دوران كالكان: بەرخودان دەگاتە سەرکەوتن

151
0
هاوبەشی :

ئێمە بە دڵنیاییەوە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجامێک دەخوڵقێنین کە گۆشەگیری بشکێنێت، فاشیزم لەناوببات، کوردستان ئازاد بکات، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیک بکات. ئێمە بەشێوەی بەهێزتر تێدەکۆشین و بەشێوەی گەورەتر سەردەکەوین.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە وتاری خۆیدا بە ناونیشانی “بەرخودان، سەرکەوتن دێنێت” کە لە ماڵپەڕی پەکەکەدا بڵاوکراوەتەوە، هەڵسەنگاندنی گرنگی خستووەتەڕوو.

هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

“ئێمە رووبەڕووی رژێمێکین، کە لە سەرەوە تا خوارەوە لە شەڕی تایبەتی فاشیستی سازکراوە و دەبینین لە هەوڵی ئەوەدایە هەموو کایەکانی ژیان بگۆڕێت بۆ شەڕی تایبەتی دەروونی. لە ٧ ساڵەوە تا ٧٠ ساڵ کۆمەڵگا ٢٤ کاتژمێر رووبەڕووی شەڕی تایبەتی فاشیستی هەمەلایەنەیە. لەبەر ئەوە هێرشی شەڕی تایبەتی دەروونی کە باس دەکرێت، خاوەن واتایەکی بەرچاوی بیردۆزی، سیاسی و سەربازییە. لەسەر ئەو بنەمایە دەیانەوێت ئیرادەی کۆمەڵگای کورد و هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان تێکبشکێنن. یاری بە توڕەیی کۆمەڵگای کورد و دۆستانی دەکرێت. هێرش بۆ سەر ئەو خاڵانەی هەستیارترن یاخود وەک هۆکاری شەڕ و ئاشتی دادەنرێن، یانیش خاڵی رێبەرایەتی بەردەوامن. ئەوە هێرشێکی یەکجار مەترسیدارە، رووداوێکی جددییە و وەها دۆخێکە کە مرۆڤ نە بە سوکی مامەڵەی لەگەڵ دەکات و نە بە سووکی دایدەنێت. هێرشێکی شەڕی تایبەتی بە تەواوەتی پلانبۆداڕێژراو، رێکخراو و ئامانجدار پێشخراوە.

نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە ئیمراڵی ئەو شوێنەیە کە توندترین و دژوارترین شەڕی تێدا ئەنجام دەدرێت. لە ٢٤ کاتژمێری رۆژ و لە هەموو ساتێکی رۆژەکەدا هێرشی شەڕی تایبەتی فاشیستی-قڕکەری و شەڕی دەروونی لەئارادایە. لە دژی هەموو ئەو هێرشانە ژیان وەک بەرخودانە. دژوارترین و قووڵترین تێکۆشان لە ئیمراڵی ئەنجام دەدرێت. سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی بەردەوام و هەوڵ دەدەن کە بە چری بەڕێوەی ببەن. ئەوەی روویدا ئەو راستیەمان بە روونی نیشان دەدات. لەلایەکی دیکەوە دەبینین کە گۆشەگیری نەشکێندراوە. سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی بەردەوامە، ئەقڵیەت و سیاسەتێک کە بووەتە مایەی ئەوە هەوڵ دەدات هێرش و باڵادەستی خۆی بە پلان و رێکخراوی درێژە پێبدات. نابێت لێرەدا لێکدانەوە و تێگەیشتنی هەڵە بێتە ئاراوە.

