نزیکەی١٠٠رێکخراو و دەستەی یاسایی لە سووریا داوای ناوچەی دژە فڕین دەکەن
٩٩ رێکخراو و دەستەی یاسایی و مەدەنیی لە سووریا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد و داوایانکرد ناوچەی دژەفڕیین لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دروست بکرێت.
٩٩ ڕێکخراو و دەستەی یاسایی و مەدەنیی لە سووریا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد، داوایانکرد ناوچەی دژەفڕیین لە هەرێمەکەدا دروستبکرت.
ئەو ٩٩ رێکخرا و دەستەی یاسیی و مەدەنییە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاڕاستەی رایگشتییان کردوە، ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتی تورک هێرشێکی دڕندانەی بۆ سەر هەرێمەکە دەستپێکردوە و هەموو یاسا و پێوەرە نێونەتەوەییەکانی پێشێل کردوە، هێرشی گەورە گەیشتووەتە ناوەندە تەندروستیی و خزمەتگوزارییەکان و ماڵ و موڵکی تایبەت و گشتیی هەرێمەکە، هەروەها چەندیین هاووڵاتیی شەهیدبوون و دەیان هاووڵاتیی بریندار بوون.
هەروەها رێکخراوەکان، ئەم داواکارییانە ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و تەواوی دەستە و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان دەکەن:
“ئاسمانی هەرێمەکە لەبەردەم هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دابخرێت.
هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە خاکی سوریا دەربچن.
با کۆمیتەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە بکەوێتە کار.
پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و دامەزراوەکانی دژی هێرشەکان بووەستنەوە.