یەژاستار: سەندنەوەی تۆڵەی سارا و هاوڕێکانی گەورەترین پاڵنەری تێکۆشانمانە

151
0
هاوبەشی :

فەرماندەیی یەژاستار رایگەیاند: “ئێمە وەک سارا، تەنگ بە دوژمن هەڵدەچنین و لێپێجینەوەی لەگەڵ دەکەین” و جەختیشی کردەوە، رژدن لەسەر ئەوەی تێکۆشانی ژنی ئازاد بگەیەننە هەموو ژنانی جیهان.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار بە راگەیەندراوێک یادی یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە سەکینە جانسز (سارا)، ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی کەنەکە فیدان دۆغان (رۆژبین) و ئەندامی بزوتنەوەی گەنجان لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) بەرزڕاگرت، کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کران.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە: ” لە ساڵیادی ١١یەمینی کۆمەڵکوژی پاریس یەک لە کادرە دامەزرێنەرەکانی پارتیمان فەرماندەی پێشەنگمان هەڤاڵ سارا، شەڕڤانانی بزوتنەوەی گەنجان و ژنانی ئازاد رۆژبین و رۆناهی و لە کەسایەتی ئەواندا سەرجەم شەهیدانی شۆڕش بە رێزەوە یاد دەکەینەوە. ئێمە بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە، کە ئاڵای تێکۆشان کە رادەستی پێمە کردووە، بگەیەنینە سەرکەوتن.

بزوتنەوەی ئازادیمان بە پاڕادایمی ئازادیپارێزی ژنانی رێبەر ئاپۆ بۆ هەموو ژنانی جیهان بە تایبەتی ژنانی کورد بووەتە تروسکایی هیوا. رێبەر ئاپۆ و ئەو ژنانەی بڕوایان بە فەلسەفەی ئەو هێناوە، ئەمرۆ بە دەوری رێبەر ئاپۆوە کۆبوونەوە و بازنەیەکی پتەوی شۆڕشیان دروست کردووە. رێبەر ئاپۆ کە لە بەرامبەر مێشکی پیاوسالار هەڵمەتی ئازادی دەستپێکرد و ئەو بەها ئازادییانەی لە کەسایەتی ئەودا ئافرێندران، ئەمڕوو رووبەڕووی هێرشی هەژموونخوازانە. سەرباری ئەو کۆنسێپتی هێرشەش پارتیمان پەکەکە بە پێشەنگایەتی بەرخودانی ژنان ئەمرۆ خۆڕاگرترین هێزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لەبەر ئەوەی بزوتنەوەی ئازادیمان وەک هاوڕێ سارا خۆی لەسەر نەریتی ژنانی شەڕکەر، تێکۆشەر و خۆڕاگر پەروەردە دەکات. بڕوا و متمانە بە رێبەر ئاپۆ سەرکەوتن مسۆگەر دەکات. ئێمە بەرجستەترین و بەڕچاوترین دۆخی ئەم راستیە لە کەسایەتی فەرماندەی بەنرخمان هاوڕێ سارادا دەبینین. . هاوڕێ سارا یەکەم ژن بوو کە متمانە و بڕوای بە رێبەر ئاپۆ هێنا و لەگەڵیدا هەنگاوی نا. سەرباری هەلومەرجی دژواری سەردەمەکە و گوشاری دەرەبەگەکانی کۆمەڵگاش هاوڕێ سارا بووە یەکەم هاوڕێ کە وێرابووی لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا رێبکات، بووە یەکەم فەرماندەی ژن، یەکەم رێبەری ئێمە. بە بڕوای سەرکەوتنی دۆزی ئازادی وەک کۆمپاس و جەمسەر نوێنێک رێگەی ئازادی پێنیشانداین. سوپابوونی ئێمەی ژنان لە ئەنجامی رەنج و ماندووبوونی زۆری سارا و هاوڕێکانیدا هاتەبەرهەم. ژنانی پەکەکەیی کە پێشەنگایەتی بۆ شۆڕشی ژنان دەکەن، لەگەڵ تێکۆشانی سارادا گەورەبوون، زیادبوون و بە تەواوی جیهاندا بڵاوبوونەوە. لەمڕۆدا بۆ ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ژنانی جیهان بوونە گەورەترین هیوای ئازادی و ژیان.

