لە شاری سلێمانی بە بەشداری تەڤگەری ئازادی دیبەیتی عەفرین بە ناونیشانی ‘عەفرین لەنێوان داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و پێشکەوتنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان’ دەستی پێ کرد

96
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ شەممە ، ٢٠ كانونی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٤ بە بەشداری تەڤگەری ئازادی لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی دیبەتی عەفرین بەڕێوەچوو، دیبەیتەكە بە دەستپێشخەریی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان و بە هاوبەشی بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا، بە ناونیشانی ‘عەفرین لەنێوان داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و پێشکەوتنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان’، دەستی پێ کرد.

لەسەرەتای دیبەیتەکەدا، بەشداربووان بە خولەکێک بێدەنگی وەستان بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بە وەستان پاشان ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی لەسەر بارودۆخی عەفرین پیشاندرس دەکرێت.

دواتر، وتارێکی ڤیدیۆیی لەلایەن بەکر عەلۆ، هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین-شەهبا پیشکەش دەکرێت.

هەروەها لە دیبەیتەکەدا پانێڵێک بۆ هەریەک لە جاویدان کەمال، نوێنەری پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان، زەهیە ئەلڕاشی، ئەندامی نوێنەرایەتییەکە، بە ناونیشانی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین لە پاش داگیرکردنی، جەزا ئەحمەد، مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، بە ناونیشانی گرنگی داگیرکردنی عەفرین لە ستراتیژییەتی تورکیادا بەڕێوەچوو.

پێش ٦ ساڵ لەمەوپێش و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە پێش چاو و بێدەنگی تەواوی سیستەمی دەسەڵاتداری جیهان لە پێناو قازانج و بەرژەوەندیەكانی خۆیان ڕێگەیان دا بە دەوڵەتی داگیركەری تورك كە هەرێمی عەفرینی كوردان داگیر بكات و داگیرکەر و گەوڕەترین تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژی ئەنجام بدات.

هاوبەشی :