن. ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، دەتوانێت ئەم بێدەنگییە بشکێنێت.

ئەم کارەساتە تەنیا بە تورکیا سنووردار نامێنێ. ئەم دۆخەی هاتووەتەئاراوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەری نەرێنی لەسەر رەوتی ئازادی مرۆڤایەتی دەکات. بۆیە هەمووان لەم بابەتە بێزار و نیگەرانن. لە لایەکی ترەوە لەو شوێنانەی کە بیری ئاپۆ پێدەگات، گەل باشتر ڕاستییەکان دەبینن و تێدەگەن. بۆیە ئەو هەنگاوەی کە ئێمە وەک هەڵمەتی ئازادی جیهانی پێناسەی دەکەین، پەرەسەندن و فراوانبوونە بە ئامانجی ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەرکردنی پرسی کورد. لە ڕۆژئاواوە بۆ باکور کۆمەڵگا هەمیشە لەسەر پێن. گەنجان و ژنان و کۆمەڵگای ئێمەش لە دەرەوەی وڵاتیش هەر بەو شێوەن.

بیست و شەشەمین ساڵ، دەبێتە ساڵی سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادی

پێویستە چی بکرێت؟ بێگومان پێویستە هەڵمەتەکە گەورەتر بکرێت. پێویستە زیاتر پەرەی پێبدرێت. بیرۆکەکانی رێبەر ئاپۆ دەبێت بگاتە هەموو شوێنێک. ڕێبەر ئاپۆ وتی: “لە هەر شوێنێک پارێزنامەکانی من هەبێت منیش لەوێم. هەر لەبەر ئەمەشە کە دەبێت پارێزنامە لە هەموو شوێنێک و لە هەموو بەشەکانی جیهان و بۆ هەمووان بەردەست بێت. دەبوو کارێکی لەو شێوەیە بکرێت. کەمپەینەکە لە بنەڕەتدا بەم شێوەیەیە. بۆ پاراستنی ئازادی و بۆ ئازادی چالاکییەکان ئەنجام دەدرێن، ئەوەیش پێش دەکەوێت.

ئێمە وەک بزووتنەوە و گەل و مرۆڤایەتی چووینە لە رێگەی هەڵمەتێکی بەم جۆرە چوینە ناو ساڵی ٢٠٢٤ــەوە. ئێمە دەمانەوێت لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە هەڵمەتێکی گەورەترەوە ئەنجام و سەرکەوتن بەدەست بهێنین. ئامانجمان نەهێشتنی تەواوەتی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنە لە ئیمرالی و لە پرۆسەکانی تریشدا ئەو هەڵمەتانەی دیکەی گەشەسەندن دێننە کایەوە، بەردەوام دەبن . بە تایبەتی ٢٦ــەمین ساڵەی پیلانگێریی نێونەتەوەیی دەبێتە ساڵی سەرکەووتنی هەڵمەتی ئازادیش.

ئیمراڵی چەقی بەڕێوەبردنی قڕکردنی کوردانە

کاتێک باسی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی دەکەین، باسی بەرەنگاربوونەوەی ئەوە دەکەین، کاتێک ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەهێننە ئاراوە، دەبێت سەیری قۆناغی ئەم ٢٥ ساڵەی ئیمراڵی بکەین. سیستەمی ئیمرالی سیستەمێکی ئاسایی نییە. وەک زیندان دەنووسرێت بەڵام وا نییە. وەک ناوەندێکی ئاسایی بە دیلگرتن نییە. ناوەندی بەڕێوەبردنی کۆمەڵکوژی گەلی کوردە. ئیمرالی ئەو شوێنەیە کە کۆمەڵکوژی کورد تێدا شێوەی پێدەدرێت. گەورەترین هێرشی کۆمەڵکوژی لە ئیمراڵیە. سیستەمی ئیمراڵی سیستەمێکی لەم جۆرەیە کە لەوێوە کۆمەڵکوژیی بەسەر هەموو کۆمەڵگەی کوردیدا جێبەجێ دەکرێت. ئەمە سیستمی بەڕێوەبردنی کۆمەڵکوژی گەلی کوردە و لە هەمان کاتدا ئەو سیستمەیە تورکیا بەڕێوەی دەبات.

