ژنان بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی گەورەترین گورزیان لە دەسەڵات دا”

167
0
هاوبەشی :

 

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار پەمان ڤیان دەستنیشانی کرد کە ژنان بە شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی گەورەترین گورزیان لە ڕژیم دا و وتی کە شۆڕش تەنها لە کوردستاندا سنوردار نەبووە بەڵکو لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

پەیمان ڤیان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵات (کەژار) سەبارەت بە پێشهاتەکانی ساڵی ٢٠٢٣ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و کاریگەرییەکانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، بۆ ئاژانسی ANF قسەی کرد.

ڤیان وتی کە لەماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا، بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی ڕژێمی ئیسلامی، هێرشی گەورە لەدژی ژنان، گەنجان، گەلان و بیروباوەڕەکان دەستیپێکرد و دەستنیشانی کرد کە سەرەڕای ئەو هێرشانە، گەل هەنگاوێکیان بۆ دواوە نەناوە و هەمیشە سەرهەڵدانیان کردووە.

هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار پەمان ڤیان بەم شێوەیەیە:

دەبێت مرۆڤ زۆر بە باشی لە گرنگی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی تێبگات. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی زۆر تایبەتمەندی جیاوازی هەیە لە چاو شۆرشەکانی پێشوو، لە ڕووی فەلسەفی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە ئەم جیاوازییە زۆر بە باشی دەبینرێت. ساڵی ١٩٧٩ بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان لە ئێران شۆرشێک دروست بوو و هەمووان بەشدارییان لەو شۆرشەدا کرد. لە ڕاستیدا شۆڕش بە پێشەنگایەتی گەلان پێشکەوت، بەڵام دەسەڵاتدار و دیکتاتۆرەکان دەستیان بەسەر شۆڕشەکەدا گرت. شۆڕشێکی پێچەوانە دروست بوو. هەر وەک چۆن شۆڕشی ١٩٧٩ جێپەنجەی خۆی لە مێژوودا بەجێهێشت، شۆرشی ژن، ژیان، ئازادیش جێپەنجەی خۆی لەم کاتەدا بەجێهێشت. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی خاوەن میرات و تێکۆشانێکی گەورە بوو. ئەم شۆڕشە توڕەیی گەل، ژن و گەنجانی زۆر بە ئاشکرا نیشاندا کە ساڵانێکە لە ناو خۆیاندا هەڵیان گرتووە. لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا، بە تایبەت دوای هاتنی ڕژێمی ئیسلامی، لە هەموو شوێنێک هێرشی گەورە لە دژی ژن، گەنج، مرۆڤ و بیروباوەڕەکان ئەنجام دەدرا. دوای ڕژیمی ئیسلامی ژن، گەنج و هەموو گەلانی ناوچەکە لە مافەکانیان بێ بەشکران. کاتێک شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان پێشکەوت دیکتاتۆری شا کەوتە لەرزە.

بەڵام دوای ئەوەی خومەینی هاتە سەر دەسەڵات، ناوی ئیسلامی لە شۆرشەکە نرا، لە دژی ژنان و گەلان دەستوریان ئامادەکرد. لە دەستوورەکەدا مافی ژنان، گەنجان، نەتەوە و کەسانی خاوەن بیروباوەڕی جیاواز نەدرا و مافەکانیان پێشەلکرا. ئەم دەستوورە لەسەر عەقڵیەتی تاکە کەسی بنیات نرا. لەو ڕۆژەوە هێرشەکان بۆ سەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەردەوامە. بەتایبەتی ژن و کورد کرانە ئامانج. لەبەر ئەوەی ژنان و گەلی کورد خاوەن پۆناسێلێکی لەو شێوەیە بوون کە شۆرش بکەن. کورد و ژن لە هەموو شوێنێک ڕووبەڕووی هێرشەکانی ڕژیم بوونەوە. ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمە یاسایەکی شەریعەتییە هەموو یاساکانی ڕەواکرد و بەم شێوەیە دەسەڵاتی لەسەر پێی خۆی ڕاگرت. ژنان و گەلان لە بەرامبەر ئەو دەستورەی کە لە دوای شۆرشی ساڵی ١٩٧٩ ئامادە کرابوو ناڕەزایەتیان دەربڕی. ئێمە دەتوانین بڵێین کە لەو ڕۆژەوە شەرێک بەڕێوەدەبرێت. ئایین گەورەترین دەرفەت بوو بۆ ڕێژیمی ئێران. ئایینی زۆر بەکارهێنا، بەتایبەت لە شەڕی ئێران و عێراق کە ٨ ساڵ بەردەوام بوو، زۆر باش ئایینی بەکارهێنا. ئێران وەک دەرفەتێک سەیری ئەو شەرەی دەکرد. هەموو ئەو خەڵکەی بە بیانووی ئەوەی کە وڵاتەکەیان دەپارێزن نار بۆ بەرەکانی شەڕ. بەم شێوەیە هەستی ژنان و گەنجانی بەکارهێنا و دەسەڵاتی خۆی بەهێز کرد.

