وەزیری دەرەوەی تورکیا: حكومەتی هەرێم هاوكارمانە بۆ لێدان لە پەكەكە
لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی پاراستنی گەل، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هاوکاری تەواوی دەوڵەتی توركیا دەكات و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەى تورکیاش جەختدەکاتەوە: هەولێر لە دۆسییە هەستیارەكاندا هاوكاری ئەنقەرەیە.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتى توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند: “پەکەکە حکومەتی هەرێم دەکاتە ئامانج و هاوپەیمانێتیشی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروستکردووە و دژی حکومەتی هەرێم و هەولێرن
وەزیری دەروەی تورکیا پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كرد کە هاوكاری پەكەكەیە، و ئاماژەى بە ڕۆڵی حکومەتی هەرێم کردووە لە بەرەنگاربوونەوەى گەریلاکانی هێزەکانی پارستنی گەل.
دەشڵێت: رۆژانە هەماهەنگییەكانی هەولێر بۆ ئەنقەرە لە دۆسییە و پرسە هەستیارەكاندا زیاد دەبێت.
وەزیری دەرەوەى تورکیا راشیگەیاند: بەرلەوەی هەر هێرشێكی سەربازیی ئەنجام بدرێت پێشوەختە ئاگادار دەبن و كۆبوونەوەكانیش بەردەوامی هەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوكاریی هەولێر و توركیا نابێت لەو ئۆپەراسیۆنانەی توركیا دەیكاتە سەر گەریلا و ئازادییخوازان و هاووڵاتییان.