لە شاری سلێمانیی مەراسیمی شەهید هەڵمەت شاهین بەڕێوەچوو

139
0
هاوبەشی :

 

لە شاری سلێمانیی مەراسیمی شەهید هەڵمەت شاهین بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە، لە شاری سلێمانیی لە گەڕەکی شارەوانیی لە هۆڵی پرسەکانی شارەوانیی مەراسیمی شەهید “کاوە تاکۆر” ناسراو بە (هەڵمەت شاهین)، كە لە هێرشی ١٢/٢٣/ ٢٠٢٣ی گەر-ی-لاكانی هە-پە-گە لە دژی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە ئامێدی شەهید بوو بەڕێوەچوو.
پرسەکە بە بەشداریی بنەماڵەکە، هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و چالاکوانی مەدەنیی و کەسەیەتیی سیاسیی و جەماوەرێکی زۆر بەڕێوەچوو.
شەهید كاوە تاكور ناسراو بە هەڵمەت شاهین، لە ساڵی ٢٠٠٢ لە دێرەلوك سەربە پارێزگای دهۆك لە دایك بووە، ساڵی ٢٠١٩ بەشداری ریزەكانی گە-ر-ی-لای هە-پە-گە دەبێت.

 

 

هاوبەشی :