بەڵام لەدوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ـەوە سەرهەڵدانی گەلان هیچ کات نەوەستاوە. بەتایبەتی ئەو بەشەی کۆمەڵگا کە هەمیشە پێشەنگایەتییان کردووە لە شۆرشەکاندا ژنان بوون. دوای هاتنی خومەینی، ڕایگەیاند کە دەبێت ژنان سەرپۆش بکەنە سەریان، دەبێت لە هەموو شوێنێک ژنان سەریان داپۆشن، لە بەرامبەر ئەوەدا ژنان کاردانەوەی جددییان نیشان دا و سەرهەڵدانیان کرد بەتایبەت لە ٨ی ئازاردا ژنان هاتنە مەیدانەکان و نارەزایەتییان دەربری. ژنان وتیان: “بۆئەوەی کە دوابکەوین شورشمان نەکرد، ئێمە بۆ ڕژێمی ئیسلامی شامان لە سەر تەختی پاشایەتی نەهێنایە خوارەوە”. لەو ڕۆژەوە سەرهەڵدانی ژنان بەردەوام بوو، بەڵام نەگۆڕا بۆ تەڤگەرێکی گەورە. لە پشت شۆڕشی ئێراندا مێژوویەکی تاریکی زیندان هەیە. لەو زیندانانەدا هەزاران ژن دەستدرێژییان کراوەتە سەر، گولە باران کران، بەتایبەتی گەلی کورد ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی زۆر بوویەوە. زۆربەی هێرشەکان لە دژی ژنان و گەڵان بوو. خاڵخالی کە بە جەلادی کوردستان ناودەبرا، بە فەرمانی خومەینی هاتە کوردستان و هەزاران کوردی کوشت. لە زیندانەکانی ئێراندا هەموو ڕۆژێک دەستدرێژی دەکرایە سەر ژنان و گولەباران دەکران. ڕژیم بەم شیوەیە ساڵانێک زوڵمی لە گەلی کورد کرد. بەڵام هەرچییەکیش بکات ناتوانێت چۆک بە گەلی کورد دا دابدات.

ڕژێم لەناو خۆیدا ئۆپۆزۆسیۆنی خۆڵقاند، تەمەنی دەسەڵاتی خۆی درێژ کرد

ئێران لەوە تێگەیشت کە ناتوانێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەمجارەیان پەرەی بە تەڤگەری ڕیفۆرمخوازەکان دا. هەر خۆی کاتێک دەسەڵاتی ڕژێم دەکەوێتە ناو مەترسییەوە، لەناو خۆیدا ئۆپۆزۆسیۆن دروست دەکات. ئەمەش هۆکارێکە بۆ درێژەدان بە تەمەنی دەسەڵاتی خۆیان. هەر بۆیە ئێران سیاسەتێکی لەو شێوەیەی پەیڕەو کرد. سەرکێشە ڕیفۆرمخواز و کۆنەپەرستەکان هاتنە مەیدان. لەماوەی ٤٥ ساڵدا چەندی جار سەرۆک کۆماری ئێران گۆراوە، هەندێک جار کۆنەپەرستەکان بوون بە سەرۆک کۆمار، هەندێک جاریش ڕیفۆرمخوازەکان بوون بە سەرۆک کۆمار. کاتێک خاتەمی دەستبەکاربوو، وەک کەسێک کە خۆشەویستی گەلی بەدەستهێناوە و وەک ئەوەی کە گۆڕانکارییەکی زۆر دروست دەکات ناسێندرا. بەڵام زۆربەی گەنجەکان لە سەردەمی ئەودا کوژراون، ژنان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەوە. ڕژیم بەم شێوەیە وزەی کۆمەڵگای لە ناو دەبرد. دیسانەوە لە سەردەمی ئەحمەدی نەژاددا ژنان و گەنجان کۆمەڵکوژ کران. ئەحمەدی نەژاد بۆ یەکەمجار ژنێک لە کابینەکەیدا هەبوو، بەو شێوازە هیوایەی گۆڕانکاری لەناو خەڵکدا دروست دەکرد.

