خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە هێرشەکانی درەنگانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر هەرێمەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

116
0
هاوبەشی :

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە هێرشەکانی درەنگانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر هەرێمەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

تورکیا درەنگانی شەو هەرێمەکانی تربەسپی، رمێلان، دێرک و چلئاغای بۆردوومان کرد، ئامانجی ئەو هێرشانە دیارە کە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکە و درووستکردنی مەترسی ڕاستەقینە لە سەر هەوڵەکانی تێکۆشان لە دژی تیرۆر و رێگریکردنە لە چارەسەریی، کە هەلومەرجەکانی لە هەرێمەکە زەمینەسازییان بۆ دەکرێت.

هێرشەکە درێژکراوەی جینۆساید، کۆچبەرکردنی دانیشتووان و چۆڵکردنی هەرێمەکەیە، ئەوە سیاسەتێکی چەپەڵە، دەبێت هۆشداری بەرامبەر بەوە و مەترسیەکانی بدرێت.

ئێمە داوا لە سەرجەم هێزە چالاکەکانی سووریا دەکەین کە مەترسی ئەو هێرشە ناڕەوایانە و لێکەوتە نەرێنیەکانی لەسەر هەوڵەکانی چەسپاندنی سەماقگیری لە هەرێمەکە درک پێبکەن.. دەبێت رێکخراوەکانی بوار ماف و رێکخراوە مرۆییەکان ئەرکەکانیان راپەڕێنن و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبگەیەنن لەپێناو رێگریی لە هێرشانە.

هاوبەشی :