هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندرا

96
0
هاوبەشی :

لە چالاکی گەریلاکانی هەگەپە/یەژاستار لە زاپ، سەربازێکی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندرا، کامێرایەکی چاودێری حەراری تێکشکێندرا و گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییەی راگەیاند:

“هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٣٠ کانونی یەکەم لە نێوان ٠٩:٠٠ و ١٨:٤٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بکەونە جوڵەوە و جوڵەی داگیرکەران راگیرا.

٣١ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٢:٠٠ بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا و داگیرکەرێک سزادرا.

٣١ی کانونی یەکەم لە نێوان ١٤:٤٠ و ١٥:٤٠ بە چەکی قورس لەو داگیرکەرانە درا کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بکەونە جوڵەوە و جوڵەیان راگیرا.

٣١ی کانونی یەکەم کاتژمێر لە نێوان ١٤:٣٠ و ١٥:٣٠ هێزەکانی یەژاستارمان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان لە گۆڕەپانی شاخی جودی هاتنە دەست.

١ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٧:٣٠، ١٢:٠٠، ١٢:٢٠ و ١٦:٥٠ بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێندرا و گورز لە سێ سەنگەر درا.

١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠ بە تاکتیکی نیشانەسکێنی کامێرایەکی حەراری لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لەناوبرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبرێژکراو؛

٣٠ و ٣١ی کانونی یەکەم ٣ جار درۆنی بۆمبڕێژکراو سەنگەرەکانی شەڕی ئێمەیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بۆردومان کرد.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٩، ٣٠، ٣١ی کانونی یەکەم و ١ی کانونی دووەم دەشتی کافیا، گۆڕەپانی شیێ، یەکماڵ، گوزێ لە هەرێمی گارە ٦ جار، گۆڕەپانی دەرگەلێ، گۆلکا، شێلازێی هەرێمی مەتینا ٥ جار، گۆڕەپانی سنین، چەمی لۆلان، شەهید شەریف، شاخی رۆستی هەرێمی خواکورک ١٨ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٢ جار، گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیمی زاپ ١ جار، بە گشتی ٣٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٣٠ کانونی یەکەم بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر خواکورک بۆردومان کرا.

هەرێمەکانی خواکورک، زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و مەتینا بۆردومان کران.

هاوبەشی :