بەر لە هاتنی ڕوحانی، بە ڕەنگی مۆر پرۆپاگەندەی بۆ خۆی دەکرد. وا بیر دەکرایەوە کە سەبارەت بە مافی ژنان هەندێک پێشکەوتن دروست دەبێت، بەڵام لە سەردەمی ڕوحانیدا هیچ گۆڕانکارییەک دروست نەبوو. ژنان بە هەمان شێوە لە سێدارە دەدران، گەنجان دەکوژران. ڕێژیم بە دامەزراندی تەڤگەری ڕیفۆرمخواز ئامانجی لاوازکردنی دەسەڵاتی کۆمەڵگا بوو. بۆیە هیچ گۆڕانکارییەکی دروست نەکرد. لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆک کۆماری ئێران، سیاسەتەکانیان لە مەیدانەکاندا توندتر کرد. لەبەر ئەوەی بینیان کە گەل ئیتر باوەڕی بە سیستەم نەماوە. بینیان کە ناڕەزایەتی گەل لە دژی ڕژیم ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. لە ١٠ ساڵی کۆتایی مێژووی ٤٥ ساڵەدا، سەرهەڵدانی گەورە و بچوک ڕویدا. ساڵی ٢٠١٠ لەو سەرهەڵدانانەی کە دروست بوون زۆر کەس کوژران. هێشتاش هەندێکیان لە زیندانەکاندان. دوای ساڵی ٢٠١٦ بە پێشەنگایەتی ژنان سەرهەڵدان دروست بوو.

بە تایبەتی دوای ساڵی ٢٠١٧ سەرهەڵدانی جیاواز دروست دەبوو. گەل ئیتر باوەریان بە تەڤگەرە ڕیفۆرمخوازەکان و کۆنەپەرستەکان نەمابوو و ئیتر ئەوانیان نەدەویست. ڕژیم زۆر باش ئەمەی دەبینی. لەوە تێگەیشت کە ڕۆژ بە ڕۆژ ناڕەزایەتییەکان زیاتر دەبن. ساڵی ٢٠١٩ بۆ شەرمەزار کردنی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، لە کوردستان سەرهەڵدان دروست بوو و لە هەموو شوێنێکی ئێراندا بلاوبووەوە. لەم سەرهەڵدانەدا بەتایبەتی گەلی هەژار هاتنە مەیدانەکان و سەرهەڵدانییان کرد. بە هەزاران مرۆڤ قەتڵکران، بەڵام دواتر سەرهەڵدانەکان سەرکوت کران. دوای تیرۆرکردنی ژینا ئەمینی، گەل هەستایە سەرپێ. ئیبراهیم ڕەیسی دەستنیشانی کرد کە لە بەرامبەر سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی سیاسەتێکی چەندە توند بەڕێوەدەبات و بە یارمەتی سوپای پاسداران دەستیان بەسەر هەموو دامەزراوەکاندا گرت. ئێستا سوپای پاسداران سیاسەتی ئێران بەڕێوەدەبات.

دوای ئەوەی دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ لە پرسەی ژینا ئەمینیدا بەرزکرایەوە، لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەوە

ڕێژیمی ئێران ساڵانێکە هەوڵی کپکردنی تووڕەیی خەڵک دەدات، بەڵام بە شۆڕشی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ ژنان، گەنجان و هەموو گەلانی ئیران سەڵمانیان کە جارێکی تر تەسلیم نابن. سەرهەڵدانێکی جیاواز لە کوردستاندا پێشکەوت، شەرێکی ئایدۆلۆژی لە کوردستاندا بەڕێوەبرا. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی گورزێکی گەورەی لە ئایدۆلۆژیای ڕژێمی ئێراندا. زۆر گرنگ بوو کە شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان و گەلی کورد پێش کەوت. لەبەر ئەوەی ئامانجی ئێران سەرکوت کردنی گەلی کورد و ژنان بوو. شۆڕش بە پێشەنگایەتی گەلی کورد و ژنان پێشکەوت. پێش ژینا ئەمینی، ژنی کورد بە ناوی شلێر ڕەسولی لە مەریوان بۆ ئەوەی لە دەستی ڕژێمی کۆنەپەرستی ئیران ڕزگاری ببێت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. شلێر ڕەسولی ملکەچی عەقڵییەتی دەستدرێژیکار نەبوو، بۆیە مردنی هەڵبژارد. ئەم ڕووداوە لە مەریوان بووە هۆکاریی دروست بوونی تورەییەکی گەورە. لە ٧ تا ٧٠ ساڵان لە مەریوان ڕژانە سەر شەقامەکان و خاوەندارییان لە شلێر کرد.