جیهان لەسەر بیرکردنەوە و سیاسەتی کۆماری تورکیا کە دەیەوێت کورد لەناوببات دامەزراوە. بەم شێوەیە ئەم هەژموونە سەرمایەدارییە جیهانییە ماوەی سەدەیەکە سەریهەڵداوە، سەرمایەداری جیهانی و پێکهاتە هەژموونگەریەکەی ڕێک لەسەر ئەم بنەمایەن. بۆیە ئیمرالی پەیوەندی بە هەموو کەسێکەوە هەیە، بۆ هەموو مرۆڤایەتی گرنگی هەیە. ئەو مرۆڤانەی لەم دونیایەدا دەژین بە هۆی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی ئیمرالییەو زیانیان پێدەگات. سوود لە تێکۆشانی ئازادی وەردەگرێت. ئەمە شەڕی هەمووانە. پێویستە ئەمە هەمووان ئەمە ببینین و لێی تێبگەین. بێگومان ئەمە پەیوەندی بە کۆمەڵکوژی کوردەوە هەیە. عەقڵیەت و سیاسەتی کۆمەڵکوژی چارەکە سەدەیەکە وەک سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی ئیمراڵی بەردەوامە.

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ئەم سیستەمە هێرشێکی پاکتاوکەرانە بوو. ئەوان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیان بە هەڵمەتێکی وەها کردووە. لە ١٥ی شوباتدا ئەمە گۆڕدرا بۆ سیستەمی ئیمرالی.

هێرشی کۆمەڵکوژی لە سەر گەلی کورد، ئەشکەنجەدان لە ئیمرالیی و گۆشەگیری وەک سیستەمێکی قڕکەر بەردەوامی هەیە. ئەم سیستەمە چارەک سەدەیەکە بەڕێوەدەبرێت. گرنگە مرۆڤەکان ئەمە ببینن و لێی تێبگەن. کۆمەڵکوژی دژی کوردان دەبێت بە دروستی لێی تێبگەین. پێویستە بزانرێت کە ئەمە هێرشێکی جیهانییە. دەبێت مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی ببنەوە، ئەم هێرشە چارەکە سەدەیەکە وەک پیلانێکی نێودەوڵەتی پلان بۆ داڕێژرا و جێبەجێ کراوە. ٢٥ ساڵە سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی ئیمرالیی بەردەوامە. ئەم سیستەمە هێرشێکی پیلانگێڕانەی نێونەتەوەییە.

کورد ماوەی ٢٥ ساڵە لە دژی هێرشی دڕندانە خۆڕاگری دەکات

پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات هێرشێکی سەرتاسەری بوو بۆ جینۆسایدی کوردان. ئەمە هێرشێکی پاکتاوکارییە. ئەو هێرشەی کە بۆ لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، یەکێکە لەو هێرشانە. ئەم هێرشە ئامانجی لە لەناوبردنی سەرۆک ئاپۆ بوو. لەسەر بنەمای لەناوبردنی سەرۆک ئاپۆ، پەکەکەش نەهێڵن و لەسەر بنەمای لەناوبردنی پەکەکەش کوردان کۆمەڵکوژ بکەن. هەوڵدانێکە ٩ی تشرینی یەکەم بە لێدانێکی لەناکاو لە یەک ڕۆژدا بیگەیەننە ئەنجام، کاتێک شکستیان هێنا، لە سێدارەدانەکەیان وەک پیلانێک لە ١٥ی شوباتدا هێنایە ئاراوە. لەوەشدا ئەنجامیان نەگرت. هێرشی ئامرالیی خرایە ڕۆژەڤەوە. ٢٥ ساڵە لە سەر ئەو سیستمەی پێی دەڵێن سیاسەتی دیلگرتن و داڕزاندن بە پلانی جیاواز هێرش بەردەوامە. بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ گەلی کورد و دۆستانی ماوەی ٢٥ ساڵە لە دژی هێرشێکی بەو جۆرە دڕندانە، هێرش لە دژی مرۆڤایەتی خۆڕاگری دەکەن. تێکۆشان لە دژی سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی بەم جۆرەیە. تێکۆشانی ئازادیی کورد تێکۆشانێکی بەم جۆرەیە. لەئێستادا ٢٥ ساڵەی ئەوە لە ١٥ی شوباتدا پڕدەبێتەوە. ڕێک دەبێتە چارەکە سەدەیەک. وتەیەکی ئاسان نییە. هێرشێکی دڕندانەی بەم جۆرە دەکرێت.

