دوران کاڵکان: پرۆسەی پاکسازی داگیرکەران دەست پێدەکات

167
0
هاوبەشی :


ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەرایەتی پەکەکە دوران کاڵکان دەستنیشانی کرد کە ساڵی ٢٠٢٣ گەل، ژن و گەنجان بەرخۆدانیان کرد و چالاکییەکانی ئەم دواییانەی گەریلاکانی ئازادی کوردستانی وەک سەرەتای پاکسازی داگیرکەران پێناسە کرد.

دوران کاڵکان دەستنیشانی کرد کە بەشداری هەرە گەورە لە هەنگاوی “ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد” لە لایەن گەریلاوە بووە و وتی: “چالاکییەکانی ئەم دواییانە، پەرەی بە هێزی شۆرشگێرەکان و دیموکراتیکەکان داوە و جۆش و خرۆش لەناویاندا دروست بووە.

کاڵکان وتی: “گەریلا دووبارە کۆتا خاڵی ٢٠٢٣ی دانا. چی وت؟ وتی کە سەبارەت بە هەموو شتێک پرسیارم لێدەکرێت و هێزی ئەنجامدانی ئەو کارە لە دەستەکانی مندایە. هەرخۆی تا ئێستا دەمان وت کە کۆتایی بە دوژمن هاتووە و ئالۆز بوون. ئێستا چارەسەری نوێ دەستپێدەکات. ئەمەش پرۆسەی پاکسازی داگیرکەرانە. پرۆسەی ڕزگارکردنی شوێنە داگیرکراوەکانە. چالاکی گەریلا لە ئاستی پاکسازی و تێکشکاندندا ئەنجامدراوە” و پیرۆزبایی لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کرد.

هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەرایەتی پەکەکە، دوران کاڵکان، کە بەشداری بەرنامەی تەلەفیزیۆنی مەدیا هابەر بوو بەم شێوەیەیە:

وا کۆتایی بە ساڵی ٢٠٢٣ دەهێندرێت. پێشتر ساڵی ٢٠٢٣مان وەک ساڵی بەرخۆدان و هیوا پێناسە کردبوو. بە ڕاستیش ساڵیکی پر تێکۆشان بوو. لە هەموو بوارەکاندا بەرخۆدانێکی هەمەلایەنە ئەنجامدرا. هەروەها لە ٦ی شوباتی مانگی دووەمی ساڵدا بومەلەرزەش دروست بوو. واتا ساڵێکی پر ئازاریش بوو. سەرەتا ساڵی نوێی میلادی لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو هەڤالانمان و هەموو دۆستانمان پیرۆز دەکەم. لە ساڵی ٢٠٢٤دا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازم کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن.

تەواوی ساڵەکە بەرخۆدانمان کرد و شەهیدمان دا. من لە کەسایەتی شەهیدانی قارەمانمان شەهید لەیلا و ئاخین، بە ڕێز و خۆشەویستیەوە یادی هەموو شەهیدانی ساڵی ٢٠٢٣ دەکەمەوە کە بە قارەمانییەتیەکی گەورە شەهید بوون.

ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێک بوو کە بە تێکۆشانێکی گەورە تێپەری. ساڵێک بوو کە دەستکەوت و ئەزموونێکی گەورە بەدەست هێندرا. لەسەر ئەم بنەمایە دەچینە ناو ساڵی ٢٠٢٤ـەوە. ئێمە باوەڕ و هیوامان وایە کە ساڵی ٢٠٢٤ دەبێت بە ساڵی تێکۆشانی فراوانتر، گەورەتر و گشتگیرتر. تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە هەموو گۆرەپانێک و لە هەموو لایەکدا بلاو دەبێتەوە و گەورە دەبێت، قوڵ دەبێتەوە و دەستکەوتی گەورەتر بەدەست دەهینێت. ساڵی ٢٠٢٤ دەبێت بە ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشەکەمان. دەبێت بە ساڵی سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیمان. لەم ڕووەوە ساڵی ٢٠٢٣ میراتێکی گرنگ بۆ ساڵی نوێ جێدەهێلێت. ئێمە دەتوانین بە ئاسانی ئەمە بڵێین. ئەمە لە هەموو گۆرەپانیکدا ئەنجام دەدرێت، لە ساڵی ٢٠٢٣دا وەک گەل، ژن و گەنج، بەڕاستی بەرخۆدانێکی گەورەمان کرد.