هاوشێوەی سارا لێپێچینەوە لە دوژمن دەکەین

بێگومان ئەم رێگەیەی کە تێکۆشانی ئازادیی ژن پێیدا تێپەریوە و ئەو بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنانەی بەسوپابوونی ژنان ئافراندوویەتی، بەرەنج و هەوڵی گەورەی رێبەر ئاپۆ و یەک لە یەکەم هاوڕێکانی واتە هەڤاڵ سارا ئافڕێندراوە. بڕوا و متمانەی هەڤاڵ سارا بەم دۆزە و ئەو ئاستەی لە تێکۆشاندا بەدەستیهێناوە، بۆ ئێمەی هاوڕێیانی دەستکەوتێکی گەورەیە. ئێمە لە کەسایەتی سارادا فێربووین کە خاوەنی خۆمان بین و ببینە هی خۆمان، تێبکۆشین و لە کۆتایی هەموو بەرخودناێکدا سەربکەوین. تێکۆشانی ئازادی ژنان و بە سوپابوونمان کە لە رێگەی ساکارانەوە دەستیپێکرد، ئەمرۆ بە هەموو سەنگەرەکانی کوردستان بە بەرخودانی گەریلا ژنەکان سەردەکەوێت. رێبواران و شوێنکەوتووانی سارا کە لە زیندانی ئامەد تفی دەکردە روخساری ستەمکار و فاشیزم، ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی کوردستان وەک سارا بە بێ ترس دەچنە سەر دوژمن. بەتایبەتی لە باکوور و باشووری کوردستان کەسایەتی ژنی شەڕکەر، خۆڕاگر لە تونێلەکانی شەڕدا کە بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی نیشاندرا، درێژەپێدان بە کەسایەتی ساراکانە. هەربۆیە وەک شەڕڤانانی یەژاستار ئێمە باش دەزانین کە ئاستی هەنوکەیی خۆمان و لە دەستکەوتەکانماندا قەرزارباری کێین. هێزەکانی یەژاستار رێبواری ساراکانن، بەو جۆرەی سارا لە ژیان دەڕوانن، لە دژی داگیرکەران وەک سارا شەڕ بکەن، وەک سارا تەنگ بە دوژمن هەڵبچنن و لێپرسینەوە بکەن. لە کەسایەتی ساراکاندا ئێمە شەڕی ئازادیمان دەگەیەنینە سەرکەوتن، لێپێچینەوە لە مێشکی پیاوسالار دەکەین کە ناتوانێت بەرامبەر هەموونی ژنی ئازاد خۆی رابگرێت.

رژد و پێداگرین لەسەر ئەوەی تێکۆشانی خۆمان لە پێناو ژنی ئازاد بگەیەنینە هەموو ژنانی جیهان

سەرجەم ژنانی جیهان، تێکۆشانی سارا وەک تێکۆشانی خۆیان دادەنێین. تێکۆشانی ژنان کە بە پێشەنگایەتی ژنانی کوردی بەهەمیشەیی بووە، ئەمڕۆ لە کەسایەتی سارادا بە جیهانیبووە. وەک ئەوەی رێبەر ئاپۆش دەڵێت، ئازادی کۆمەڵگا لە رێگەی ئازادیی ژنەوە دەستەبەر دەبێت، ئەوەش لە کەسایەتی سارادا بەرجستەبووە. لە چوارچێوەی ئەو راستیەدا ئەو بڕوایەی کە بە ئازادی لە رێگەی شۆڕشی ژنانەوە مسۆگەر دەبێت، زیاتر هەڵکشاوە و بەهەمیشەییی بووە. لەسەر ئەو بنەمایە پێداگرین کە تێکۆشانی خۆمان لەپێناو ژنی ئازاد، کە لە کەسایەتی هاوڕێ سارادا بووە پێشەنگ، بگەیەنینە بەرزترین ئاست و بیگەنینە هەموو ژنانی جیهان.

تێکۆشانی ژنی ئازاد کە لە رێگەی ساراکانەوە دەستیپێکرد، بە پێشەنگایەتی فەرماندە پێشەنگەکانمان وەک لەیلا، ئاخین، هێژار، ئاردەم، دۆغا، هاڤین، ژیندار و زۆر فەرماندەی دیکەمان گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر باڵا. هەڵوێست بەرامبەر هەموو هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەک بەرخودانی هاوڕێ سارا، ئەرکی مێژوویی هەموو گەریلاکانی یەژاستارە. چونکە سارا بە واتای شەڕە. سارا بە واتای هێرشە بۆ سەر دوژمن، سارا بە واتای بڕوایە.

تێکۆشانی ئازادیی ژن کە بە خوێن و رەنجی هەڤاڵانی شەهیدمان و رێبواران و شوێنکەوتووانی هەڤاڵ سارا، هێزێک کە دوژمن دەتاسێنێت، خراوەڕوو. ئێمە وەک هێزی یەژاستار بەڵێن دەدەین کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەتایبەتی تۆڵەی سارا، رۆژبین و رۆناهی تۆڵەی ژنانی وەک ئەڤین، سێڤێ، فاتمە، پاکیزە و هەموو ژنان کە لە تێکۆشانی ژنی ئازاددا شەهید بوون، دەکەینەوە. ئێمە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئاڵای ئازادی کە ئێمە لە سارا، رۆژبین و رۆناهیمان وەرگرتووە، بیگەیەنینە سەرکەوتن و لێپێچینەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بە خوێن لە دەوڵەتی تورک بکەینەوە”.

هاوبەشی :