ئەوانەی ئیمرالییان دامەزراندووە، لەبارەیەوە دەیانگوت “ڕۆژانە 10 جار لێرە دەمرن”. کاتێک باس لە سزای لەسێدارەدان دەکرێت، “لەسێدارەدان تەنها یەکجار دەیکوژێت”. ” لە ئیمرالی هەموو ڕۆژێک دە جار دەمریت”. رێبەر ئاپۆ دەڵێت: ‘لێرەدا مردن نییە، تەنها کوشتن هەیە “ئەمە ئەو ناوچەیەیە کە هێرشی لەناوبردنی تێدا ئەنجام دەدرێت”، ئەم جۆرە هێرشە لەناوبردنەیە ٢٥ ساڵە بەردەوامە و ڕێبەر ئاپۆ لەوێ بەرخۆدان دەکات. ئەمە چ جۆرە بەرخۆدانێکە؟ ئیرادە چییە، بڕوا چییە، ئازایەتی چییە، پێداگری چییە، ئەو هێزە چییە کە درێژە بەم بەرخۆدانە دەدات؟ دەبێ لەم بابەتە باش تێبگەین.

ئەگەر ئەمانە نەبوایە هۆکارەکانی سادە بوونایە، مرۆڤ نەیاندەتوانی نەک بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ، تەنانەت ٢٥ چرکەش بەرگە بگرێت و خۆڕاگری بکات. بەڵام ئەنجامدرا. بەرخۆدانی لەو شێوەیە کرا.

هەموو کەسێک هێزە پیلانگێڕەکان دەناسێت

مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ٢٥ ساڵ ماوەیەکی زۆرە. ڕاستە. لە تێگەشتنمان بۆ پیلانگێڕی و سیستەمی ئیمراڵی کەموکوڕی هەیە. هەندێک خاڵی لاوازمان هەیە لە ڕێبازی پەرەپێدانی خەباتێکی کاریگەر و سەرکەوتوو. تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ و درێژکردنەوەی ئەم کاتە، سەرچاوەکەی لەم خەباتەوە وەردەگرێت. بەڵام ئەوەمان بیرنەچێت کە هێزە پیلانگێرە نێونەتەوییەکان، دەیانویست نەک لە ماوەی ٢٥ ساڵدا، بەڵکو لە یەک ڕۆژدا ئەنجام بەدەست بخەن.

بەڵام سەرکەوتوونەبوون لەمەدا، بوو بە ڕۆژێک، بوو بە مانگێک، بوو بە ساڵێک، بوو بە بیست ساڵ و بوو بە ٢٥ ساڵ، هەموو ساتێک و هەموو رۆژێک هێرش دەکەن. هەموویشی پوچەڵ بوونەوە و شکستیان هێنا. بە شێوەیەکی ڕون ئەوە دەبینرێت کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی چۆن پوچەڵ بووتەوە و هێرشی پیلانگێڕێ نێونەتەوەی چەندە لاواز و بەتاڵ بووەتەوە. بەڵام سیستەمی ئیمراڵی بەردەوامی هەیە. هێرشی پیلانگێڕیی بەردەوامی هەیە. لەسەر ئەم بنەمایەش بەرخۆدان دژ بە پیلانگێڕیی بەردەوامە. بۆیە ئەم قۆناغە کۆتایی نەهاتووە. لەبەر ئەمە پێویست نیە مرۆڤ بڵێت پیلانگێڕیی لاواز نەبووە، تێکۆشانەکانی دژ بەم پیلانگێڕییە ئەنجامی بەدەست نەهێناوە، نە هیچ دەستکەوتێکی بەدەست نەهێناوە و دەستکەوتی بەرهەم نەهێنابێت. هەموو ئەو شتانەی کە پێشتر ڕویانداوە و کۆتاییان هاتووە ئێستا ڕونە. هەردوو شتەکە بەم شێوەیە نین. هێرش هەیە و بەردەوام بانگەشەی خۆی دەکات، دەیەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێ، تێکۆشان بەرامبەر بەو هێرشانە چەندین جار شکستی هێناوە، بەڵام تێکۆشان هەر بەردەوامە. هێرشە قڕکارییەکان لەسەر گەلی کورد بەردەوامە. ساڵوەگەڕی ٢٥هەمین ساڵێکی گرنگە. لە ساڵوەگەڕی ٢٥هەمیندا دەبووایە لە ڕوانگەی یاساییەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکرایە بە رۆژەڤ. لەم چوارچێوەیەدا لە لایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و دامەزراوەکانی بواری یاساوە بڕیاڕی بەم شێوە دران، بەڵام جێبەجێناکرێن. سیاسەت ئەوانە جێبەجێ ناکات. لەبەر ئەوەش سزای دیسپلینی ساختە دەسەپێندرێت. خۆی لە خۆیدا یاساکانی خۆیشی جێبەجێ ناکات. تورکیا جێبەجێیان ناکات، ئەوروپاش هیچ پابەندکردنێک بەسەر تورکیادا ناسەپێنێت، لەبەر ئەوەش هاوکار و هاوبەشی تاوانن، هەمووشیان درێژە بەو هاوکارییە دەدەن.

