ڕێكخستنەكان كوردانی ئازاد بەردەوامە لەچالاكیەكانی، لە پایتەختی بەریتانیا لە لەندەن لەبەردەم ماڵی سەرۆك وەزیران گردبونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد

201
0
هاوبەشی :

ڕۆژی شەممە ٣٠ \ ١٢ \ ٢٠٢٣ ، كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بە سەدان کەس لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتیان لەبەردەم ماڵی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەڕێوە برد بەمەبەستی پشتگیری كردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان و باكوو ر و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ شەرمەزار كردنی دەوڵەتی داگیركەری توركو ئەو هێرشە دڕندانەیەی كە ئەو دەوڵەتە داگیركەرە چەند ڕۆژێكە بە چڕی هێرش دەكاتە سەر دام و دەزگا مەدەنی و شوێنی ژیانی خەڵكی و خەستەخانەكان كە بوەتە هۆكاری شەهیدبون. و برینداری خەڵكی و زەرەر و زیانێكی زۆری لێكەوتۆتەوە

گردبونەوە ناڕەزایەتیەكە بە دەستپێشخەریی کۆنگرەی جڤاکی ئازاد و تەڤگەری گەنجان وژنانی شۆڕشگێڕ، هەروەها بە بەشداریی کۆمیتەکانی کژار ، پژاک ، تەڤگەری ئازادی، مالی گەل لە لەندەن بەڕێوە چوو.

بەشداربوان وچالاکوانان بەدروشم و لێدوانی جیاواز، دەوڵەتی داگیركەری تورك و بێهەڵوێستی حكومەتی بەریتانیا و كۆمەك كردنی داگیركەری توركیان ڕسوا و شەرمەزار كرد شەرمەزارکرد.
لە هەمان كاتدا فەلەستینیەكان لە بەردەم ماڵی سەرۆك وەزیرانداشان بەشانی خۆپیشاندانی كوردانی ئازاد خۆپیشاندانیان دەكرد وهەردوو لا بەیەك دەنگ هاواریان داكرد ( ئازادی بۆ كوردستان) ، (ئازادی بۆ فەلەستین)

چالاکییەکە دوای دوکاتژمێر کۆتایی هات.

هاوبەشی :