لە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێردا كەرەم میخائیل گەورە بازرگانی عێراقی و بازرگانێكی كوری شاری هەولێر و چەندین كەسی تر كوژران

185
0
هاوبەشی :

 

لە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێردا كەرەم میخائیل گەورە بازرگانی عێراقی و بازرگانێكی كوری شاری هەولێر و چەندین كەسی تر كوژران

لە هیرشە موشەكیەكەی ئەمشەو دووشەممە، ١٥\١\٢٠٢٤ ، كەرەم میخائیل گەورە بازرگانی عێراقی و بازرگانێکی هەولێری بە ناوی “پێشڕەو دزەیی” و چەند ئەندامی بنەماڵەکەی لەناو کوژراوەکاندان. یەکێک لە مووشەکەکانی سپای پاسداران ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی بە ئامانج گرتووە.

كەرەم میخائیل گەورە بازرگانی عێراقی یەكێكە لەو كەسانەی شەوی ڕابردوو بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هاوینە هەواری پیرمام کوژرا، ناوبراو هاوڕێی پێشڕەو دزەیی بازرگان بووە و بە سەردان لە هەولێر بووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، كەرەم میخائیل هاوپشكی گەورە كۆمپانیای سامسۆنگ بووە و خاوەنی كۆمپانیای ڕەیانە بۆ هاوردەكردنی ئامێرە كارەباییەكان.

كەرەم میخائیل كریستیان بووە و لە دایكبووی ساڵی ١٩٨١ ی بەریتانیایە و لە دووبەی نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خاوەنی دوو منداڵە، هاوكات میخائیل یەكێك بووە لەو بەڵێندەرانەی لە پڕۆژەی بولیڤارد كاری كردووە.

لە بەرامبەر ئەم موشەكبارانەی شاری هەولێر
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی)، بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكەی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر هەولێر دەكەین، كە لە ئەنجامدا چەند هاوڵاتییەكی مەدەنی بوونە قوربانی.

پێویستە ئەو هێرشانەی سەروەری عێراق و سەلامەتی خاكەكەی پێشێل دەكەن، ڕابگیرێن، جا لە هەر لایەكەوە ئەو پێشێلكارییە بكرێت، هەروەها پێویستە پرسە ئەمنییەكان لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكرێن نەك هێرش.
لە هەمان كاتدا هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەروەی عێڕاقیش باڵێۆزخانەکەی خۆی لە ئێران کشاندەوە تا ئەو كاتەی گفتوگۆ و لێكۆلینەوەكان لەسەر هێرشەكە تەواو دەبێت.

هاوبەشی :