با هێزە پیلانگێڕەکان ئەوە باش بزانن، هەموو شتێک کراوەیە و هەمووان دەزانن چی ڕودەدات. نابێت وا بیربکەنەوە کە کەس لەمە تێناگات. ستەمێکی گەورەی جیهانی لەسەر بنەمای شەڕکردن، لە دژیی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد دەکرێت. ئەمریکا ئەمەیکرد، بەریتانیا کردی، ئیسرائیل کردی، دەوڵەتانی ئەورپا ئەمەیانکرد، فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەمەیانکرد. هەموان دەزانن کێ ئەم پیلانگێڕێیەی ڕێکخست و پەرەیپێداوە و ئەنجامی داوە.

بۆ هەندێک بەرژەوەندی و دەستکەوت ئەمەیان ئەنجام دا. ئێستا باجی ئەو کارەیانەیان دەدەن کە کردوییانە و ئەو تولە مارەی بەخێویان کردووە بەخۆیانەوە دەدات. شایستەی ئەوە بوون. ئەو دۆخ و نادادیە تاکوێ بەردەوام دەبێت؟ پێویستە هەندێک ویژدان هەبێت. پێویستە بەخۆتاندا بچنەوە. ئەو ناحەقی و دوژمنکارییە ببینن کە بەرامبەر بە گەلی کورد کردوتانە و بە هۆش خۆتاندا بێنەوە. دەبێت هەندێک ویژدنانتان هەبێت. دەبێت کۆتایی بەم پرۆسە و ئەم دۆخە بهێنن. پێوستە داوای لێبوردن لەگەلی کورد بکەن. گەر وانەکەن ئەم پرۆسەیە کۆتاییەکی قورسی بۆ ئەوان دەبێت، هەنگاو بە هەنگاو قوڵتر دەبێتەوە. هەموو کەسێک ئەمە دەبینێت.

ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ڕزگاری پیشان بە چەوساوەکان دەدات

ئەمە بە گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەڵێم. قۆناغێکی سەخت بوو، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا قورسترین قۆناغ بوو. لە مێژووی کورداندا دژوارترین قۆناغ بوو. با وریابن. هەتا ئەم سەردەمە بە دڕندایەتی و قڕکردن و کۆمەڵکوژی بەرخۆدانی کوردیان لە ناوبرد. لە دەرسیم، ئامەد، ئاکرێ، مەهاباد و باشوور هەموو کاتێک ئەمە دەزانین، دەزانین کە چۆن لە سێدارەدانەکان ڕێکخراون. سەرکردەکان لە سێدارەدران. ڕەنگە هێشتا ئازادیمان بەدەست نەهێنابێت، بەڵام پێشمان لە قڕکردن و سێدارەدن گرتووە. ڕێبەر ئاپۆ لە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەیی ئیمراڵیدا بوو خۆیکرد بە ڕێبەری هەموو مرۆڤایەتیەکی چەوساوە و ژێر دەستە. ئێستاش ڕێگایی ئازادی پیشانی هەموو گەلانی ژێردەستە دەدات. بە تێکۆشانێکی لەم جۆرە. ڕێبەری گەلی کورد بووە پێشەنگی مرۆڤایەتی، بووە بە پێشەنگی گەلان. نابێت ئەمە بە کەم ببینرێت. ئەمە پێشکەوتنێکی گەورە و مێژوویە. لە سەرەتادا کەس باوەڕی بەمە نەدەکرد. دەیانگوت نا، ئەمە دروستناکرێت. خەونێکی بەتاڵە. ئایە لە ئیمراڵیدا شەڕ ڕودەدات؟ چونکە لە زیندانە ئاساییەکانیشدا هیچ شتێک دروستبکەن و بەرەنگاریی ببنەوە، وایان دەبینی لە ئیمراڵیش شتێک ڕونەدات. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی ئەنجامدا کە دەیانگوت ناکرێت.

