هەڵکردنى ئاڵای هەرێمی کوردستان لە قوتابخانە و خوێندنگەکانى شارى کەرکوک قەدەغەیە
filtered-FCFD8754-70CA-405F-A511-96DCECF96A38
بەپیێ بڕیارێک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتى پەروەردەى کەرکوکەوە دەرچووە هەڵکردنى ئاڵای هەرێمی کوردستان لە قوتابخانە و خوێندنگەکانى شارى کەرکوک قەدەغەیە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتى پەروەردەى کەرکوک نوسراوی ژمارە ٤٦٣ی دەرکردووە تییادا دەڵێت هەڵکردنى هەر ئاڵایەک لەنێویاندا ئاڵاى هەرێمی کوردستان جگە لە ئاڵاى عێراق لەسەر قوتابخانە و خوێندنگەکان قەدەغەیە
ئەو بڕیارە سەرجەم پەروەردەکانى خوێندنى (عەرەبى/ کوردى/ تورکمانى/ سریانى) دەگرێتەوە و هەڵکردنی هەر ئاڵایەکی دی پێچەوانەی بڕیارى ژمارە ٣٣ى ساڵى ١٩٨٧ـى تایبەت بە ئاڵاى عێراق و سزایی یاسایی بەدوادا دێت.