كەمال چۆمانی: چاوەڕوان دەكرێت ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێكی شووم بێت بۆ سەرانی دەسەڵاتداری ماڵباتی بارزانی و پەدەكە

110
0
هاوبەشی :

کەمال چۆمانی ڕۆژنامەنووس لە باشوری كوردستان ڕایگەیاند بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی پێگەیشتوە لە واشنتنەوە، لە دادگایەکی ئەمریکا سکاڵایەکی یاسایی لەسەر هەندێک چالاکیی نایاسایی لە دژی پەدەکە و ماڵباتی بارزانی تۆمار دەكرێت.

کەمال چۆمانى لە فەیسبووکی خۆی ئاشكرای كردوە كە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ هەندێک لە بەرپرسە بارزانییەکان و گەلێك لە سەرانی باڵای پەدەكە گە لە ئیستادا لە دەسەڵاتدان لەوانەیە ساڵێکی شووم بێت، چونکە تێوەگلاون لە هەندێک چالاکی نا یاسایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەمریکا.

بەڕێزی درێژە بە نوسینەكەی دەدات و دەڵیت بەپێی هەندێک زانیاری کە لە واشنتنەوە پێیگەیشتووە، سکاڵایەکی یاسایی لە دادگایەکی واشنتن تۆمار کراوە دژ بە گروپێک كە لە لوتكەی هەرەمی دەسەڵاتدان لە بەرپرسانی پەدەکە و حکومەت، بەتایبەت ماڵباتی بارزانیەكان و هەفتەی ئایندە زانیاریی وردتر لەسەر ئەو سکاڵایە بڵاودەکرێتەوە.

ئەمە یەكەم جار نیە سكاڵا لەسەر سەرانی دەستڕۆیشتوی ماڵباتی بارزانی لە ئەمریكا و وڵاتانی تری جیهان تۆمار دەكرێت بەپێی ئەو ڕاپۆڕتانەی لەماوەى ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە، ئەم سكاڵایانەش بەهۆكاری تێوەگلانیان لە سپیکردنەوە و بردنە دەرەوەى پارە و بەهەدەردانى سامانى هەرێمی کوردستان، کە تائێستا ژمارەیەک لەو سکاڵایانە هێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە.

هاوبەشی :