زیندانیانی سیاسی سڵاویان لە دایکانی ئیشکگری دادپەروەری کرد

121
0
هاوبەشی :

زیندانیانی ئامەد سڵاویان لە دایکانی بەشدار لە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کرد و وتیان: “ئێوە هێز و ورەمان پێدەبەخشن”.

زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەرێکی دیموکراسیانە بۆ پرسی کورد” کە لە ٢٧ی تشرینی دووەم دەستیان بە مانگرتنی کاتی نەوبەتی کردووە. بە هەمان شێوە بە پێشەنگایەتی کەسوکاری زیندانیان، لە زۆربەی لە شارەکان، دەستیان بە چالاکیی دادپەروەریی کرد. زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئامەد بە ناردنی نامە بۆ دایکانی ئامادەبووی ئیشکگریی دادپەروەری سڵاویان لە چالاکییەکەیان کرد.

زیندانیانی سیاسی لە نامەکەیاندا سەرەتا سڵاویان لە بنەماڵە و دایکان کردووە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستووە. لە درێژەی نامەکەدا وەها دەڵێن: “هەروەک چۆن لە نزیکەوە بەدواداچوون دەکەن و بە شێوەیەکی فیداکارانە بەشدارن، گەلی کورد ماوەیەکی زۆرە بە خواستێکی ڕەوا داوای ئازادی و ستاتۆی خۆی دەکات، وەک بەشێک لەم داواکارییە ڕەوایە، لە داهاتوویەکی نزیکدا هەوڵێکی نوێی دەستپێکرد. لەو چوارچێوەیەدا داوای ئازادی بۆ ڕێبەرایەتیمان و چارەسەری دیموکراسیامە و ستاتۆیەکی هەمیشەیی بۆ گەلی خۆی دەکات. داواکارییەکان ڕەوان و تا جێبەجێکردنیان لە ڕۆژەڤدا دەبن. تا کۆتایی بۆ داواکارییەکان هەوڵ دەدەین.

لەم تێکۆشانەدا تا کۆتایی لەگەڵ گەلەکەمان دەبین. ئێمە هەموو ئەو فیداکارییانەی کەوتووتە سەر شانمان بە جێمان هێناون و لەمەودواش ئەنجامی دەدەین. ئێمە دەمانەوێت داواکارییەکانمان بۆ ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراتیک بە ئاسانی جێبەجێ بکرێن. لە زۆر ڕووەوە فیداکاری دەوێت. ئێمە لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ئەمەمان زانیوە. ئەمڕۆ هەمان فیداکاری وەکوو ڕابردوو دەکەوێتە سەر شانتان بە جێدێنن و بەنرخن.

ئێمەش وەک زیندانیەکانی تریش بەشداری هەنگاوەکانی ئێوەین. بەشێک لە هەڤاڵانمان مانیان گرتووە و هەندێکی تریش دەزگا پەیوەندیدارەکان لە داواکارییەکانمان ئاگادار دەکەنەوە. هەرچەندە بارودۆخی ئێمە سەختە، بەڵام دەزانین کە دۆخی ئێوەش سەختە. بەڵام هێشتا تێکۆشان دەکەن. ئەم کارە بەنرخەی ئێوە لە هەموو لایەکەوە هێز و ڕۆحمان پێدەبەخشێت. بنەماڵە هێژاکانمان؛ ساڵێکی پڕ لە بەرخۆدانمان تێپەڕاند. دڵنیاین ساڵی نوێ بە هەوڵی نوێ دەبێتە ساڵی گەلان، کولتوور و بیروباوەڕەکان. سەرەڕای نەیارانی ئاشتی و یەکسانی و دیموکراسی؛ سەرەتا تێکۆشانی ژنان بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد ئەمساڵ بکەنە ساڵی خۆتان.

لە ڕێگای ئەم نامەیەوە کە تەنها چەند دڵۆپێکە لە زەریای هەست و بیری پاکەوە لەدوورە، دەمانەوێت بڵێین کە داواکاری ئێوە بۆ ئازادی سەرۆک ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کورد بە ڕێگەی دیموکراسیانە هەتا کۆتایی ڕەوایە. بە بڕوامان بە سەرکەوتن جارێکی تر دەڵێین پاڵپشتی ئێوە هێز و ڕۆحمان پێدەبەخشێت و ئیرادەمان بەهێزتر دەکات. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو وڵاتپارێزان و گەلەکەمان دەخوازین و لەوبڕوایەداین هەوڵەکانتان دەگاتە سەرکەوتن”.

هاوبەشی :