چاو و گوێی هەموو کەس لە رێبەر ئاپۆ و ئیمراڵییە

ئێستا نەک هەر کورد، هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتیکەکانی تورکیا، ژنان، گەنجان، گەل و هە،وو هێزە پێشکەوتنخوازەکان، دیموکرات و سۆسیالیستەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەڵێن کە چارەسەری بە ئیمراڵیدا تێپەڕدەبێت، هێزی چارەسەری رێبەر ئاپۆیە، چارەسەری پرسی کورد لای رێبەر ئاپۆیە، بە شێوەیەکی روون دەبینێت کە لە سەر بنەمایەکی تیۆریک، پاڕادیگمایی و سیاسی دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت. هەمووان لەوە تێگەیشتوون بە بێ رێبەر ئاپۆ چارەسەری نایاتە ئاراوە. ئەگەر پرسی کورد چارەسەر بکرێت و لەم جیهانەدا لە سەر بنەمای ئاشتی کورد- تورک بەدیبێت، ئیتر هەمووان ئەوە بە روونی دەبینن و بە باسی درکیان پێکردووە کە تەنیا بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ ئەوە مسۆگەر دەبێت و هێزی سەرکەوتن لای رێبەر ئاپۆیە.

پێشتریش رێبەر ئاپۆ و پارتەکەمان ئەو دۆخەیان بە شێوەی جیاجیا دەربڕیبوو. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ژنان و گەنجانی کورد لەو راستیە تێگەیشتن و لەسەر ئەو بنەمایە گوزارشتیان لە خۆیان کرد و چالاکییان ئەنجامدا. بەڵام لەم رووەوە تەنیا بە رێبەر ئاپۆ، پەکەکە یاخود گەلی کوردەوە سنووردارنییە، ئیتر ئەوانی تێپەڕاندووە و گەلانی تورکیای گرتووەتەوە، بووەتە دیاردەیەک کە هێزە ئازادیخوازە دیموکراتیکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لە ناو خۆیدا کۆدەکاتەوە. ئیتر هەموو کەسێک ئەو بابەتە دەزانێت. ئیتر هەمووان بە باشی درکیان بە راستی رێبەر ئاپۆ کردووە. هەربۆیە پرسی کورد دەناسن. ‘کێ پرسی کوردی خوڵقاندووە، ئەو کێشەیە بە چ واتایەکە، کێ سوود لە پرسی کورد وەردەگرێت؟ بەپێچەوانەوە، کێ دەیەوێت پرسی کورد چارەسەرنەکرێت، بە راستی چۆن چارەسەر دەبێت، لە سەر ئەو بنەمایە راستی رێبەر ئاپۆ گوزارشت لە چی دەکات؟’گەیشتوونەتە ئاستێک کە بە دروستی و بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامی ئەوانە بدەنەوە. لەبەر ئەوە هەموو ئەوانەی ئازادی، دیموکراسی، ئاشتی و ئارامییان دەوێت چاو و گوێیان لە ئیمراڵییە. ئەمەش پەیوەستە بەوەوەی رێگە لەبەردەم رێبەر ئاپۆ بکرێتەوە و هەلومەرجی ئازادی ژیان و کارکردنی دەستەبەر بکرێت.

بانگەوازی رێبەر ئاپۆ بانگەوازی وشیاربوونەوە، رێکخستن و چالاکییە

لەسەر ئەو بنەمایە، لەسەر ئاشکراکردنی راستی دەوەستێتەوە کە ئاخۆ چارەسەر پرسی کورد دەتوانرێت بەرەوپێش ببرێت یاخود نا؟ ئەو دۆخە تادێت زیاتر بڵاو دەبێتەوە و قووڵتر دەبێت، کەم نابێت و سەنگ و قورسایی لەدەست نادات. لەو چوارچێوەدا دەبێت ئێمە جارێکی دیکە باس لە نەخشەرێگەکەی ٢٠١٩ بکەین کە لە لایەن رێبەر ئاپۆوە بڵاوکرایەوە و ئەو ئیرادەیەی کە لە کۆبوونەوەی ٢ی ئایاری ٢٠١٩ هێنایە کایەوە. ئەو کاتە زۆر کەس کە ئەو هەڵسەنگاندنەی رێبەر ئاپۆیان بە باشی هەڵدەسەنگاند و دەیانگوت کە ئەوە دەرفەت و خاڵێکی ئەرێنیی گەورەیە و دەبێت بە بێ دواکەوتن و بە بێ کات بەفیڕۆدان ئەو دەرفەتە بە شێوەیەکی دروست بەکاربهێندرێت. لەبەر ئەوەی سەلامەتی و گرنگی کارەکەیان درک پێکرد. راستی هێزی چارەسەری، ئیرادە، رژدبوون و بەرپرسیارێتی رێبەر ئاپۆ جارێکی دیکە بینرا و درکی پێکرا.

رێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر هەموو جۆرە رەشکردن، درۆ، فێڵ، ئاڵۆزی و ناڕوونی شەڕی تایبەتی دەروونی، بە هەڵوێست و پێداگرییەک کە هێنایە ئاراوە، هەموو شتێکی سەرلەنوێ روون و رۆشن کردەوە. هەموو گەمەکانی چەواشەکاری و رەشکردن و ناڕوونی پوچەڵکردەوە و لەباری بردن. جارێکی دیکە دەرفەتی بەهەموو ئەوانە دایەوە کە هۆگری ئازادی و دیموکراسین و ئەوانە لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا دەبیننەوە. لەم خاڵەی خەبات و تێکۆشاندا بوێری، ورە و هێزیان بەدەتسهێنا. لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی رێبەر ئاپۆ بانگەوازی وشیاربوونەوە، رێکخستنبوون و چالاکییە.

ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام هۆشداری داوە بەو لایەنانەی کێشەی کوردیان دروست کردووە و ڕێگەنادەن چارەسەر بکرێت

پەیامێکی تری گرنگ؛ ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام هۆشداری بەو لایەنانە داوە کە کێشەی کوردیان خوڵقاند و بێ چارەسەری بەجێیانهێشتووە. ڕێبەر ئاپۆ جگە لە هۆشداریدان بەو کەسانەی کێشەی کوردیان خوڵقاند و بە چارەسەرنەکراوی هێشتوویانەتەوە، داوای گۆڕانکاری کرد، ئەمجارە ڕێبەر ئاپۆ رووی قسەکانی کردە ئەو لایەنانەی کە خوازیاری چارەسەری کێشەی کوردن، ئەوانەی خوازیاری ئازادی کورد و دیموکراتیک کردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت جی بکەن، وتی:”ئەگەر پێداگری لەسەر ئەم داوایە بکەن، ئەوا دەبێت ڕۆژانە چالاکی ئایدیۆلۆژی و سیاسی ئەنجام بدرێت، و وتی، هەرچەندە لەم تەمەنەدا ٢٤ کاتژمێر لە ژوورێکی لەم شێوە کاردەکەم، سەرنجم لەسەر چارەسەرییە و لێکۆڵینەوە دەکەم، بەڵام ئیمکان و دەرفەتی ئێوە زیاترە، ئەگەر بەڕاستی چارەسەریتان دەوێت، کەواتە بە بەکارهێنانی ئەمانە تێگەیشتنی خۆتان پەرەپێبدەن و بەڕێکخستن ببنە خاوەن هێزی چارەسەری. ئێوە ئەو هێزانەی بێ چارەسەرکردن دەسەپێنن و ڕێگە لەچارەسەری دەگرن تێپەڕێنن و شکستیان پێ بهێنن. ئەمە گرنگ بوو. لەسەر ئەو بنەمایە داوای لە هەموو لایەک کرد دژی گۆشەگیریی ئیمرالی تێکۆشان بکەن بۆ ئەوەی هەمووان بەهێزتر بۆ ئازادی و دیموکراسی تێبکۆشن و وتی:” گۆشەگیری ئیمرالی گۆشەگیریی هەموو لایەکە پێویستە هەمووان بۆ شکاندنی گۆشەگیری خۆیان لە هەوڵ و تێکۆشاندا بن. ئەوکات سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی دەشکێت، ئازادی و دیموکراسیش بۆ کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستەبەر دەکرێت. “داوا لەو کەسانەی دەکەین کە خوازیاری چارەسەری کێشەی کوردن، کە دژی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالین، خواستەکان تەنیا لە قسەد نەهێڵن و بە ڕێکخستن، کردەوەی هاوبەش و هێزێکی گەورەترەوە دەست بەکار بن.