ساڵی ٢٠٢٣ بوو بە ساڵی ئاشکراکردنی ڕاستییەکان

سەرەتا ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی پڕ لە تێکۆشانی گەورە بوو بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. لە هەموو بەرەکاندا ساڵی بەرخۆدان بوو. هەروەها ئەو پێشهاتانەی لەگەڵ ئەم بەرخۆدانانەدا دەرکەوتن هیوا و هێزیان بەخشی. لە ئەنجامی تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٣دا دەرکەوت کە ژیانێکی یەکسان و ئازاد و دیموکراتیک شتێکی مەحاڵ نییە، دەتوانێت لە هەموو بوارێکدا گەشە بکات و لەسەر بنەمای ژیانێکی لەو شێوەیەش بەقەد دەرفەتەکان جیهانێکی نوێ دروست بکرێت، بەم مانایە ساڵی ٢٠٢٣ وەک ساڵی ڕوونکردنەوە دەبینین. ساڵێکی ڕەنگدانەوە بوو. کێ دۆستە، کێ دوژمنە، کێ ڕاستە، کێ هەڵەیە، کێ دواکەوتووە، کێ پێشکەوتنخوازە هەموو ئامانە ڕوون بوونەوە. بە ڕوونی دەرکەوت بە تێکۆشان دەسکەوتی گەورەتر بەدەست دێت. هەموو ڕەشبینی و نائومێدییەکان بێمانا کرا و لابرا و هیوا، باوەڕی، ئیرادە و بانگەشەی ئەوەی کە بەرخۆدان و تێکۆشان بەردەوام دەستکەوتی گەورە دەخەنەوە و سەرکەوتن بەدەست دەهێنێنن لە شوێنی دانرا، هەر کەسێک بە شێوازی خۆی ئەمە هەڵدەسەنگێنێت. بەڵام هێزە دیموکراسییە شۆڕشگێڕەکان پێویستە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن بەتایبەت گەلەکەمان و دۆستان، ژنان و گەنجان لەو ڕوانگەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن. چونکە تەواوی ساڵەکە بەو شێوە ژیاون. ئەوان بە چالاکییەکانیان مۆری خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا. بۆیە ئەوانەی باشتر لە ئەنجامی ساڵ تێدەگەن و بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکان دەکەن.

پێمان وایە ڕێبەر ئاپۆ بەهێزترین هەڵسەنگاندنەکان دەکات. بە دڵنیاییەوە باشترین پێناسە بۆ ساڵەکە دەکات. ئێمە لە دڵماندا، لە مێشکماندا هەست بەم شتە دەکەین و تێدەگەین. بەڵام پلانەکانی ئیمرالی پێشتر ناسراون، بۆ ئەوەی کەس زانیاری دەست نەکەوێت ئاستەنگی دروست دەکەن. بۆ بێبەش کردنی هەموو کەسێک لەو بیرکردنەوە ڕاستەقینە و قووڵانە کە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و گەلەکەمان گرنگە، لە ئیمراڵی ئەشکەنجە و گۆشەگیری جێبەجێ دەکەن. ئێمەش لە تێکۆشانداین بۆیە دەتوانین مانا بە ژیان و کردارەکانمان بدەین. ڕێبەراتی نیشانی داین کە چۆن مانا بدەین و ئەمەش هێزی ئێمەی ئاشکرا کردووە. ئەگەر ئێمە قوتابیەکی باش بین، ئەوا دەتوانین بە ساڵێکی مانادار پێناسەی بکەین و دەستکەوتەکانی ببینین. دەتوانین پێشبینی ورد و دروست بۆ ساڵی نوێ بکەین.