وەک بزوتنەوە و گەلی کورد پشتیوانیمان دا بەم بەرخۆدانە. لە سەر بنەمای ڕێچکەگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، شوێنکەوتنی و پاڵپشتیکردنێکی ئەم بەرخودانە هێندە گەورەبوو. پێویستە بزانرێت کە ئێمە گەورەترین بەرخۆدانمان لە مێژوودا ئەنجامدا. وەک بزوتنەوە و گەل لەم ٢٥ ساڵەدا بەرخۆدانێکی مانادارمان بەڕێوەبرد. ئەم بەرخۆدانەمان گەورترین دەستکەوت و پێشکەتنی لێوە بە دەستهێنرا. هیچ شتێک بە فیڕۆ نەچوو. لە ئێستا بەدواوە ئەنجامی ئەم شتە زیاتر دەرەکەێت. هەر وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ دەڵیت “ئەمانە هەمووی ئامادەکارییە، پاشان ئەنجامی گەورەتر دێنەئاراوە”.

ئێمە ئێستا لە پرۆسەی پێشخستنی ئەو تێکۆشانەداین، کە ئەم ئەنجامە گەورانە بەدی دەهێنێت.

دەبێت هەڵمەتەکە گەورەتر بکەین و بەرەو سەرکەوتنی ببەین

لە ساڵی ٢٦ەمیندا ئێمە زیاتر لەبەرامبەر پیلانگێڕیی خۆڕاگری دەکەین، بە فراوانی خۆڕاگری دەکەین و کاریگەرتر بەرخودان دەکەین. ئێمە بە چالاکی و بەرخودانی خۆمان کە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە بنەما دەگرێت، دەکەوینە جوڵەوە. دەبێت ئێمە لە ساڵی ٢٦ەمیندا ئەم هەڵمەتە گەورەتر بکەین، جێبەجێی بکەین و بیگەیەنینە سەرکەوتن.

لەگەڵ مانگی شوبات دەچینە قۆناغێکی نوێوە. خۆی لە خۆیدا بانگەوازەکان دەستیان پێکردووە. دەوترێت کە لە ١٧ی شوباتدا بە ملیۆنان کەس لە شەقامەکاندا رێپێوان دەکەن. ژنانی کورد، رۆشنبیران، کوردان لە ئەوروپا و سیاسەتمەدارانی کورد بانگەواز دەکەن. ئەوە زۆر گرنگ و واتادارە. بێگومان ئەوە تەنیا لە ئەوروپا نابێت. لە باشوور دەبێت. لە رۆژئاوا، واتە لە چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو شوێنێک کە کوردی تێدایە دەبێت. ئێمە ٢٥ەمین ساڵیادی ١٥ی شوبار لە هەموو گۆڕەپانێک بە چالاکی کاریگەر و بەرفراوان پێشوازی لێدەکەین. ئێمە بە بەرفراوانترین و کاریگەرترین چالاکیەکان، رۆژی قڕکردنی گەلی کورد، رۆژی تاریکی کوردان دەگۆڕین بۆ رووناکی. دەبێت بەم جۆرە مامەڵە بکەین و لە ئێستاوە دەست بە چالاکی لەو جۆرە بکەین.

پێدەنێینە مانگی شوباتەوە. لە گەڵ مانگی شوبات ئێمە پێدەنێینە قۆناغی چالاکیەکان و دەبێ تێبکۆشین. دەبێت هەڵسینە سەرپێ، دەبێت چالاکی بکەین. دەبێت هەڵمەتەکە بگەیەنینە ئاستێکی نوێ و لەمانگەکانی داهاتووشدا درێژە بە رێپێوانی سەرکەوتن بدەین.

لەشەڕدا دۆخەکە گۆڕدرا، دەستپێشخەری و باڵادەستی لای گەریلایە

لە سەر ناوی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە پیرۆزبایی لە هێزی شەڕڤانان و فەرماندەکانی هەپەگە و یەژاستار دەکەم کە ١٢ی کانونی دووەم لە شاخی ئامێدیی زاپ بە ئۆپراسیۆنی شەهید هەڵمەت دێرەلوک رەوە فاشیستەکانی ئاکەپە-مەهەپەیان پانکردنەوە و ورد و خاشیان کردن. سڵاو لەو بەرخودانە مێژووییە و شەڕەکەیان لە زاپ دەکەم کە گورزی کوشندەیان لە فاشیزم وەشاند. لە کەسایەتی شەهیدانی قارەمانی ئەو چالاکیەدا هاوڕێیان سەرخۆبوون و رزگار هەموو ئەو قارەمانانەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و لە هەر چوار بەشی کوردستان شەهید بوون، بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە.