گەلی کورد دژی عەقڵیەتی چەوسانەوە وەستایەوە و لە پێناو بەهاکایدا تێکۆشانی کرد و سەردەمێکی زۆر گرنگی وروژاند. دوای ئەم ڕووداوە، بە کوشتنی ژینا ئەمینی، گەل لە ڕاپەڕین، ئەم ڕاپەڕینە هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵات و ئێرانی گرتەوە. لە شاری سەقز لە کاتی مەراسیمی پرسەی ژینا ئەمینیدا دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بەرزکرایەوە و دواتر بە جیهاندا بڵاوبووەوە. دروشمی جین جیان ئازادی خاوەنی فەلسەفە و میراتێکی گرنگە. بە دامەزراندنی پژاک، فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ڕۆژهەڵات و ئێران تەشەنەی کرد، ئەوانەی لە پرسەی ژینادا دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی”یان دەوتەوە، وڵاتپارێز بوون. زۆربەیان ساڵانێکە بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە کراون و زۆر باش مانای ژن، ژیان، ئازادی دەزانن. بەپێشەنگایەتی ئەوان دروشمەکە بڵاو بوویەوە.

ئەم دروشمە وەک دەرمانێک بۆ ئێش و ئازارەکانی ئێران وابوو. سەرەتا ئەم دروشمە لە شارەکانی ئێران وترانەوە و کاریگەری زۆری لەسەر هاووڵاتیان دانا. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کەسایەتی سەردەمی نیشاندا. ئەمەش هۆکاری سەرهەڵدانی بزووتنەوەیەکی گەورەی سەرهەڵدان بوو. هەم ژنان و هەم گەنجان پێشەنگایەتی شۆڕشەکەیان کرد. لە ڕۆژهەڵات لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا دەستدرێژی کراوەتە سەر ژنان و دەکوژرێن، چەندین جار سەرهەڵدان کراوە. لە ساڵی ٢٠١٤ لە شاری مەهابادی ڕؤژهەڵاتی کوردستان، ژنێکی کورد بە ناوی “فەریناز خۆسرەوانی” لە نهۆمی ٤ی هۆتێلێکەوە کە بۆ ڕزگاربوون لە دەستدرێژی کەسێکی ئیتلاعاتی خۆی فڕێدا بووە خوارەوە، کاردانەوەیەکی گەورە ئەنجامدرا. لە چالاکییەدا دەیان گەنج کوژران و سەدان گەنجیش دەستبەسەر کران.

سەرهەڵدان تەنیا لە کوردستان سنووردار نەمایەوە

سەرەڕای هەموو هێرشەکانی دوژمن، ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی بۆ ماوەیەکی زۆر درێژەی هەبوو. چونکە وەک وتم خاوەن فەلسەفە و پارادایمێک بوو. بۆیە تەشەنەی کرد و بەو شێوەیە بەردەوام بوو. تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەم شۆڕشە ئەوەیە کە تەنیا لە کوردستاندا سنووردار نەمایەوە. لە هەموو شوێنێک بڵاو بووەوە، هەر بۆیە زۆر گەورە بوو و بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو. لە کوردستانەوە دەستی پێکرد و کاریگەری لەسەر ئازەربایجان هەتا بەلوچستان کرد، پاشان سەرهەڵدانەکە بۆ هەموو شارەکانی ئێراندا تەشەنەی کرد. هەرچەندە گوشارەکان زۆر بوو بەڵام گەل هەنگاوێکیان بۆ دواوە نەنا. ڕژێم سەرەتا پێشبینی ئەوەی نەدەکرد کە سەرهەڵدانەکە تا ئەم ڕادەیە پەرە بستێنێ. باشترین لایەنی ڕاپەڕینەکە ئەوە بوو کە هەمووان پێکەوە یەکگرتوو بوون. هەمووان لە سەرهەڵدانەکەدا ئازادی خۆیان بینی. لە زۆربەی چالاکییەکاندا ژنان پێشەنگایەتیان دەکرد، کاتێک ژنان لە دژی دەسەڵات وەستانەوە، هەموو کۆمەڵگاش گۆڕپانەکانیان گرتە دەست.