بەپێشەنگایەتی بەرخۆدانی ئیمرالی ساڵی ٢٠٢٣ بووە ساڵی هیوا و بەرخۆدان

ئێمە ساڵی ٢٠٢٣ بە ساڵی هیوا و بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی ئیمرالی پێناسە دەکەین. بۆ هەڵوەشاندنەوە و بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو بوارێکدا بەرخۆدانێکی بەهێز لە دژی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی بەڕێوەدەچێت. لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، گەریلا، گەل، ژنان، گەنجان، دۆستەکانمان، هەموو هێزە وڵاتپارێز و دیموکراتیکەکان بەشداری بەرخۆدان بوون و لەهەڵمەتی ئازادی جیهانی کەلە ١٠ی تشرینی دووەم گەیشتە لوتکە. هەنگاوەکە بە دروشمی ‘ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد’ ئەنجامی کۆتایی ئەم بەرخۆدانە بوو. دەتوانین بڵێین مانادارترین و گرنگترین ڕووداوی ساڵی ٢٠٢٣ هەڵمەتی ئازادی جیهانییە لە ١٠ی تشرینی دووەمدا دەستی پێکرد. دەتوانین بڵێین هەنگاوێک بوو کە مۆرکی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بۆچی؟ چونکە ئیرادە و یەکێتی، ئیرادە و بانگەشە هەبوو و هەموو کەسێک لەهەموو شوێنێک تێدا بەشدارییان کرد.

باوەرمان بە سەرکەوتن بەهێزە. بە دڵنیاییەوە بەم هەڵمەتەوە ئەنجامەکەی بەدەست دەهێنین. لە بانگەشە و ئیرادەی هەموو گەلی وڵاتپارێز، ژن و گەنجان کە پێشەنگایەتی چالاکییەکان دەکەن و هەموو دۆستە دیموکراتیکەکانمان بە ڕوونی دەبینرێت. تەنانەت بچووکترین ڕەشبینی لەم بابەتەدا نییە. هەمووان گرێدراوی ئەم هەڵمەتەن و هەوڵی سەرکەوتنی دەدەن و دەڵێن: ‘سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی تێکدەشکێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت’، دوو مانگ و نیو تێدەپەڕێت لەم ماوەدا لە هەموو شوێنێک چالاکی ئەنجام دراوە، ڕۆژانە بەشداری نوێ و ڕاگەیاندنی نوێ دەکرێت. لە پرۆسەی پێشوودا بەشدارییەکی مەزن کرا. بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی شۆڕشگێڕ کۆتایی بە یەکەم مانگی خۆی هێنا. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمەوە چالاکییەکانی مانگرتن دەستیپێکردووە و ئەمەش هێز و دڵگەرمییەکانی زیاتر کردووە. وەک هەڵمەتێکی نوێ بوو، هەمووان پشتیوانی لێدەکەن. لە لایەکی دیکەوە لە هەموو شوێنێک ڕێپێوان و گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت. چالاکییە جەماوەرییەکانی گەنجان و ژنان بەردەوام بەڕێوەدەچێت. ڕاگەیاندن و بەشداریی کردنەکان قەد نەوەستاون. هەروەها لە ١٠ی کانوونی یەکەمدا هەڵمەتی خوێندنەوە بۆ باشتر تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. بەڕاستی ئەمە چالاکیەکی زۆر گرنگ و مانادار بوو. چالاکییەکە بەتەواوی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. چالاکییەک بوو هاوتەریب بوو لەگەڵ ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆدا. بۆچی؟ چونکە ڕێبەر ئاپۆ بە واتای زانابوونە. ڕێبەر ئاپۆ بە مانای تێگەیشتنێکی نوێیە، ڕێبەر ئاپۆ واتە ژیان و شێوازێکی نوێی ژیان. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ مانای هێزی نرخ دانانە. ڕێبەر ئاپۆ خۆی بە هێزی نرخ دانان پێناسە دەکات. ڕێبەر ئاپۆ مانا بەخشینی ژیانی لە هەموو شتێک بە نرختر دەبینی. خاوەن و خوڵقێنەری فەلسەفەیەکی وەهایە. لە ڕوانگەی ڕێبەرایەتییەوە هۆشیاری و نرخ دانان بنەمایە. ناوێکە هەموو دەرگاکان دەکاتەوە. لە تێکۆشانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا، هەوڵدان بۆ خوێندنەوەی کتێبەکانی، باس لە سەر ئارمانجەکانی، خۆپەروەردە کردن و هۆشیاری، هەوڵدان بۆ ئازادکردنی عەقڵییەتمان، بەتەواوی لەگەڵ ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆدایە. بۆیە چالاکییەکی کاتی و مانادار بوو. ئەوانەی ڕێکیان خستووە بە ڕوونی لە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتوون. تەنها دەمەوێت ئەوە بڵێم کە پێویستە ئەم چالاکییانە بەردەوام بن. ڕۆژ و کاتی خوێندنەوەی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامی پێ بدرێت. هەرکەسێک لەبوارەکانی ژیاندا گیر هاتووە، تووشی کێشە بووە و هیچ چارەسەرێکی نییە، بیر و ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بخوێنێتەوە، بەتایبەت پارێزنامەکانی و پارادایمی نوێ بخوێنێتەوە. پاشان چارەسەری هەموو کێشەکان دەدۆزێتەوە. چارەسەری دروست لە کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆدایە. ڕوانگەی چارەسەر هەیە، ڕێگا و ئامراز هەیە. بۆیە پێویستە لە ئاستی کۆکردنەوەدا بخوێنرێتەوە. پێویستە هەموو گەلەکەمان، هەڤاڵانمان بیخوێننەوە. بە تایبەتی بانگەوازی لە گەنجان دەکەم.

