زۆرێک لە سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زاپ سزا دراون
بەپێی سەرچاوەکانی هەپەگە ڕۆژی ١١ی کانوونی دووەم ٢٠٢٤ کاتژمێر ٣:٠٠ی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ – شەهید دەلیل چالاکییەکی هەماهەنگیان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەشکراوە کە زۆرێک لە سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەو چالاکییەدا سزا دراون.
لەوانەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەی بە چالاکییەکە بەیاننامەیەک بڵاو بکاتەوە.