قوتابخانە و زانکۆکان ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە سەرهەڵدانەکەدا هەبوو. لەم سەرهەڵدانەدا گەنجێکی زۆر شەهید بوون. دەیان گەنج، پێش ئەوەی بەشداری چالاکییەکان بکەن، لە لاپەڕە میدیایەکانیان پەیامیان بڵاو دەکردەوە و دەیانگوت ‘ڕەنگە ئەمە دوا شەومان بێت، بەڵام بێباکانی بەشداری چالاکییەکان دەبوون، ئەمە زۆر گرنگ بوو. ئەمانە دەردەخەری ئەوەن کە گەل چەندە تێگەیشتووە. بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی شۆڕش قاچی لەسەر بناغەیەکی زۆر بەهێز دانا. چونکە نە سێدارەدان نە مردن وگرتن و دەستبەسەرکردن بەربەستی کردەوە نە پاشەکشەی کرد. ژنان بە تووڕەییەوە بەشداری سەرهەڵدانەکە بوون. ڕژێم ئامانجی بە کۆیلەکردنی ژنانە لە هەموو کۆمەڵگا. ساڵانێکە ژنان و گەنجانی دەچەوساندەوە. ژنان و گەنجان بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” گورزێکی قورسیان لە ئایدۆلۆژیای ڕژێم وەشاند.

ئەم سەهەڵدانە لە خۆرا ڕووی نەداوە. بزووتنەوەی ئاپۆیی ساڵانێکە لە ڕۆژهەڵات و ئێران بەردەوامە لە تێکۆشان. بە تایبەت لە ساڵی ١٩٩٩ دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەنجامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات دەستگیرکرا، گەلی ڕۆژهەڵات پشتیوانیان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و سەرهەڵدانێکی گەورە ڕوویدا. ساڵی ١٩٩٩چ لە ڕۆژهەڵات و چ لە ئێران، بە هەزاران گەنج بەشداری تەڤگەری ئاپۆییان کرد. پژاک و کەژاریش لەسەر ئەو بنەمایە دامەزران. ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادیش لەسەر بنەمای ئەم دەستکەوتانە دروست بوو، هەروەک چۆن لە ساڵی ١٩٩٩ گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات خاوەندارییان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، لە ساڵی ٢٠٢٢یشدا بە شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی پشتیوانیان لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ کرد. ژیانی ئازاد، دیموکراتیک و یەکسانییان لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا بینی. سەرهەڵدانەکە بە کوشتنی ژنێکی کورد دەستی پێکرد، پاشان گۆڕا بۆ سەرهەڵدانی ژنان.

شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی هەموو سنوورەکانی هەڵگرت. سنووری ڕەگەزپەرستی لابرد و لێپرسینەوەی ڕەگەزپەرستی خوڵقاند. هەروەها سنوورە ئایینیەکانی لابرد. سەرجەم ئەو سنوورانەی کە دەسەڵات لەناو گەلدا دروست کرابوو لابرد. لەسەر ئەم بنەمایە هێزی ژن سەریهەڵدا. بەلوچستان شوێنێکی هاوشێوەی کوردستانە کە ڕێژیمی ئێران زۆرترین گوشار، هێرش و چەوساندنەوەی تێدا بەڕێوەدەچێت. بەتایبەت ژنان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبنەوە لە بەلوچستان سیستەمێکی پیاوسالاری زۆر بەهێز هەیە. بەڵام بە شۆڕشی ژن،ژیان، ئازادی سەرهەڵدانێکی گەورە ڕوویدا. پیاوەکان لەگەڵ ژناندا دەچوونە گۆڕەپانەکەوە و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان دەوتەوە. ئەمانە زۆر گرنگن. چونکە ئەم جۆرە گۆڕانکارییە دەروونییە دەتوانێت ڕووبدات. هەروەها پیاوان بۆیان دەرکەوت بەبێ ئازادی ژن کۆمەڵگا ئازاد نابێت و تێکۆشان ناکرێت.

زۆرێک لە ڕۆشنبیرانی ئێرانی ڕایانگەیاند کە لە ساڵی ١٩٧٩ـــەوە بۆ یەکەمین جار دروشمێکی وایان بیستووە کە هەمووانی کۆکردۆتەوە و یەکڕیزی دروستکردووە. ڕایانگەیاند کە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی هەمووان دەگرێتەوە. ئەم شۆڕشە گەورەترین سەرهەڵدانی سەدەی بیست و یەکەمی خوڵقاند. شۆڕشەکە بە پێشەنگایەتی ژنان، بوونی خۆی لە هەموو جیهان سەلماند. ئەم سەرهەڵدانە ئەگەر لە بن ڕێبەری ژنان و بە پێشەنگی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا ڕووی نەدابات ڕەنگە وەها بەربڵاو نەبووایەتەوە. بەهەزاران ژن بۆ ماوەی چەند مانگ لە مەیدانەکاندا تێکۆشانیان کرد. ژنان بەردوام کوژراون و بە لاواز دەبینران. بەڵام بەم سەرهەڵدانە گەورەترین هەنگاویان هەڵێنا. ئەمەش هۆکارێک بوو لە بەربڵاوبوونەوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” لە هەموو جیهاندا.