وتی هێزە دەسەڵاتدارەکان هێزەکانیان لە دوو بەرەدا یەکخستووە، یەکێکیان بە “هاوپەیمانی جومهوریەت” و ئەوی دیکەیان بە “هاوپەیمانی میلـلەت. بەم شێوەیە، پێکەوە ئیدارەی و حکومەتی تورکیایان گرتە دەست، بەڵام ئەمە دەسەڵاتێکی دوو لاقیە و ناتوانرێت بکرێتە مێز. پاشان پێویستی بە لاقی سێیەم هەیە. ئازادی کوردستان و دیموکراتیک کردنی تورکیا گەیشتۆتە قۆناغی سێیەم و ئەوانەی دەیانەوێت دەبێت لە دەوری هاوپەیمانی دیموکراتیکدا یەکگرتوو بن. لە وتارەکەیدا وتی:” ئەگەر هاوسەنگی تورکیا ببێتە مێزێکی لەو شێوەیە، ئەوا دەبێتە قۆناغی سێیەم، ئەوا هێزە ئازاد و دیموکراتیکەکان دەتوانن ببنە هێزێک بۆ چارەسەری هەموو کێشە ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان، بەتایبەتی کێشەی کورد، کێشەی ژنان. داوای کرد لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشان بکرێت. هەروەها داوای کرد لەوە زیاتر تێبکۆشن و ببنە یەکەیەکی کاریگەر.

بێگومان ئەو شتانەی کە هەبووون سەرەنجی ڕاکێشان، بە بچووکی نەدەزانی و بە ڕێزەوە سڵاوی لە هەمووان دەکرد. وتی:”سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە دژی گۆشەگیریی ئیمرالی دەوەستنەوە و دڕژێنە مەیدانەکان”. دەریخست کە ئەو ئاگادارە و ئەو کارانەی کە کراون دەبینێت.بۆ ئەوەی جەمسەرەکانی دەسەڵاتداری تێپەڕێنین بەم جۆرە بگەینە ئاستی نەهێشتنی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی، پێویستە تێکۆشانێکی هۆشیارانە، ڕێکخستنی، یەکگرتوو و بەهێزتر ئەنجام بدەین. تەڤگەری دیموکراسی دەبێت زیاتر پێش بکەوێت، وشیاری کۆمەڵگا بەرزبکەنەوە، پەروەردەیان بکەن و بیانبەنە ریزەکانی دیموکراسیەەوە؛ بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە ئەو گەلەی کە لەلایەن بلۆکە دەسەڵاتدارەکان و هێزی شەڕکەری تایبەتی فاشیستەوە فریودراون، کڕیویانە و بە درۆ و فێڵەوە بۆ لای خۆیان ڕاکێشراون، پێویستە هێزە دیموکراسیەکان و بزووتنەوەی دیموکراتیک، ڕووناکبیران بیهێننە ناو ڕیزەکانی دیموکراسیەوە، ئەمە زۆر گرنگە، بەڕاستی بانگەوازی هۆشیاری، ڕێکخستن و چالاکییە. جارێکی تر بە ڕوونی دەردەکەوێت کە چارەسەر لێرەدایە. ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە ئەو هەڵوێست و مامەڵانەی کە وشیارنابنەوە، خۆیان رێکناخەن، رێکناکەون، بە سەختی تێناکۆشن، هەمیشە چاوەڕوانی لە کەسانی تر دەکەن، چاوەڕوانی لە حکومەتی فاشیستە، چاوەڕوانییان لە بلۆکی جەهەپە هەیە، ڕەخنەی لێگرتن. دووبارە بە ڕوونی باسی لەوە کرد کە بەم هەڵوێست و ڕێبازە ئەنجام و سەرکەوتن بەدی ناهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە خەباتی پڕوپاگەندە زیاتر وەک خەباتی پەروەردەکردنی کۆمەڵگا پەرەی پێبدرێت. لە بنەڕەتدا ڕایگەیاند کە سیاسەتی دیموکراتیک پێویستە گەورەتر بکرێت و بەهێز بکرێت و وردە وردە ببێتە بەهێزترین بەربژێر بۆ دەسەڵات. ڕێبەر ئاپۆ جارێکی تر نیشانی دا کە سەرەڕای هەموو جۆرە گوشار، گرتن و بەربەستێک، بە دڵنیاییەوە ئاستێکی لەو شێوەیە بە بەرخۆدان و تێکۆشان دەکرێت. ئەمەیە کە پێویستە لێی تێبگەین. لەسەر ئەم بنەمایە، بۆ هەرکەسێک کە دەیەوێت لە پێناو چارەسەری پرسی کورد کار بکات، بۆ هەرکەسێک کە دەیەوێت تورکیا ئازاد ببێت و کوردستانی دیموکراتیک وئازاد ببێت، وتی ‘چارەسەر لەدەستی ئێوەدایە، ئێوە هێزی چارەسەرین، ئەگەر لە خەو هەستن، خۆتان ڕێکبخەن و تێبکۆشن، خۆتان بکەنە هێزی چارەسەر، چارەسەری لە دەستی ئێوەدایە. بۆیە چاوەڕوانی کەسانی تر مەکەن، ڕەشبین مەبن، وریاتر بن، بە ڕێکخستن و کاریگەرتر تێکۆشان بکەن بە دڵنیاییەوە سەردەکەون”.

