لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەتی دێرەلووک ، ئەوەی زانراوە ٦١ داگیركەر سزادراوە
ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەتی دێرەلووک لە زاپ، کە کاتژمێر ١٧:١٠ی ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندان لە ناوچەی بەرخۆدانی گرێی ئامێدی دژی هێزە تایبەتەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامدرا
هەپەگە:
ئەوەی تائێستا پشتڕاستکراوەتەوە لەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا ٦١ داگیرکەر سزا دراون و ٤ داگیرکەریش بریندار بوون.
هەروەها سەرنشینانی زۆرێک لە چادرەکان سزا دران، بەڵام ژمارەیان بۆ ئێمە ڕوون نیە.
لەم ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا هێزەکانمان دەستیان بەسەر نشینگەی سەربازان (جێی خەوتن)، ٣ کۆنتێنەر، ١١ سەنگەر، ٢ کابینەی لۆجستی، ١ عەمباری تەقەمەنی، ١ سیستەمی پەیوەندی، ١ مۆلیدە، ١ سیستەمی ڕادار، ١ کامێرای مۆبێسی ئاسایی، ١ کامێرای مۆبێسی گەرمی وژمارەیەکی زۆر چەکی سوک و مامناوەنددا گرتووە .
ئەم داستانە شۆڕشگێڕیە بە خوێنی دوو میلیتانتی ڕیبەر ئاپۆ ، دوو هەڤاڵی گیانباز (سەرخوەبوون و ڕزگار) ئەنجامدراوە . هەڤاڵانی تر بەبێ زیان گەڕاونەتەوە بۆ سەنگەرەکانیان.
هەواڵی زیان و زانیاریە نوێکان لە داهاتوو بڵاو دەکەینەوە.
#ZapDestanaDinivîse