سی پی جەی: هەرێمی کوردستان لە ریزی ئەو وڵاتانەیە کە تۆمەتی تیرۆر دەخەنە پاڵ رۆژنامەنووسان

80
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان (سی پی جەی) رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە تیایاندا تۆمەتی تیرۆر و دژە دەوڵەتبوون دەخرێتە باڵ رۆژنامەنووسان.

بەپێی راپۆرتێکی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی)، ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی میسر، سعودیە، مەغریب لەم ساڵانەی دواییدا تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست، تیرۆر و تۆمەتی دژە دەوڵەتی لە دژی رۆژنامەنووسان فراوانتر کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست میسر خراپترین وڵاتە بۆ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان و ھاوشێوەی تورکیا، پلەی ھەشتەمی لە جیھاندا گرتووە بە دەستگیرکردنی ١٣ رۆژنامەنووس و سعودیە لە ریزبەندی نۆیەمدایە بە دەستگیرکردنی ١٠ رۆژنامەنووس.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە لە بەحرەین و سوریا پێنج رۆژنامەنووس لە زیندانن، لە مەغریب و جەزائیر هیچ حاڵەتێکی نوێی زیندانی کردنی رۆژنامەنووسان تۆمار نەکراوە و لە هەرێمی کوردستانیش چوار رۆژنامەنووس لە زیندانن، کە یەک حاڵەتیان نوێیە.

هاوبەشی :