بەرزین هەمزەزادە مێرمنداڵ دوای ئەشكەنجەدانی لەلایەن هێزە سەركوتكەرەكانی ێێرانەوە، پاش نەشتەرگەری بۆی گیانی لەدەست دا

86
0
هاوبەشی :

كۆماری كۆنەپەرست و ڕەگەزپەرستی ئێران، لاوێكی تەمەن ١٥ ساڵان لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا دەستبەسەر و بە توندی ئەشکەنجە كرد بوو، بەهۆی قوڵیی برینی ئەو ئەشکەنجانەوە گیانی لەدەست ‌داوە

بەرزین هەمزەزادە، هاوڵاتیی تەمەن ١٥ ساڵان خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ماوەی ١٣ مانگ لەمەوبەر، لە گەرمەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە توندی ئەشکەنجە کرابوو، بەهۆی قوڵیی برینی ئەو ئەشکەنجانەوە گیانی لەدەست ‌داوە.

بەهۆی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادیی” زیاتر لە ٣٠٠ منداڵ دەستگیركران، یەكێك لەو منداڵانە دوای ئەشكەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، پاش نەشتەرگەری بۆی گیانی لەدەست دا.

میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویان كردەوە، بەرزین حەمزە زادە دوای ئەوەی لە بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادیی” دەستگیركرا و ئەشكەنجە درا، ئێوارەی دوێنێ لە ژێر نەشتەرگەری گیانی لەدەست دا.

هاوبەشی :