قەسەدە،:لە چوارچێوەی پاراستنی مافی ڕەوادا هێزەکانیان،لە ناوچە جیاوازەکان چالاکیان ئەنجامدا و تێیدا ١٧ چەتە و دوو سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران

100
0
هاوبەشی :

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە رایگەیاند، لە چوارچێوەی پاراستنی مافی ڕەوادا هێزەکانیان لە دژی بارەگاکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لە ناوچە جیاوازەکان چالاکیان ئەنجامدا و تێیدا ١٧ چەتە و دوو سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات- قەسەدە، لەبارەی ئەو چالاکییانەی لە ١٥ و ١٧ی کانونی دووەم ئەنجامدراون ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، هێزەکانمان لە دژی بارەگاکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە هەرێمە جیاجیاکان چالاکییان ئەنجامدا.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ١٥ـی کانونی دووەم کاتژمێر ٢٢:٣٠ هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج چالاکییەکیان لە دژی خاڵێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورک، لە گوندی سیادە لە نزیک گوندی شەهیب ئەنجامدا و تێیدا چوار چەتە کوژران.

ئەوەش هاتووە، لە ناوچەی عەین عیساش هێزەکانمان ١٧ـی کانونی دووەم بە چەکی قورس لە خاڵێکی چاودێری و بارەگایەکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی شرکراکی باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە و نزیک ئەو ناوچەیەیان دا، لەبارەی ئەنجامەکانی ئەو چالاکیەوە زانیاری بەدەست نەهێنراوە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، هەر لەو ڕۆژەدا هێزەکانمان بە شێوەیەکی هاوکات بە چەکی قورس بارەگایەکی دەوڵەتی تورک لە گوندی تینا و کێڵگەیەکی گوندی مەلقی باشووری شاری گرێ سپییان کردە ئامانج و زیانە گیانیەکانی ئەو چالاکیە روون نەکراونەتەوە.

هاوبەشی :