پەکەکە: تێکۆشانی ساڵی ١٢یەمین لە دژی کۆمەڵکوژی بە هەڵمەتێکی گەورە دەستپێدەکات

145
0
هاوبەشی :

 

پەکەکە رایگەیاند، لێپێچینەوە لە کۆمەڵکوژیەکانی پاریس بەردەوام دەبێت و جەختی کردەوە، “ئەوە ئاوێتەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی دەبێت و تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد لە هەموو گۆەپانێکدا لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەڕێوەدەچێت”.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، “لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان هاوڕێ سەکینە جانسز (سارا) و جەنگاوەرانی شۆڕشگێڕ هاوڕێ فیدان دۆغان (رۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس لەلایەن ئەندامی رێکخستنی هەواڵگری تورک (میت) عومەر گونایەوە تیرۆر کران. ١١ ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیەدا تێپەڕبوو. لەبەر ئەوەی دەوڵەتی فەرەنسا کۆمەڵکوژیەکەی رووننەکردەوە و لێپێچینەوەی لە بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژیەکە نەکرد، هەر ئەو هێزانە لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ دیسان هەر لە پاریس ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ئەڤین گۆیی و وڵاتپارێزان میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزلیان تیرۆر کرد. بەم جۆرە نزیکترین مێژووی پاریس بووە قۆناغی تیرۆرکردنی وڵاتپارێزان و ژنە شۆڕشگێڕەکانی کورد”.

ئێمە لێپرسینەوە لە مێشکی کۆمەڵکوژی لە هەموو گۆڕەپانێک بەرەوپێش دەبەین

لە راگەیەندراوەکەی پەکەکەدا هاتووە، “بەر لە هەموو شتێک وێڕای ئەوەی بکوژ و هێزەکانی پشت کۆمەڵکوژیەکان ئاشکرا کراون، دەوڵەتی فەرەنسا کە هەردوو کۆمەڵکوژیەکانی پاریسی دادگایی نەکرد و هەوڵیدا پەردەپۆشی بکات، لەبەر ئەوەی پێداویستیەکانی دادپەروەری و یاسای بەجێنەگەیاند، ئێمە بە توندی شەرمەزاری دەکەین. راگەیەندراوەکەم بەم جۆرە بەردەوام بووە؛ “دەوڵەتی فەرەنسا کۆمەڵکوژییەکەی رووننەکردبێتەوە و لێپرسینەوەی لە بەرپرسیارانیش نەکردبێت، وەک بزوتنەوە، گەل و مرۆڤایەتی دیموکراتیک ١ ساڵە لەپێناو روونکردنەوەی کۆمەڵکوژی پاریس و لێپێچینەوە لە بکوژان ئێمە تێدەکۆشین؛ لە سەر بنەمای ئازادیی ژن ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی ئێمە لە هەموو گۆڕەپانێکدا پەرە بە بزوتنەوە و جوڵانەوەی دیموکراسی و ئازادی دەدەین. لە ساڵی ١٢یەمینیشدا ئێمە تێکۆشانی خۆمان بۆ لێپێچینەوە لە سیاسەت و مێشکی کۆمەڵکوژی لە هەموو گۆڕەپانێک بەرەوپێش دەبەین و لەناو ئەم تێکۆشانەدا خاوەنداری لە یادی شەهیدانی بەنرخمان دەکەین”.

حکومەتی ئەردۆغان بڕیاری لە هەردوو کۆمەڵکوژیەکەدا، هاکان فیدانیش جێبەجێی کرد

لە راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەدا ئاماژە بەم تایبەتمەندییانە کراوە؛

“لەسەر ئەو بنەمایە لە ١١یەمین ساڵەی کۆمەڵکوژی یەکەمدا ئێمە شەهیدانی زۆر بەنرخی هەردوو کۆمەڵکوژیەکانی پاریس هاوڕێیان سارا، رۆژبین، رۆناهی، ئەڤین، میرپەروەر و عەبدولرەحمان کزل بە خۆشەویستی، رێز و پێزانینی زۆرەوە بە بیر دەهێنینەوە. ئێمە جارێکی دیکە بەڵێنمان دوبارە دەکەینەوە، کە ئامانجی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن و خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین. سڵاو و پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە ٦ی کانونی دووەم لە پاریس و بەرلین بەشدارییان لە رێپێوانەکاندا کرد و کۆمەڵکوژیەکانیان شەرمەزار کرد. ئێمە دەڵێین کە تێکۆشانی خۆمان بۆ لێپێجینەوە لە بکوژان لە ساڵی ١٢یەمیندا لە رێگەی کەمپینی ئازادی نێونەتەوەییامان ئاوێتەی یەک دەکەین، کە ئەو کەمپینە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت و هەر هەموو گۆڕەپانێکدا زیاتر بە بەهێزی بەڕێوەی ببەین.

هەرچەندە دەوڵەتی فەرەنسا هەوڵ دەدات بیشارێتەوە، ئێمە و رای گشتیی دیموکراتیک بکوژانی هەردوو کۆمەڵکوژیەکەی پاریس و هێزەکانی پشتەوەی باش دەناسین. بڕیاری هەردوو کۆمەڵکوژیەکە لەلایەن حکومەتی تەیب ئەردۆغانەوە دران و لەلایەن هاکان فیدانەوە جێبەجێ کران، کە ئەو کاتە راوێژکاری میت بوو. خۆی لە خۆیدا ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکەی ٩ی کانونی دووەم عومەر گونەی وتبوو کە ئەندامی میتە و فەرمانی کۆمەڵکوژیەکەی لە راوێژکاری میتەوە وەرگرتووە. هەروەها دوای کۆمەڵکوژیەکە راگەیەندراوەکەی تەیب ئەردۆغان و هاوڕێکانی لە راگەیاندندا بڵاوکرانەوە، ئەو دۆخەی پشتڕاست کردەوە.

سەرباری ئەوەی رووداوەکە ئەوەندەش ئاشکرایە و ١١ ساڵی بەسەردا تێپەڕبووە، دەوڵەتی فەرەنسا بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکردووە و لە چوارچێوەی یاسای دیموکراتیکدا دادگایی لەسەر رووداوەکە جێبەجێ نەکرد. بە پێچەوانەوە لەسەر بنەمای مردن یاخود کوشتنی عومەر گونەی پەنای بۆ پەردەپۆشکردنی رووداوەکە برد. ئەگەر رۆڵی لە رووداوەکاندا نەبێت و لەپێناو بەرژەوەندی خۆیدا لە دەوڵەتی تورک رووداوەکان نەشارێتەوە، ئەو کاتە دەبێت دەوڵەتی فەرەنسا بە بێ ئەوەی زۆر بخایەنێت دەبێت دەست بە دادگاییکردن و سزادانی تۆمەتباران بکات. دەبێت گوێ بۆ بانگەوازی دادپەروەری بە دەیان هەزار کەس رابگرێت، کە ٦ی کانونی دووەم لە شەقام و گۆڕەپانەکانی پاریس هاواریان دەکرد. ئەگەر بەم جۆرە مامەڵە نەکات، ئەو کاتە دانی بە هاوکاریکردن لەگەڵ بکوژاندا ناوە.

هاوبەشی :