لە ئێران زیندان بووە بە گۆرەپانی بەرخۆدان

ڕێژیمی ئێران بۆ شکاندنی ئیرادەی گەل و سەرکوتکردنی سەرهەڵدانەکان هەزاران کەسی دەستبەسەر کرد خستییە زیندانەکانەوە. بەڵام ئەم سیاسەتانەی ڕێژیم سەری نەگرت. بۆ نموونه چەندین ساڵە لە زیندانەکانی ئێران زیندانییەکان ئەشکنجە دەدرێن و لە سێدارە دەدرێن و هەموو زیندانییەکان لە مافی تەندروستی و مرۆڤایەتی خۆیان بێبەش کراون. بەڵام ئەم سیاسەتەی ئێران لە بەرامبەر بەرخۆدانی زیندانیان شکستی هێنا. زیندان بووە بە گۆرەپانی بەرخۆدان و تێکۆشان. بێ گومان ئەم بەرخۆانە بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی کورد دەستی پێکرد و ئێستا لە هەموو شوێنێک بڵاوبۆتەوە. بە گەورە بوونی سەرهەڵدانەکان، ڕژیم هەوڵیدا گەڵ بە زیندان بترسێنێت. تەنانەت چەند گەنجێکیشیان لە سێدارە دا. ڕژیم ویستی بەم شێوەیە گەڵ بترسێنێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران لە زیندانەکاندا شکستی هێناوە و زۆر باش ئاگای لەم شتەیە. دوای لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر، شیرین ئەلەمهولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مەهدی ئیسلامییان، سیاسەتی پیسی ڕێژیم لە بەرامبەر گەلی ئازادیخواز شکستی هێنا. لەبەر ئەوەی بەم لە سێدارەدانە تێکۆشانی گەلی کورد بەهێزتر بوو، هەزاران گەنج بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون و ڕێگای شیرین و فەرزادیان گرتەبەر و ناوی فەرزاد و شیرینیان هەڵگرت. هەڤالانی شیرین ئەلەمحولی ڕایانگەیاند کە پێش ئەوەی شیرین لە سێدارە بدرێت، دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لەسەر دیواری زیندانەکە نوسی بوو. ئەمە ئەنجامدەری فەلسەفەی شۆڕش بوو. ڕێژیمی ئێران لە زیندانەکاندا سیاسەتێکی زۆر توند بەڕێوە دەبات، بەڵام لە بەرامبەر گەلی ئازادیخواز سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت. ئێستاش هەزاران مرۆڤی ئازادیخواز لە زیندانەکاندا ڕاگیراون. لە کەسایەتی زەینەب جەلالیاندا دیسانەوە بەخۆدانێکی مێژوویی لە زیندانەکانی ئێراندا بەڕێوەدەبرێت. هەڤال زەینەب ١٦ ساڵە بەرخۆدانێکی بێ وێنە نیشان دەدات. بۆیە ئەو هەڤالانە سومبولی ئەو ژنانەن کە داوای ئازادی دەکەن. ژنانی پێشەنگ ترسێکی گەورە لەناو ڕژێمدا دروست کرد. ڕژیم لە زیندانەکاندا تەسلیمییەت دەسەپێنێت، بەڵام ناتوانێت لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەورەدا سەربکەوێت.

لەم دواییانەدا ڕژێمی ئێران هەوڵیدا بە ژەهراوی کردنی زۆر کەس تۆلەی خۆی لە شۆرش بکاتەوە. ژنانی گەنج لە قوتابخانەکانیان ژەهراوی کران و دەیانویست گەنجانی پیاو لەناو شەقامەکاندا بکوژن. بە دەیان گەنج کە لە زیندانەکان ئازاد کران، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستدا. ئەمەش بەشێکە لە سیاسەتەکانی کوشتنی ڕژیم. ئەو کەسانەی کە دەوڵەت نەیتوانی لەسێدارەیان بدات و ئیرادەیان بشکێنێت، بە شێوەی جیاواز کوژران. بەم شێوەیەش لە دژی بنەماڵەکانیان شەرێک بەڕێوەبرا. بنەماڵەکانیان ترساند و داوایان لە بنەماڵەکان کرد کە منداڵەکانیان لە قوتابخانە و گۆرەپانەکانی ژیان دوور بخەنەوە. بەڵام چی دەبێت با ببێت ڕۆحی بەرخۆدانی شۆرشگێری بەردەوامە. گەنجان، ژنان و گەلانی ئێران بەیەکەوە هەنگاو نانێن و نایانەوێت لە سیستەمێکی وەهادا بژین. گە دەتوانێت لە هەر بوارێک و شوێنێک دا سەرهەڵدان بکات و بیتە مەیدانەکان. ڕێژیمی ئێران سیاسەتێکی زۆر پیس بۆ تێکشکاندنی شۆڕش بەڕێوە دەبات. لەژێر ناوی ‘ناموس’دا ڕێگا بۆ کوشتنی ژنان دەکاتەوە. دادگا بۆ هاندانی پیاوان بۆ کوشتنی ژنان سیاسەتی بێ سزایی بەڕێوەدەبات. بۆیە بە هەزاران ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژران. تەنها لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی ٤٠٠ ژن لە ژێر ناوی ‘ناموس’دا کوژران. ئەمانە هەمووی کۆمەڵکوژین.