رێبە ئاپۆ بۆچی و چۆن خۆڕاگری دەکات؟

دەبێت هەمووان بە باشی ئەو راستیە بزانن؛ رێبەر ئاپۆ کە ٢٥ ساڵە لە دژی ئەشکەنجە لە ئیمراڵی خۆڕاگری دەکات، بۆ ئەوەی لەوێ بە باشی بژیت ئەو کارە ناکات. ئاگامان لێبێت، لەوێ ژیانێکی خۆس بوونی نییە. چی هەیە؟ ٢٤ کاتژمێر ستەم، ئەشکەنجە، گوشار، باڵادەستی ماددی و مەعنەوی هەیە. ٢٤ کاتژمێری رۆژەکە لە هەموو ساتێکی رۆژدا گوشار و هێڕشی دەروونی هەیە. لەبەر ئەوە لە هەلومەرجی ئاساییدا مرۆڤ ناتوانێت لە ئیمراڵی بژی، ناتوانێت لە دژی گوشارەکانی ئیمراڵی خۆڕاگری بکات، ناتوانێت لە ئیمراڵی بژیت. رێبەر ئاپۆ هەم لە دیدار و هەمیش لە پارێزنامەکەیدا زۆر جار بە شێوەیەکی زۆر روون ئەوەی خستووەتەڕوو.

سەرباری هەموو ئەوانەش رێبەر ئاپۆ بۆچی و چۆن خۆڕاگری دەکات؟ وتی کە “لەپێناو ئامانجێکی گەورەدا خۆڕاگری دەکات” و هەموو شتێکی خستەڕوو: “ئەگەر ئامانجە گەورەکان لە ئاستی لوتکەدا یەکنەگرن، مرۆڤ ناتوانێت رۆژێکیش لە سەر پێ خۆی رابگرێت، ناتوانێت بۆ ٢٤ کاتژمێریس بژی. لە دژی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و گوشار ناتوانێت بوەستێتەوە. بەڵام هەبوونی ئامانجی گەورە وادەکات مرۆڤ بەرامبەر ئەو ستەم و زۆردارییە بوەستێتەوە و هێزی بەرخودان و سەرکەوتن ببەخشێت”. ئەوەی بە راشکاوی خستەڕوو. کەواتە ئەو ئامانجە گەورەیە بە چ واتایەکە؟ بەدڵنیاییەوە ئازادی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیا و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو یەکێتی دیموکراتیک و خوشک و برایەتیدا، لە خۆدەگرێت. بە واتای ئازادی ژن و ئامادەکارییە بۆ داهاتوویەکی ئازاد و دیموکراتیکی گەنجان. بۆ لەناوبردنی هەموو جۆرە سیستمێکی سەرمایەداری فاشیستی کە گوشار، کۆلۆنیالیزم، دڕندەیی، ئەشکەنجە، دەستدرێژی، کۆمەڵکوژی و تیرۆری فاشیستی و داگیرکەریی دەکات، تێدەکۆشێت. بۆ شتێکی دیکە تێبکۆشن لە ئیمراڵیدا بەرگەناگرن.

