بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٣ لە تورکیا لانیکەم ٢٠٨ هێرشی نەژادپەرستانە و نکۆڵیکاکارانە لەدژی کوردەکان، عەلەوییەکان و پەنابەران ئەنجام دراوە

153
0
هاوبەشی :

بەپێی ڕاپۆرتێکی “ناوەندی لێکۆڵینەوەی سۆسیۆپۆلیتیک بە درێژایی ساڵی ڕابردووی زایینی لە تورکیا لانیکەم ٢٠٨ هێرشی نەژادپەرستانە و نکۆڵیکاکارانە لەدژی کوردەکان، عەلەوییەکان و پەنابەران ئەنجام دراوە.

لە ڕاپۆرتی ئەو ناوەندەدا کە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی دیسەمبەر بڵاو کراوەتەوە، هەروەها ئاماژە بە چەندین لێدوانی نەژادپەرەستانە، نەفرەت‌ئامێز و نکۆڵیکاریی لایەنەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لەدژی پەنابەران و گەلانی بندەستی ئەو وڵاتە کراوە. هەروەها بەبیرهێنراوەتەوە کە لەکاتی بومەلەرزە بەهێزەکەی مانگی ٢ی ساڵی ڕابردوو کە شاڕی مەرعەش و دەوروبەری هەژاند، لە دژی پەنابەران چەندین هێرشی نەژادپەرستانە ئەنجامدران و گوند و ناوچە کورد و عەلەوی نشینەکانی هەرێمەکە، ڕووبەڕووی هەڵاواردن بوونەوە و پشتگوێ خران.

هاوبەشی :