پەکەکە پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە: گەریلاکانی فیدایی ئاپۆیی لەناو ناچن

177
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە بەبۆنەی ئۆپراسیۆنەکانی شۆڕشگێری گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە دژی داگیرکەران ئەنجامیاداوە، پەیامێکی پیرۆبای بۆ فەرماندارەکانی بڕیاڕگەی ناوەندی نەپەگە نارد و وتی: “سەرکەوتنی ئێوە لەگەڵ شەڕڤانانی ئازادایدا دەبێت”.

کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە بەبۆنەی ئۆپراسیۆنەکانی شۆڕشگێڕی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە خواکوڕک، مەتینا و زاپ ئەنجامیانداوە، بەپەیامێک پیرۆزبای لە فەرمانداری بڕیاگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) کرد.

پەیامەکە بەم شێوەیە:

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ٢٢-٢٤ی کانوونی یەکەمدا لە خواکورک، مەتین و زاپدا چالاکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا. لە ٤٥ـەمین ساڵیادی پارتیماندا، لەکۆتای ساڵی ٢٠٢٣ی زاینیدا گورزێکی کاریگەریان لە دوژمنی فاشیستی بکوژدا. ئەم چالاکییانە لە دۆخی زەحمەتی زستاندا ئەنجامدرا و گورزێکی قورس لە دوژمنی داگیرکەر درا. ئەم چالاکییانەی گەریلا پشتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هێزەپشتیوانەکانی شکاند، بەڵام مۆراڵ و جۆش و خرۆشێکی زۆری بەگەلی وڵاتپارێز و دۆستە دیموکراتەکانمان بەخشی، هیوای بەرخۆدانی بەهێزتر کرد. هێزێکی زۆرگەورەی ئازادی و گەردونی بەشداری هەنگاوی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد” بوون. بەراستی بۆ تێکشکاندنی هێزە داگیرکەر و بکوژەکان، گەریلاکانی فیدایی ئاپۆیی جارێکی تر هێزی خۆیان بە دۆست و دوژمن نیشاندا.

لە کەسایەتی ئێوەدا ئێمە ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی فەرماندە و شەرڤانەکانی هەپەگە و یەژاستار کە لەناو ئەم چالاکییانەدا خاوەن ڕەنجن پیرۆز دەکەین، بە ڕێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەکەینەوە و هیوادارین کە ئەم چالاکییە هەنگاو بە هەنگاو دوا ڕۆژی ئازاد بنیات بنێت و بەردەوام بێیت. بەم باوەڕەوە ئێمە هەموو فەرماندەکان و هێزەکانی گەریلامان کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەرخۆدان دەکەن سلاو دەکەین.

سەرکەوتن هەمیشە بەشی شەرڤانانی ئازادیخوازی فیداییە”.

هاوبەشی :