رێکخراوی داعش تەقینەوەکەی پارێزگای کرمانی ئێرانی گرتە ئەستۆ

89
0
هاوبەشی :

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیاکانی ئێران ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش تەقینەوەکەی پارێزگای کرمانی ئێرانی بەئەنجام گەیاندوە و ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستیە ئەو تەقینەوەی گرتە ئەستۆ، لەپارێزگای کرمان دوو تەقینەوە کە ماوەی نێوانیان تەنها (١٠) خولەك بوو ئەنجامدرا، تەقینەوەکە لە مەراسیمی چوارەم ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بوو، تەقینەوەکە زیاتر لە (٣٦٠) كوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، کە رێکخراوی داعش تەقینەوەکەی گرتووەتە ئەستۆ، کە نزیکەی (٨٤) کوژراو و (٢٨١) برینداری لێکەوتەوە.

هاوبەشی :