سەرنج بدەن لە ئیمراڵی ژیانێکی بەو جۆرە خۆش و ماددی بوونی نییە. مرۆڤ بە بەرخودان لە ئیمراڵی ناتوانێت هیچ شتێک بۆ خۆی بەدەستبهێنێت. لەبەر ئەوە رێبەر ئاپۆ لە پێناو ئەوەی ژیانێکی خۆش بۆ خۆی دەستەبەر بکات، خۆڕاگری ناکات. بۆ ئەوەی ئازادی و دیموکراسی سەربکەوێت، خۆڕاگری دەکات. لەپێناو لەناوبردنی ستەم و تیرۆری فاشیستی خۆڕاگری دەکات. بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی لە کۆلۆنیالیزمی سەرمایەداری رزگار ببێت، خۆڕاگری دەکات. بۆ ئەوەی ژنان ئازاد، یەکسان و خاوەن ئیرادەی ئازادبن، خۆڕاگری دەکات و تێدەکۆشێت. ئەوە خاڵێکی زۆر گرنگە. رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی چۆن خۆڕاگری دەکات؟ دەبێت چۆن لەو بەرخودانە تێبگەین، ئەو هەڵوێستە پەرجوئاسایە، سەرووی مرۆییە چۆن نیشان دەدرێت؟ زۆر گرنگە کە مرۆڤ ئەو پرسیارانە بە دروستی وەڵام بداتەوە و بە قووڵی تێبگات.

بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئەو بابەتە بە روونی بزانرێت؛ بۆجی بەرخودان هەیە، ئامانجی ئەو بەرخودانە چییە؟ بەرخودان چۆن ئەنجام دەدرێت، رێبازەکانی کامانەن؟ بەرخودان بەم جۆرە چۆن درێژەی پێدەدرێت؟ لێرەدا ئێمە راستی رێبەر ئاپۆ و ئاستی دڵسۆزی و وەفاداری ئەو بە کۆمەڵگای مێژوویی و هەبوونی ئازاد و دیموکراتیک دەبینین. ئێمە ئیرادەی گەورەی ئازادی، ئیرادەی دیموکراسی دەبینین. ئەگینا لەوێ لەپێناو بەرژەوەندی تاکەکەسی و بۆ ژیانی مادی بە ئاسانی ناتوانێت خۆڕاگری بکات. لەبەرامبەر سیستمێکی چڕ و پوختی گوشار و ئەشکەنجە، مرۆڤ؛ ناتوانێت رۆح، هەست و رامانی خۆی بەهێز بکات، بزوتنەوەکەی لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا رابگرێت، بە کورتی ناتوانێت بەرگەبگرێت. چی هێزی بەرخودان بە رێبەر ئاپۆ دەبەخشێت و بە بینینی رێبازە راست و دروستەکان و بەرخودان دەتوانێت سەربکەوێت؟ ئەوەی ئەو پێی دەڵێت ‘ئامانجی گەورە’ ئەوەیە. راستی بەرخودان لە ئەنجامی کەسایەتییەک کە هیچ شتێکی بۆخۆی ناوێت و بە تەواوەتی پشت بە ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی ژنان، گەنجان، رەنجدەران، هەموو چەوساوەکان و گەلان دێتە ئاراوە. گەر ئێمە بڵێین ‘ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵی لەناوببرێت، رێبەر ئاپۆ ئازاد بژی و خەبات بکات، هەربۆیە فاشیزم لەناو ببرێت، کورد ئازاد ببێت و تورکیا دیموکراتیک بێت’، ئەو کاتە ئێمە ئیرادە، وشیاری و شێوازی خۆمان دەبینین. ئەوەش ئیرادە و شێوازی بەرخودانی رێبەر ئاپۆیە. ئێمە ئەوانە لە راستی بەرخودانی ئیمراڵی رێبەر ئاپۆ دەبینین. تاکە رێگەیەک کە ئەو سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیرییەی ئیمراڵی تێکبشکێنێت، پیلانگێڕیی پوچەڵ بکاتەوە، فاشیزم لەناو ببات، رێبەر ئاپۆ بتوانێت ئازاد بژی و خەبات بکات، تورکیا دیموکراتیک و کوردستان ئازاد بکات، شێوازی ژیان و بەرخودانی رێبەر ئاپۆیە.

