لە پاریس بە دەیان هەزار کەس دەستیان بە رێپێوان کرد

194
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ شەممە ٦ی ژانویە، ١٦ی بەفرانبار، بە دەیان هەزار کەس لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسا، لە بەرەبەری ساڵوەگەریی کۆمەڵکوژیی سێ ژنە تێکۆشەری کورد ڕێپێوانیان ئەنجام دا.

ڕێپێوانەکە بە دەستپێشخەریی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەورووپا، تەژەکەی ئەورووپا، بەڕێوە چوو.

بەشداربووانی ڕێپێوانەکە لە کاتێکدا کە پۆستەرەکانی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و ئاڵاکانی بێهەڵوێستیی دەوڵەتی فەڕەنسا لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیانەیان شەرمەزار کرد و پێداگرییان لەسەر دادپەروەری کردەوە.

ڕۆژی ٩ی ژانویەی ٢٠١٣ سەکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان سێ ژنە تێکۆشەر و پێشەنگی کورد لەلایەن میتی تورکیاوە لە ناوەندی ئەحمەد کایا لە پاریس شەهید کران. هەروەها لە دیسەمبەری ساڵی ٢٠٢٣ش لە هێرشێکی تیرۆریستیی دیکەدا لە هەمان شوێن سێ تێکۆشەری دیکەی کورد تیرۆر کران.

 

هاوبەشی :