برایەكی مامۆستا جیهان وێنەی مامۆستا جیهان بە دەرگای نوێنەراێەتی هەرێم لە ئەمریكا هەڵدەواسێت

147
0
هاوبەشی :

هەواڵەگە لە كوردس گڵۆبەڵ وەرگیراوە

بۆ شەرمەزار كردنی حكومەتی هەرێم كە پەدەكە دەسەڵاتداری سەرەكیە لەو حكومەتە بنەماڵەیدا، برایەكی شەهید مامۆستا جیهان وێنەی مامۆستا جیهان و سەردەشت عوسمان و شێروان شێروانی لە بەردەم نوێنەرایەتیەكەدا دانا و وێنەیەكی مامۆستا جیهانی بەدەرگای نوێنەرایەتیەكەدا هەڵواسی.
براكەی مامۆستا جیهان ئەم چالاكیەی ئەنجامدا بۆ شەرمەزار كردنی ئەو دەسەڵاتە دژە كوردە بە تایبەتی پەدەكە و بنەماڵە دەسەڵاتدارە دژە كورد.

برای شەهید جیهان داوای ڕوونكردەوە و ئاشكرا كردنی چۆنیەتی تیرۆر كردنی خوشكەكەی دەگا، گە لە ژێر دەسەڵاتی پەدەكەدا زیاتر لە دوومانگ نیو لەمەوپێش بەڕوداوێكی تەمومژاوی تیرۆر كرا.

براكەی مامۆستا جیهان بڕیاریدا بەیانی بە وێنەیەكی گەورەوە بگەڕێتەوە بەردەمی ئەو نوێنەرایەتیە ، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەیەكی كەم شوێنەكەی بەجێهێشت كەسانی ناو نوێنەرایەتیەكە وێنەكانیان لا برد بوو.

هاوبەشی :