دانیشتووانى دۆڵى خەلەکان سەر بەقەزای دوکانی لە پارێزگای سلێمانیی ڕێگای دوكان – ڕاپەڕینیان. داخست
ئەمڕؤ سێ شەممە ٢ \ ١ \ ٢٠٢٤، دانیشتووانى دۆڵى خەلەکان سەر بەقەزای دوکانی لە پارێزگای سلێمانیی، بەهۆى خراپى ڕێگەى ناوچەکەیان و نەبوونى کارەبا گردبوونەوە، رێگەیى سەرەکى نێوان دوکان و ئیدارەى راپەڕیین-یان داخستووە.
جاری چوارەمە، دانیشووانی دۆڵی خەلەکان بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە داواکاری پێشکەش دەکەن و وڵام نادرێنەوە.