کەژار ڕۆڵێکی گەورەی لە شۆڕشی ژن، ژیان ،ئازادیدا لە ئەستۆگرت

کەژار یەکەم بزووتنەوەی ژنانە کە لە ئێران سەریهەڵداوە. پێشتر بزووتنەوەی سەربەخۆی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێراندا نەبوو. کەژار بزووتنەوەیەکی ژنانە و چالاکی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتی بەڕێوە دەبات. کەژار میراتی گەورەی بەرخۆدان و تێکۆشانی هەیە و لەو پێناوەدا دەیان شەهیدی داوە. بەرامبەر هەموو ژنانی ڕۆژهەڵات و ئێران خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت. ساڵانێکە بۆ یەکڕیزی و ڕێکخستن و پەروەردەی ژنان کار دەکات. لەم چوارچێوەیەدا لە زۆر بواردا خۆمان بەڕێکخستن دەکەین. سەرەڕای هەموو بەربەستەکان، ساڵانێکە کار لەسەر ئەم بانگەشە و ئامانجانە دەکەین. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانمان گەیاندنی بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بە هەموو جیهان. ئامانجمان ئەوەیە ڕووی ڕاستی و تاریکی ڕژیم پیشانی هەموو جیهان بدرێت.

لە ساڵی ٢٠٢٣ وە چالاکییە گرنگەکانمان تەواو بوون. سیاسەتی گڵاوی ڕێژیمی ئێران تەنیا بە یەکێتی و تێکۆشانی هاوبەشی ژنان لادەبرێت. لە سەردەمی شۆڕشدا جارێکی تر ئەم حەقیقەتەمان بینی. لە پڕۆسەی شۆڕشدا ژنان بە بەهێزترین شێوە تێکۆشانی هاوبەشیان بەڕێوەبرد. کەژار بەدیلێکە بۆ چارەسەری کێشەکان. وەک کەژار ئامانجمان ئەوەیە کە لە گەڵ هەموو ژنان پەیوەندی و کاری هاوبەش بکەین. چونکە خاوەن هێز و توانایەکی زۆرین. ژنانی بەلوچستانیش تێکۆشانی ژنانی کورد بە نموونە دەگرن. بۆیە هەستیان بە نزیکبوونەوەیەکی زۆر لەگەڵ کەژار کردووە. هاوکات لەگەڵ ژنانی بەلوچستان چالاکی هاوبەشمان هەیە. لەگەڵ ژنانی ئازەری و فارس پێکەوە تێکۆشان دەکەین. وەک ئاماژەم پێدا، هەرچەندە کەموکوڕیش هەبێت، بەڵام وەک کەژار بەردەوامی بە تێکۆشانی هاوبەشمان دەدەین. هەروەها لە ئەوروپا کار و چالاکیی گرنگمان ئەنجامداوە، دیدار و گفتوگۆمان لەگەڵ هەموو ژنانی ئۆپۆزسیۆن دژی سیستەم کردووە.

بە هەزاران ژن لە کۆنفرانس و سیمینارەکاندا کۆبوونەوە. یەکەمجار بوو هەزاران ژن بە هەمان دروشم دەستیان بە تێکۆشانی هاوبەش دەکرد. ژنانی لایەنگری ئازادی لە نەتەوە جیاوازەکان پشتیوانییان لە ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵات کرد. ئامانجی سەرەکیمان ناساندنی تێکۆشانی ژنان بوو بە هەموو جیهاندا. ئێمە وەک کەژار بەردەوام لەم بوارەدا تێکۆشان دەکەین. بێگومان لە هەوڵداین ژنان لە بوارە سیاسییەکاندا ببنە خاوەن ئیرادە. ئەگەر سیاسەتی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ژنان پێش نەکەوێت، سیستەمی دەسەڵاتداری دادەمەزرێت. ئێمە بۆ ئەوەی ژنان ببنە خاوەن ئیرادە و دەنگی خۆیان لە بواری سیاسی و ڕێکخراوەیی و پەروەردەییەوە تێکۆشان دەکەین. گەل چاوەڕوانییەکی زۆریان لە ژنان هەیە، بۆیە دەسەڵات ئەو ژنانە دەکاتە ئامانج کە زۆرترین پێشەنگایەتی شۆڕشیان کردووە.