گەریلا بەردەوام خۆڕاگری دەکات، لە بەرخوداندایە. بەڵام ماوەی رابردوو کاتێکی بەو جۆرە بوو کە لە شەڕدا گۆڕانکاری گەورە هاتە ئاراوە. بەڕێوەبەرانی تورک ماوە ماوە دەیانگوت ‘ئێمە لە خۆپاراستنەوە پەڕیوینەتەوە بۆ هێرش’. هاوکات زۆر پەسنی تەکنەلۆژیای خۆیان دەدا. دەیانگوت ‘تەکنەلۆژیاکەمان بەم جۆرەیە، نیشتمانییە، نەتەوەییە، بەم جۆرە و بەو جۆرەیە’. تەکنەلۆژیایەکی ئەوان خرابووە خوارەوە، ئەو هەڤاڵانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردبوو وتیان، بووەتە چوار پارچە و هەر پارچەیەکی لە وڵاتانی جیاجیا بەرهەمهێندراون. هیچی بەرهەمی تورک نییە، نیشتمانی و خۆجێیی نییە. کۆمەڵگای تورکیا و رای گشتیی دەخەڵەتێنێت. بەڵام تەکنەلۆژیایان وەک ئامرازێک بەکارهێنا، لە ناتۆیان وەرگرتبوو، لە هەموو شوێنێکیان وەرگرتبوو. هەموو تواناکانی تورکیایان پێسکەش کردووە، وەک ئامرازێک بەکارهێنران. ئێمە ئەوەمان پێگوتن: ئەوە تەنیا بە دەست ئێوەوە نییە. ئێوە وەک کەرستە بەکاری دەهێنن، بەڵام هەندێک دێن و فێر دەبن و لە دژی ئێوە بەکاری دەهێنن. ئەوەتا گەنجانی کورد فێربوون و بەکاریدەهێنن. لە وەها ئاستێکدا بەکاریدەهێنن کە ورد و خاشیان دەکات. ئەوەتا دیارە کە کەوتوونەتە چ دۆخێکەوە.

ئێمە بەردەوام هۆشداریمان پێدان. وتیان، ئێوە لەناو دەچن، ئێوە بە شێوەیەکی مەترسیدار دەجوڵێنەوە. گوێیان لە هۆشدارییەکانی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیمان نەگرت. ئێستا ئەوەیان بەسەردا هاتووە. ئەو رەوە فاشیستییەی بەرامبەر بە پارە بەکرێگیراون، بەم زستانە لەسەر گرد و شاخەکان پرش و بڵاوبوونەوە و خرانە خوارەوە. ئێستا ناتوانن خۆیان بپارێزن و ناشتوانن بکشێنەوە. دواتر کاتێک لێیاندرا، دێن و دەڵێن ئەوەتا خائینان دەستیان وەشاند، چۆن لێیان درا. مەگەر ئەمە خیانەتی تێدایە؟ تۆ بۆچی چوویتە ئەوێ؟ چۆن چوویت؟ دۆخەکە بەم جۆرەیە.

لە شەڕدا دۆخەکە گۆڕاوە. گەریلاش ماوەیەکی زۆرە باس لە گۆڕانکاری، نوێبوونەوە و سەرلەنوێ خۆرێکخستنەوە دەکات. ئەو قۆناغە نیشانی دەدات کە ئەوەیان جێبەجێ کردووە. گەریلا رێبازێکی نوێی شەڕ دەخوڵقێنێت. لە زاپ، لە تەواوی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بڕیارگەکەمان یەوەی وەک شەڕی تونێل و تیمە هەماهەنگەکان پێناسە کرد. هەموو رێگە و رێبازەکانی، تەکنیکەکانی زانران. ئێستاس بەم زستانە جێبەجێی دەکەن، ئەوەتا لەم زستانەدا تاقیکرانەوە.