پێویستە ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بخوێنرێتەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت

هەڤاڵانمان هەفتەی ڕابردوو ڕەخنەیان لێگیرا؛ بۆچی لە تورکیا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لاواز بوو؟ ئهوه ڕاست بوو. لە ڕاستیدا ئەگەر غافڵ بوونێک لەو شێوەیە هەبێت، زۆر مەترسیدارە وەک هاوڕێکە باسی دەکات. ڕێبەر ئاپۆش کوردە، ئێمەش کوردین. لەو کاتەدا کەس ناتوانێت هەموو ئەو شتانە بڵێت کە ڕێبەر ئاپۆ دەیزانێت، ئێمەش دەزانین. ئەمە گریمانەیەکی زۆر هەڵەیە. بە تورکی چاپ کراوە، وەرگێڕدراوە بۆ کوردی، ئێمە دەیخوێنینەوە، ئەوانەی دەڵێن پێش هەمووان زانیومانە، بەس تێگەیشتین، لە واقیعدا هەرگیز تێنەگەیشتوون. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە وانەکە کرد، وتی ڕەخنەکانم زۆرترینیان لەو کەسانەن کە دەڵێن ئەم ڕەخنانە بۆ من نییە، دەتوانین ئەم قسەیە بەم شێوەیە ڕاست بکەینەوە. لەو کاتەدا زۆر کەم کەس لە ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەن، ئەوانەن کە پێیان وایە زۆرترین لە ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتوون. پێویستە هەمیشە لێکۆڵینەوە و بەدوادا چوون بکرێت. لەم ڕووەوە پێویستە لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پێشبخەن، هەرکەسێک پێویستی پێیەتی با زیاتر خوێندنەوەی بۆ بکات.

ژنان زیاتر پێویستیان بە ڕێبەر ئاپۆیە. لەبەر ئەوەی بنەڕەتیترین هێزی ئازادی، ژنە. ئەوان لە هەموو کەسێک زیاتر پێویستیان بە ئازادییە. دەبێت گەنجان زیاتر بخوێننەوە. بە ڕاستیش دەبێت گەلی کورد زیاتر بخوێنێتەوە و هاوبەشی بەوەبکات کە لیی تێگەیشتووە. دەبێت گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست زیاتر بخوێننەوە. گەلەکەمان لە باکوور و گەنجانمان لە باکور دەبێت زیاتر بخوێننەوە. دەبێت لەوەی کە دەیخوێنینەوە تێبگەین و هاوبەشی بە زانیارییەکانمان بکەین. دەبێت ئەمە لە ئاستی سەفەربەریدا ئەنجام بدرێت. بە تایبەت لە ئاستی سەفەربەریدا داوا لە گەنجان دەکەم هەمیشە بخوێننەوە و لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن.

