دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێكی چالاكوانی ژنان لە كەركوك شەهید كرا
دوانیوەڕۆی ئەمرۆ پێنج شەممە ١٨ كانونی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٤ ، ستێرك تیڤی ڕایگەیاند لە شاری كەركوك لە گەڕەكی سەرچنار، دوو ماتۆڕ سوار كە دەموچاوی خۆیان هەڵبەست بوو دەستڕێژی گوللـە لە ژنێکی چالاکوانی سیاسیی دەکەن شەهیدی دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان كە شایەتحاڵان ئاشكرایان كرد، ئەو دوو کەسە هەشت گوللـەیان لەو ژنە چالاکوانە داوە و بەهۆیەوە دەستبەجێ شەهیدبووە، دوو تاوانبارەكەش لە شوێنی ڕووداوەكە هەلهاتوون.
بەپێی هەوالی دەستكەوتوو ژنە تیرۆر كراوەكە چالاکوانی سیاسیی بووە و دەڵێن خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، بۆ سەردانیکردنی رێکخراوەکانی ژنان، رووی لە باشووری کوردستان کردووە.
پاش ڕووداوەكە تەرمی ژنەکە دەگەیەنرێتە پزیشکی دادی کەرکوك پۆلیسی کەرکوکیش بەدواچوونی بۆ ڕووداوەكە دەستپێكردوە و بەپێی فەرمانی دادوەریش بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تاوانباران دەرکراوە.