لە ئۆسلۆ،خولێكی پەروەردەیی ژنۆلۆژی سێ ڕۆژە بەڕێوەچوو
لە ئۆسلۆ پایتەختی نەرویج، ڕۆژانی ١٢، ١٣، ١٤ كانونی دووهەم خولێكی پەروەردەیی ژنۆلۆژی بەڕێوەچوو.
ئەم خولە پەروەردەییە ڕێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە هاوکاری ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی سێ ڕۆژەى بۆ ژنانی باشووری کوردستان ئەنجامدا.
بەشداربوانی خولەكە لە ١٥ ژن پێكهات بوو كە زوربەیان لە ڕێكخستنەكانی ژنانی تەڤگەری ئازادی دەرەوەی وڵات بوو.