لە لایەکی ترەوە دەبێت ئێمە ئەمە بە باشی ببینین. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموومان پێویستە. ئەم چالاکییە بۆ ئازادییە، لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر، چالاکی ئازاد کردنی ڕۆح، هەست، ڕامان و کردارمانە. چالاکی خۆ پەروەردە کردن و خۆ بەڕێکخستن کردنە. لەسەر بنەمای سۆسیۆلۆژی کۆمەڵایەتی، چالاکی خۆیان گەیاند بە کەسایەتی ئازاد. لەم ڕووەوە دەبێت مرۆڤ ئەمە ببینێت. بەربەست دادەنێن، قەدەغەی جۆراو جۆر دروست دەکەن. هەزار ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ نییە. هەموو جۆرە فشار، ئەشکەنجە و زۆڵمێک ئەنجام دەدرێت. لە ڕاستیدا ئەمە ناوەندی بەڕیوەبردنی کوشتنە. کۆمەڵکوژ کردنی گەلی کورد لەسەر بنەمای سیستەمی ئیمرالی ڕێکدەخرێت، بەڕێوەدەبرێت و ئەنجام دەدرێت.هەموو ئەمانە تەنها بۆ فشارخستنە سەر ڕێبەر ئاپۆ نییە. لەبەر ئەوەی پێویستیمان بە فکر و بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەیە، بۆیە ئەوەندە هێرش دەکەنە سەر ڕێبەرمان.

 

ئەوەی گۆشەگیر دەکرێت ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆیە: یانی هەموو کەسێک گۆشەگیرە

ئەوەی دووەم، بەهۆی کەموکوڕیی ئێمەوەیە. ئەگەر ئێمە بە کەڵکی خۆمان هاتباین، ئەگەر بە دروستی تێگەیشتباین، ئەگەر وەک فەیلەسوفەکە دەیگوت تێکۆشانێکی سەرکەوتوومان ئەنجامدایە، هەریەک لە ئێمە وەک ئاپۆ بووینایە، ئەوکات لە ئیمراڵیدا هیچ مانایەکی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و پراکتیکەکان نەدەبوو، تەنها دەگۆڕا بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەخسی. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ گەل و ژنان و گەنجانی کوردستان هۆشیار کردەوە و ڕێگەی بۆ تێکۆشان دژی نادادپەروەری و چەوساندنەوە و ستەمی ئەم سیستەمە خۆش کرد، هەوڵ دەدەن تۆڵەی لێ بکەنەوە. فشارەکانیان تەنها گوزارشتە لە تۆڵەسەندنەوەیان. کەموکوڕیەکانمان لە ڕاستیدا دەبنە هۆی درێژخایەن و توندتربوونی ئەم فشارانە. ئەوە کەموکوڕیی ئێمەیە. لەسەر بناغەی کەموکوڕی و لاوازی ئێمە دامەزراوە. پێویستە لەم زەمینەی کەم و لاوازییە دەربچین. با ڕاستتر لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین. با باشتر بەشداری بکەین و سەرکەوتن بەدەست بهێنین. ئەگەر لە هەموو گۆڕەپانێکدا، لە گۆڕەپانی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژیدا، لە پڕوپاگەندە، ئەژیتاسیۆن، هونەر، ئەدەب، پەروەردەی جڤاکی، ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی جڤاک، شەڕ، پاراستن، سیاسەت، دیپلۆماسی، ژیانی ئابووری و جڤاکی، هەڵوێستێکی بەهێزمان هەبێت، ئەوا دوژمن هەنگاوێک دەچێتە دواوە و دەڵێت هەمووان بوونەتە ئاپۆی… بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە. هەر بۆیە هەمووان ڕێبەر ئاپۆ دەخوێننەوە و فێر دەبن. هەرچەندە هەوڵبدەن دەنگەکە کپ بکەن، ئەم دەنگە دێتە دەرەوە. ڕێبەر ئاپۆ بە بەرگرینامەکانی دیواری گۆشەگیری ئیمراڵی شکاند و وێرانی کرد و گەیشتە هەموو جیهان. ئێستا هەمووان بە بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە دەکەن و ڕێبەر ئاپۆ دەخوێننەوە. ڕاستی و ژیانی ئازاد و ڕێبازی تێکۆشان سوود لە ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرن. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێکە. لە هەموو جیهاندایە، لە دڵ و مێشکی هەموو مرۆڤایەتیدایە. لە ناوەندی پێشەوەی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدایە.

هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان هیوادارن لەڕێگەی گۆشەگیرییەوە، ڕێگری بکەن لە هاتنەدەرەوەی ڕامانە نوێیەکانی ڕێبەر ئاپۆ، تا نەگاتە شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز و گەل و ژن و گەنجان، بەمەش تێکۆشان لاواز و تەسکتر بکەنەوە و سەرکەوتن مسۆگەر بکەن. ئەوان پێیان وایە ئێمە ناتوانین هیچ بکەین. پاشان با بە توڕەیی و کاردانەوەیەکی مەزنەوە ڕووبەڕوویان بینەوە. پێویستە نەک تەنها بە قسە و بانگەشە، بەڵکو بە پراکتیک.

پێویستە ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی سەرکەوتن

ئەوە چۆن دەبێت؟ لەڕێگەی هەڵمەتەکەوە چالاکی دەستی پێ کردووە. دەبێت بە هەموو هێزێکەوە بەشداری بکرێت لە هەڵمەتی ئازادیی جیهانی. پاشان پێویستە هەمووان بەشداری بکەن، با لە هەموو شوێنێک بەشداری بکەین. پێویستە هەمووان بە چالاکی نوێ و داهێنەرانە و فۆرمەکانی بەشداریکردن هەڵمەتی ئازادی بۆ هەموو جیهان بنووسن و قووڵتر و فراوانتری بکەن. با شۆڕشێکی گەورەی ئازادی و تێکۆشانی ئازادی بهێنێتە ئاراوە. ئەگەر ئەمە بکەین، ئەم سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنەی ئیمراڵت نامێنێت. بە هیچ شێوەیەک مانای نابێت. تەنانەت ئەوانەی دەیانەوێت بەردەوام بن، ناتوانن ئەوە بکەن. هەر بۆیە دەبێت بەشێوەیەکی بەهێز بەشداری بکەین. ئێمە لە کۆتایی ساڵدا جارێکی تر ئەم بابەتانە دەنرخێنین. لەسەر ئەم بناغەیە جارێکی تر لێپرسینەوە لە خۆمان دەکەین. ئەوکات باشتر تێدەگەین.

ئەوکات بە تێگەیشتنێکی باشتر لە ڕاستییەکانی ڕێبەرێتی دەچینە ساڵی ٢٠٢٤ و ئامادەین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر. ئەودەمە چی ڕوودەدات؟ لە ساڵی ٢٠٢٤ هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری پرسی کورد پێش دەکەوێت، فراوانتر دەبێت، سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی لەناو دەچێت و سەرکەوتنی مەزنتر بەدەست دێت. ئێستا ساڵی ٢٠٢٣ بووەتە ساڵی مانادارترین و کاریگەرترین چالاکی ستراتیژی. ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی سەرکەوتن دەبێت. بە ئامانجی ڕوون و ئاشکرای چارەسەرکردنی پرسی کورد و مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، هەڵمەتەکە بە سەرکەوتن تاجدار دەکرێت. جگە لەم ئامانجە هیچ ئامانجێکی ترمان نییە. ئێمە بە هەموو بوون و مێشک و دڵمان باوەڕمان بەوە هەیە کە ئەمە ڕوودەدات و ئەگەر ئەم تێکۆشانە لەسەر ئەم بناغەیە پەرە پێ بدەین، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین. پێویستە هەمووان باوەڕ بەم شتە بکەن. لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا، ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی سەرکەوتنی تێکۆشان. بە باوەڕێکی مەزنەوە بانگەواز لە هەموو لایەک دەکەم لەسەر ئەو بناغەیە تێکۆشان فراوانتر بکەن و سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە چالاکییەکان ڕێکدەخەن.

هاوبەشی :