ژنان، گەنجان و گەلانی بندەستی جیهان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەن

بەتایبەتی ژنانی کورد، لە هەموو شوێنێکی جیهان دروشمی کوردی وەک “ژن، ژیان، ئازادی”ییان وتەوە. فاشیزم لەناو سنوورەکانی کۆماری تورکیادا چەندە هەوڵ دەدات کە مرۆڤ زمانی کوردییش لە بیر بکات، لە چوار لای جیهان ژنان ئیتر بە کوردی دەخوێنن، بە کوردی دروشم دەڵێنەوە، هەموان فێری کوردی دەبن. بندەستان، رەنجدەران، فەرمانبەران، گەل، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا، ئیلهام لە تێکۆشانی ئازادی کورد وەردەگرن، لە هێڵی رێبەر ئاپۆ تێدەگەن و بەرەو تێکۆشانی ئازادی رێدەکەن و بڕوایان بەوە هەیە کە دەگەنە ئازادی خۆیان. کوردان تێکۆشانی ئازادییان خوڵقاندووە، کە پێشەنگایەتی و ئیلهامبەخشی چەوساوەکانە. چەوساوەکانیان وایان کرد کە ئەو زمانەی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری قڕکەر دەیویست قەدەغەی بکات و لەناوی ببات، بە کوردی قسە بکرێت. بۆ مەگەر لەوە گەورەتر و جوانتر چی هەیە؟

لەلایەکی دیکەوە ئیرادە و بەرخودانی ژن لە بەرزترین ئاستدایە. ئەوە دەرکەوتووە کە مرۆڤایەتی زیاتر لە هەموو کات لە ژیانی ئازاد لە سەر بنەمای ئازادی ژن، نزیک دەبێتەوە. لە رووی ژمارەوە گەیشتووەتە ملیۆنان، جۆش و خرۆش لە بەرزترین ئاستدایە، داواکارییەکان بەرچاون و ژنان ئازادی و یەکسانیان دەوێت. ئیرادەی ئافراندنی پێشکەوتنێکە کە هەموو جۆرە ئەقڵیەت و سیاسەتی باڵادەستی پیاو دەشکێندرێت، لەناوبردن و ئازادی ژن لە سەر بنەمای شۆڕش پێکدێت، هاتووەتە ئاراوە.

ئەوە بە واتای ئەوەیە کە دەبێت ئێمە رۆژەڤی خۆمان بەرتەسک نەکەینەوە، هەروەها پێویستە مامەڵەکردنەکان هەستیار و بەرتەسک نەبن. دەبێت لە تێکۆشان دوورنەکەوینەوە و بەرتەسک نەبینەوە. دەبێت ئێمە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بە ئەقڵیەت و شێوازکی ئافرێنەرتر، دەوڵەمەندتر، ئامانجی دروستتر ببینین، تێبگەین و بزانین کە کاریگەرتر، بەڕێوەی ببەین. دەبێت بزوتنەوەی نوێی تێکۆشان رێکبخەین و بەرەوپێشی ببەین. دەبێت ئێمە لەم رووەوە لە هەموو دەرفەتێک کەڵک وەربگرین. دەبێت زۆر داهێنەر و خاوەن ئیرادە بین.

لەم چوارچێوەدا بە دڵنیاییەوە ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجامێک کە گۆشەگیری تێکبشکێنێت، فاشیزم لەناوببات، کوردستان ئازاد بکات، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیک بکات، دەخوڵقێنین. ئێمە بەهێزتر تێدەکۆشین و بەشێوەیەکی گەورەتر سەردەکەوین. لەسەر ئەو بنەمایە ساڵی نوێ لە هەموو گەلەکەمان و مرۆڤایەتی دیموکراتیک پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنی گەورەیان بۆ دەخوازم.

هاوبەشی :