دوای دوو ڕۆژ دادگایی كردنی چالاكوانان بێریتان و ماڕك كامپبێڵ ، دادگا بڕیاری دواخستنی داداگاكەی دا

123
0
هاوبەشی :

 

دوای دوو ڕۆژ دادگایی كردنی چالاكوانان بێریتان و ماڕك كامپبێڵ ، دادگا بڕیاری دواخستنی داداگاكەی دا

لە ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە ، ١٧ و ١٨ كانونی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٤ دادگایی دوو چالاكوانی كورد و بەریتانی لە دادگای وێستمنستەو ماجسترەیتس كۆڕت بە ناوەكانی بێریتان و ماڕك كامپبێڵ لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو٠

ڕۆژی یەكەم چوارشەمە دادگاكە لە كاتژمێر ١٠ بەیانیەوە بەڕێوەچوو تا ٤:٣٠ ئێوارە بەردەوام بوو ، جگە لە كاتژمێرێك پشو بۆ نان خواردنی نێوەڕۆ واتە ٥:٣٠ پێنج كاتژمێر و ٣٠ خولەك درێژەی هەبوو، دواتر دادگایی كردنەكە دواخرا بۆ ڕۆژی پێنج شەممە٠

لە ڕۆژی یەكەمدا سەرەتا پۆلیس ڕاپۆڕتەكانی خۆی خستەڕوو هەردوو چالاكوانیان تاوانبار كرد بە هەڵگرتن و شەكاندنەوەی پەرچەمی تەڤگەری شۆڕشگێڕانەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان لە خۆپیشاندانەكان و كئبونەوە ناڕەزایەتیەكاندا، پۆلیس ئەو ئاڵایە بە ئاڵای پەكەكەی دایە قەڵەم و بەپێی یاساكانی بەریتانیاش ئەو ئاڵایە ناسنامەی ڕێكخراوێكی تیرۆریستیە٠

دواتر بارستەرەكانی چالاكوانان قسەیان كرد و بەرگریان. لە چالاكوانان. كرد و ئەو ئاڵایەیان. بەبهێمای تەڤگەری شۆڕشگیڕانەی گەلی كوردستانیان پێباسە كرد، هەروەها چەندین كەسی بێ لایەن. كە لە پرسی كێشەی كورد شارەزاییان هەبوو قسەیان كرد كە قسە و باسەكانیان بە قازانجی چالاكوانان بوو ، دادگایی كردنەكە ڕۆژی دووهەم بە هەمانشێوە بەردەوام بوو، لە كۆتایدا دادگا بڕیاریدا دادگایی كردنەكە دوابخرێت بۆ ٣٠ \ ١ \ ٢٠٢٤

لە ڕاستیدا دادگایی كردنەكە وەك دادگایی كردنی گەلی كورد و پەكەكە وابوو بە بیانوی هەڵگردنی ئاڵا و هێمای شۆڕشی ئازادیخوازانەی گەلی كوردستان دژی دەوڵەتی داگیركەری كوردستان توركی فاشسیست و سیستەمی دەسەڵاتداری قازانجخوازی جیهانی كە دەوڵەتی بەریتانیا یەكێكە لە پێشەنگە سەرسەختەكانی ئەو دەسڵاتدارە جیهانیەو و هەمیشە بەدرێژایی مێژوو گەلی كوردی كردوە بە قوربانی قازانجە چاوچنۆكەكانی خۆی

هاوبەشی :