رەوە و مێگەلی فاشیستەکانی ئاکەپە-مەهەپە ورد و خاش کران و تێکشکێندران

ئەمە تاکەی بەردەوام دەبێت. تازە دەستپێدەکات. ئەگەر ئەو قۆناغە درێژە پێبدەن، ئەوکاتە تازە دەستپێدەکات. گەریلا خۆی نوێکردووەتەوە، رێبازی نوێی شەڕی خوڵقاند. ئیتر سیستمێکی نوێ ئافرێندراوە کە هەم خۆی پێبپارێزێت و هەم هێرشی تاکتیکی ئەنجام بدات. لە پاراستنەوە پەڕیوەتەوە بۆ هێرش. دۆخی نوێ لەئارادایە. ئەو پێرفۆرمانسە ئەوە نیشان دەدات.

لە راستیدا لە هاویندا چالاکیەکان هەنگاو بە هەنگاو ئەنجامدران. بەڵام لە کۆتایی تشرینی دووەم، کۆتایی کانونی یەکەم و لەمانگی کانونی دووەمدا سێ ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری رەوە و مێگەلە فاشیستیەکانی ئاکەپە-مەهەپەیان ورد و پان کردەوە. بێگومان ئەوە بەردەوام دەبێت. دەبینین کە چی دەبێت. دەستپێشخەری و باڵادەستی بە تەواوەتی بە دەست گەریلاوەیە. ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی تێکشکاندن بەڕێوەدەچەن و بەردەوام دەبن. رێگەی جیاواز بوونی نییە. ئێمە دۆخێکی لەو جۆرەمان نەخوڵقاند، گەریلا نەیخوڵقاند. ئەوانەی هێرشیان کردە سەر گەریلا بوونە هۆکاری ئەو دۆخە. ئێستا دێن و گلەیی و گازندە دەکەن، دەگرین. هەندێک هەڵدەستنن و ئامۆژگاری دەکەن، هەندێکیش وەک تیۆریزان رێگەی شەڕ نیشان دەدەن کە هەرگیز نەیانبینیوە. هەڵدەستێت و دەوروبەر تۆمەتبار دەکات. بەم جۆرە هەوڵ دەدەن شکستی خۆیان بشارنەوە. لە ١٢ی کانونی دووەمەوە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، هەموو وەزیرەکان، هێزە جیاجیاکان، راگەیاندنەکەشیان کەوتوونەتە شڵەژانەوە و تاساون. هەوڵ دەدەن ئەو دۆخە پێچەوانە بکەنەوە، بابەتەکە بگۆرن و کۆمەڵگای تورکیا بخەڵەتێنن. لەهەوڵی ئەوەدان. ئەمە لەکاتێکدایە کە راستیەک لە ئارادایە کە ناشاردرێتەوە.

لەوێ ئەوانەی شەڕیان کرد، دیارن. لە دژی ئەوان لەوێ سەرباز نییە. هەموویان بە پارە بەکرێ گیراون، بۆ کوشتنی کوردان بە تایبەتی رێکخراون، هەر هەمووشیان لە چەتە فاشیستەکانی مەهەپەن. دەوڵەت باخچەلی لەبەر ئەوە لەناو حکومەتدا ئەوەندە کاریگەرە و سەرباری ئەوەی هەرگیز نەکەوتووەتە حکومەتەوە، بەڵام کاریگەرە. هەموو چەتەکانیش لەپێناو پارەدا شەڕ دەکەن. هەر هەمووشیان بۆ قڕکردنی کوردان و بۆ کوشتنی کوردان بە تایبەتی پەروەردەکراون. ئەوە ئاشکرابوو، بە شێوەیەکی دیار دەبینرێت و دۆخەکە بەم جۆرەیە.

ئێستا هەندێک هەڵدەستن و هەڵسەنگاندن دەکەن. مشتومڕ دەکەن، دەڵێن، بۆچی بەم جۆرە بوو. هەندێک مێشکی خۆیان کۆدەکەنەوە و لێی دەپرسن. ئەو دایک و بنەماڵانە هەن کە دەیانەوێت بەرهەڵستی بکەن. هەموویان بێدەنگ دەکەن. هەموویان بە ناپاکی تۆمەتبار دەکەن. دەیانەوێت بە خوێن تەمەنی خۆیان درێژ بکەنوە. ئێمە باس لە رووخان دەکەین. بەم جۆرە دەیانەوێت بەر بە رووخانی خۆیان بگرن.