هێرشەکانی ڕژیم لە سەرمان زۆر جدییە، بەڵام وەک ڕوونم کردەوە بە بەهێزترین شێوە چالاکییەکانمان بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی گەورەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئەوروپا دەکەین. ئەم کۆنفرانسە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت. لە کۆنفرانسەکەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن لە ساڵی ٢٠٢٤ تێکۆشانێکی بەهێزتر بەڕێوەببەین و ئەنجامێکی بەهێز بەدەست بهێنین. ژنانی هەموو نەتەوەکانی ئێران لەم کۆنفرانسەدا بەشداری دەکەن. بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ گفتوگۆ لەسەر کێشە سەرەکییەکان و بەدیلەکانی ئەنجام دەدرێت. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانێکی هاوبەش و بەهێزتر بەڕێوەدەبرێت.

هەنگاوی کەژەکە بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، سەرکەوتوو دەبێت

هەنگاوی “بە ژن، ژیان و ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان دەڕۆین” کە لە لایەن کەژەکەوە دەستیپێکردووە، گرنگییەکی مێژوویی هەیە. لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا تێکۆشان بەڕێوەدەچێت. پێویستە ژنانی کورد لە هەموو بوارێکدا ئەم هەنگاوە لەبەر چاو بگرن. بۆیە هەم لە کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم لە شوێنە جیاجیاکانی جیهان، کاریگەرییەکی گرنگی خوڵقاند. لە پێناو درێژەدان بەم هەنگاوەدا، تێکۆشانێکی ڕێکخستنی و هاوبەشتر ئەنجام دەدرێت، بە تایبەتی ئازادی ژنانی شەنگاڵ زیاتر لە ڕۆژەڤدا بوو. هەروەها لە ئەفغانستان دڕندەیی تاڵیبان دژی ژنان زیاتر لە ڕۆژەڤدا بوو. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت هێزە فاشیست و دڕندەکانی وەک داعش و تاڵیبان، ڕژێمی ئێران و تورکیا و وڵاتانی دیکەش دژی ژنانن. هەر بۆیەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرشی جددی دژ بە ژنان دەکرێت. چالاکییەکانی کەژەکەش وەڵامێکە لە دژی ئەو هێرشانە. لە کوردستان و ئێران و زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپی ژنان لەم هەنگاوەدا جێگای خۆیان گرتەوە.

ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ئێمە ساڵێکی پڕ لە تێکۆشان دەبێت. ئێمە وەک کەژار پلان و پڕۆژەمان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ هەیە. ئەرکی ئێمە ئەوەیە تیکۆشانی ژنان بەهێزتر بکەین و سەربکەوین. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕێک و کێبڕکێیەکی گەورە لە نێوان زلهێزە دەسەڵاتدارەکان لە ئارادایە، بەڵام لە بەرامبەردا بەرخۆدانێکی گەورە و بەهێزی ژنان و گەلانیش بوونی هەیە. لە ساڵی ٢٠٢٤ یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانمان بەڕێکخستن کردنی ژنانە. یەکێک لە ئامانجەکانمان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەهێزکردنی سیستەمی خۆپاراستنی ژنانە. بۆ ئەوەی ژنان بتوانن خۆیان و کۆمەڵگاکەیان بپارێزن، ئێمە لەم بوارەدا تێدەکۆشین.

هەروەها یەکێک لە چالاکییە سەرەکییەکانمان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. ڕێبەر ئاپۆ خوڵقێنەری و دامەزرێنەری ژن، ژیان، ئازادی ژنە. ئەگەر ئەمڕۆ ڕێژیمی ئێران بە دروشمێکی وەها هەژێندرا، ئەمە دەرئەنجامی کار و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆیە. چونکە ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانی بنەما گرتووە و گرنگی بە ڕێکخستن، هۆشیاری، پەروەردەی ژنان دەدات. بە ڕەنج وتێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ وایکرد ژنان ببنە خاوەن ئیرادە و هێزی تایبەت، ئەگەر ئەمڕۆ بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازی ژنان کاریگەری لەسەر جیهان هەیە، ئەوە لە سایەی تێکۆشانەکانی ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە ئێمەش بەرپرسیارین لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. ئەرکی سەرەکیمان دەبێت لە پێناو تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆبێت.I’ll

هاوبەشی :