وەزارەتی دەرەوەی عێراق: داوامان لە باڵیۆزی عێراق لە تاران كردووە بگەڕێتەوە بۆ بەغدا،
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی كردەوە، لە دوای هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر ئەمڕۆ داوامان لە باڵیۆزی عێراق لە تاران كردووە بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، تا ئەو كاتەی گفتوگۆ و لێكۆلینەوەكان لەسەر هێرشەكە تەواو دەبێت.
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ئێران بە ژمارەیەك مووشەك بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی جیاوازی لە هەولێر كرد و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و ٧ دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی دەروەی عێڕاقیش باڵێۆزخانەکەی کشاندەوە تا ئەو كاتەی گفتوگۆ و لێكۆلینەوەكان لەسەر هێرشەكە تەواو دەبێت.