گەلی وان قەیومەکان دەنێرنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون

146
0
هاوبەشی :

پەرلەمانتاری بازنەی وانی دەم پارتی گوڵدەرن ڤارلی ڕایگەیاند، قەیوم تاڵانچی و دزن و وتیشی، پێویستە گەلی وان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا قەیومەکان بنێرنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون.

پەرلەمانتاری بازنەی وانی دەم پارتی ،گوڵدەرن ڤارلی، سەرنجی بۆ ئەو جۆش و خرۆشەگەورەیەی لە وان و شارۆچکەکان بۆ هەڵبژاردنە هەرێمییەکان هەیە، ڕاکێشا و وتی:”بەهۆی قەیومەکانەوە کێشەی گەورە لە شارەکەدا هەیە، ئەوەی ئەم کێشانە چارەسەر دەکات دەم پارتییە، بەو بۆنەوە لە هەرکەس زیاتر ئامادەی هەڵبژاردنە”.

گوڵدەرن ڤارلی ئەندامی پەرلەمانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) قسەی بۆ ئاژانسی فورات کرد و بەبیری هێنایەوە کە دوای تەواوبوونی ‘پرۆسەی گفتوگۆ’ و جارێکی دیکە شەڕ لە دژی کورد دەستی پێکردەوە و دەست بەسەر شارەوانییەکاندا گیرا وتی؛”کردەوەیەکی یەکسانە لەگەڵ دوژمنایەتی دژی کورد و دەستوەردانە لە ئیرادەی گەل کورد.

گوڵدەرن ڤارلی باسی لەوەشکرد، لە شارەوانییەکاندا کاری خزمەتگوزاریی کۆتایی پێهاتووە، داواکارییەکانی گەل دابین ناکرێت، یەکێک لە ئەرکەکانی قەیومەکان لەناو بردنی هەلی کار و دامەزراوەکانی ئافرەتان بوو، شارەوانی بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی بەڕێوەدەچوو، ژنان لەوێ تواناکانیان دەرخست، خاوەن قسە و بڕیاری خیان بوون، بەڵام بە داگیرکردنی شارەوانییەکان مافی بوون و قسەکردنی ژنان لێیان سەندرایەوە و دەرگای شارەوانی بەڕووی ژناندا داخرا.

هێرشیان کردە سەر زمانی کوردی

بێگومان دوژمنایەتییەکان تەنیا ئەوە نەبوو. یەکێک لە فەرمانەکان داخستنی فێرگەکانی زمانی کوردی بوو. کاتێک زمان لەناو دەبرێت، کولتووری ئەو گەلەش لەناو دەبەیت. هێرش بۆ سەر دامەزراوە زمانییەکان کرا و داخران، دەست بە تاڵانکاری کرا. تاڵانکردنی قەیومەکان ڕوونترین نیشانەی دوژمنایەتییە دژی گەلی کورد. بۆیە گەلی کورد پێویستە ئیرادەیەکی گەورە نیشان بدات و هاوشارەوانیی خۆی هەڵدەبژێرێت، ئەگەرچی دەوڵەت بە دانانی قەیومەکان لە دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر گەلی کورد بەردەوامە.

موڵکی گشتی فرۆشراوە

هەموو موڵکە گشتیەکانی شارەوانییەکان یەک بە یەک فرۆشران یان دەفرۆشرێن. لە ناوەندی شاری وانەوە تا ئارتەمێتان، لەوێ هەتا مورادییە و ئەردیش هەموو فرۆشراون.بە پێی بەڵگە سەرجەم موڵکەکان بە هاوبەشەکانی فرۆشراون”.

بەجۆش وخرۆشێکی گەورە ئامادەکارییەکان ئەنجام دەدرێت

گوڵدەرن ڤارلی ئاماژەی بەوەشکرد، لە وان و شارۆچکەکانی جۆش و خرۆشێکی زۆر هەیە بۆ هەڵبژاردنە هەرێمییەکان و وتی:”بەهۆی کردەوەکانی قەیومەکان زیانی گەورە بەر شارەکە کەوتووە، دەم پارتی تەنها پارتێکە بتوانێ ئەو کێشانە چارەسەر بکات و ئامادەکاری هەیە”.لەم هەڵبژاردنەدا قەیومەکان دەنێرینەوە و شارەوانیەکانمان لە دەستی تاڵانچییەکان ڕزگار دەکەین، هەرچی پێویست بێت دەیکەین ،گرنگ نییە چی دەکەن، ئێمە دەیاننێرینەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە هاتوون. وەک دەم پارتی، شار و شارۆچکەکانمان بەدەست دەهێنینەوە’.

هاوبەشی :