هاوسەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی بەریتانیا، لێدوان و شرۆڤەی گرنگ دەدا.

103
0
هاوبەشی :

 

لە فەیسبوكی نیاز حامیدەوە وەرگیراوە

دیمانەیەکی بەرێز ئاسۆ کەریمی سەبارەت بە بابەتگەلێکی گرنگ سەرنجی راکێشام و هەستی شانازی پێدام کە ژنێکی گەنجی کورد ئاوا توانی بە زمانی ئینگلیزی، شرۆڤەی گرنگی رەوشی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان و دیاسپۆرا بکات.
هاوڕێ ئاسۆ کەریمی هاوسەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی سەرتاسەری بەریتانیایە و، پێشتر ئەندامی دیپلۆماسی ‘کەژار’ بووە، لە بنەڕەتدا خەڵکی رۆژهەڵاتە، لێ هەمیشە وەک ژنێکی کورد بۆ کوردستانی مەزن و وەک ژنێکی گلۆباڵ و جیهانی دەدەوێت.
بابەتەکە ئەگەر بمەوێت کورتی بکەمەوە دەتوانم لە چوار تەوەر بەیان بکەم:
– سەبارەت بە هێرش وپەلامارە نا یاساییەکەی پۆلیسیی لەندەن بۆ سەر کۆمەڵەکەیان دوا کە لە لە رۆژی ٢٧ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ ئەنجامدرا، کە رۆژی دامەزراندنی پەکەکە بوو و، تێیدا بەبەرخۆدانی ئەندامانی کۆمەڵەی کوردان شکستیخواردوو و پاشەکشەیانکرد، گەل تێێدا سەرکەوت. سکاڵاشیان دژی پۆلیس تۆمارکردووە.
– باسی لە تیرۆر ناساندنی پەکەکەی کرد، گوتی بۆ خاتری تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە ئەم کارە کراوە، دەنا پەکەکە رێکخستنێکە بۆ دیموکراتیزەکردن ومافی گەلی کورد بوونی هەیە و لە هەمووشی گرنگتر ئاماژەی بە دورشمی ‘ژن ژیان ئازادی’ دا کە جەوهەری فەلسەفەی رێبەر ئۆجەلانە کە شۆڕشی رۆژهەڵاتو تەواوی ئێرانی گرتەوە و کردیانە دورشمی سەرەکی ئەو شۆڕشە و دواتر بوو بە دورشمی جیهان. هەرەوەها سەبارەت بە یەپەژە کە هێزێکی گەورە بوو لە بارۆس توانی شەڕی تیرۆریستانی داعش بکات و تێیدا سەرکەوت. بەواتا خودی پەکەکە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و رژێمی ئێران رۆڵی سەرەکی گێڕا. لە ١٦-١٨ ی مانگ دادگا سەبارەت بە دوو کەس بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاڵای پەکەکە لە دادگا دەبن، کە هەوڵێکی جددی دەدرێ بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر.
-سەبارەت بە پشتیوانی کۆمەڵەکەیان بۆ پەنابەران و هاوکاریکردنیان، بەدوورودرێژیی باسی لە مامەڵەی کۆمەڵەکەیانی کرد کە چۆن کاری زۆر دەکات لەم پێناوەدا. گوتی: لەلایەک بەریتانیا چەک دەدا بەو رژێمە دیکتاتۆریانە و بۆ چەوشاندنەوە وکوشتوبڕی خەڵکی، لەلایەکی دیکەش ئەو خەڵکانە کە لەو چەوسانەوە هەڵدێن، پێشوازیی لێدەکات. لە کۆمەڵەکەیان کۆمیتەی ‘پەنابەر’ هەیە بۆ ئەم دۆسیەیە. بۆ ئەم دۆسیەیە وردەکاری زۆری باسکرد کە دەتوانن لە ڤیدیۆکە گوێبیستی بن.
– بابەتی چوارەم سەبارەت بەو خۆپیشاندانە گەورەیە بوو کە پێرێ لە پاریس بۆ هەر دوو کۆمەڵکوژیی یەکەم ودووەمی پاریس لەلایەن دەوڵەتی فاشیزم وتیرۆریستی تورکیاوە ئەنجامدرا. کۆمەڵکوژیی یەکەم لە ٩ ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ کە تیێدا ساکینە جانسز و هەڤاڵەکانی تیرۆکران، ئەوەی دووەمیش لە ٢٣ ی ساڵی ٢٠٢٣ بوو کە ئەڤین گۆیی وهەڤاڵەکانی بوو. تێیدا بەدەیان هەزار کەس لە هەموو شوێن هاتبوون و بەشدارییانکرد و، پەیامێکی توندیاندا بە حکومەتی فەرەنسا و حکومەتەکانی دیکە کە با ئەو پشتیوانییە لە رژێمە دیکتاتۆرەکان، وەک تورکیا کە تیرۆر ئەنجام دەدەن، بوەستێنن، چەکیان پێنەدەن چونکە ئەو چەکانە بۆ کۆمەڵکوژیی کوردانە و دەدرێنە تیرۆریستانی داعش.
سەرنج: وێنەکە بەرێز ئاسۆ کەمالییە.
ڤیدیۆکەش لە کۆمێنت دادەنێم بۆ ئەو بەرێزانە زمانی ئینگلیزی دەزانن.

هاوبەشی :