شەڕی گەریلا سەرکەوتنێکی گەورە دەخوڵقێنێ

دەتوانم ئەمە بڵێم. ئێستا ڕەوتی شەڕ گۆڕاوە. ئەو شتانەی دەوڵەتی تورک دروستی کردووە، حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە چیتر ناتوانێت بەرامبەر گەریلا بوەستێت. بەپێچەوانەوە گەریلا دەستی بە پرۆسەی وردکردن و پانکردنەوەیان کردووە. ئەم پرۆسەیەش بە هەمان شێوە بەردەوام دەبێت. گەریلا دەستپێشخەری گرتووەتەدەست. ئێستا سەرکەوتن لە دوای سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت. ئەمە سەردەمێکی نوێیە، ڕەوتێکی نوێیە. ئەمەش کاریگەری لەسەر هەموو شتێک دەبێت. کاریگەری لەسەر سیاسەت و ژیانی کۆمەڵایەتی و هەموو شوێنێک دەبێت. پێویستە هەموو کەسێک لەم ڕاستیە تێبگات. بۆیە پێویستە بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ چالاکییەکان و دەرئەنجامەکانی شەڕەکاندا بکرێت. گوێ لە قسە بێبنەماکان مەگرن، بڕیارە بەفر ببارێت، تەم و مژاوییە، ئەمە بۆ هەموو لایەک وایە. هەندێک هەستان و یەکسەر ووتیان، ئایا ئەوانەی ئەم چالاکییەیان ئەنجامدا لە ناوەڕاستی زستاندا لەناو بەفردا نەبوون؟ چۆن دەتوانن ئەم کارە بکەن؟ هەموو ئەو قسانەیان پووچ بوون.

ئێستا گەریلا شەو و ڕۆژ، هاوین و زستان شەڕ دەکات. ئێستا لە شاخ شەڕ دەکات، لە دەشتەکانیش شەڕ دەکات، لە شارەکانیش تا ئاستێک شەڕ دەکات.کاتێک لە دەشتەکان، لە شارەکانیش شەڕی گەریلا ئەوەندەپڕکاریگەری بێت، ئەو کاتە شەڕی گەریلا سەرکەوتنی گەورەی بەدەست دێنێت. ئێستا تەنگ بە دوژمن هەڵچنراوە. لەناو گەریلادا وەرچەرخان و گۆڕانکارییەک ڕوویداوە. چالاکییەکانی ئەم دواییە ئەمە نیشان دەدەن. نە یەک، نە دوو، نە سێ؛ بەردەوامە. دیارە ڕووبەڕووبوونەوەیەک نییە. ڕێبازێک ڕێکخستنێک نیشان دەدات. لە جوگرافیای ناوبراودا، گەریلا بە شێوەیەکی چالاکانە سیستەمی شەڕ بە ئامادەکاری لەسەر بنەمای تیم و تونێل ئاراسەتە دەکات. ئێستا هەڕەشەی هێرشکردن لە هەرێمەکانی دیکەش دەکەن، زیاتریش هێرش بکەن. هێزی هێرشبەری سوپای تورکیا لەدەستچووە. بە پێچەوانەوە پێداگری لەسەر داگیرکەری دەبێتە هۆی شکستی گەورەیان. گەریلا لە دژی هێرشی داگیرکەری ئیتر گورزی پساندن و تێکشکاندن دەوەشێنێت، وادەکات کە داگیرکەران بە شێوەیەکی گەورە شکست بهێنن. لە بەرامبەر داگیرکەران سەرکەوتنی سەربازی زۆر گەورەتر بەدەستدەهێندرێن.

دەبێت کۆمەڵگا، ڕۆشنبیرانی تورک هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ بکەن، لەوێ لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، چی دەکەن لە دەرەوەی سنوورەکانی دەوڵەتی تورکیا چی دەکەن؟ نە سنووری سوریا و نە عێراقیان چۆڵ نەکرد. لە هەموو شوێنێک هێرش دەکەن. وەک ئەوە وایە دەست بەسەر هەموو دونیادا بگرن.

هێزێکی بەم جۆرە رووبەڕووی تێکۆشانێکی بەرهەڵستکار دەبێتەوە. کاتێک دەیەوێت هێرش بکات، ڕووبەڕووی هێرشی شۆڕشگێڕانە دەبێتەوە. پاشان مەجبوور دەبن قبووڵی بکەن. هیچ ڕێگایەکی تر نییە.

هاوبەشی :