چی روودەدا لە هەرێمی پاراستنی میدیا-زاگرۆز؟ جەنەراڵی تورکان، بە ئاشکرا چی دەڵێن؟

268
0
هاوبەشی :

نوسینی: نیاز حامید ئیبراهیم

بۆ سێ رۆژ دەچێت، سوپای داگیرکەری تورکیا لە بەردەم ئامانجی پیرۆزی گەریلادا رەتدەبن، ئامانج: یا هەڕن یا بمرن.
لەم سێ رۆژەدا زیاتر لە ١٠٠ سەرباز و فەرماندەی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراون و بە دەیانی دیکەش بریندارن، کە بەشێکیان برینیان قورسە.
گەریلا ئیدی بە دورشمی’ یا هەڕن یا بمرن، ئیدی رێگای دیکە نییە ‘، بە پراکتیزەکرد، قڕانی خستۆتە ناو سوپای داگیرکەر، باشترین سەرباز لەلای گەریلا چونکە داگیرکەرە، سەربازێکی کوژراوە، وەک چۆن لای دەوڵەتی تورکیای فاشی باشترین کورد ئەو کوردەیە لە گۆڕستانە.
تابمێننەوە، تەرمەکانتان زێدە دەبێت، تۆڵەی خوێنی هەر بەناهەقرێژراوێکی کورد و گەلانی ناوچەکە، گەریلا وەریدەگرێتەوە. گەریلا وتۆڵە، پەکەکە و تۆڵە دوانەن، ئیسک و گۆشتن لەیەک نابنەوە.
جەنەڕاڵێکی خانەنشینی تورک،ئۆرکن ئۆزل، دوێنێ شەو چیگووت؟

ئەو کوشتارەی سوپای تورک لە زاگرۆز، زاپ، خواکورک، مەتینا و، ئاڤاشین، رای گشتی تورکیای هێناوەتە قسەکردن و بێزاری دەربڕین، ئەردۆگان و وەزیری شەڕی تورکیا و دەزگای جاسوسی میت لە خراپترین رەوشدان، بۆیە دەنگی نارازیی وابەرزدەبێتەوە. دوێنێ شەو جەنەراڵیکی خانەنشینی تورک بە ئاشکرا گوتی: دەمێکە دەمەوێت بڵێم، مانەوە لەو ناوچانە کارەسات دەقەومێنێت، من بۆخۆم لەو ناوچانە خزمەتی سەربازیم کردووە، دەزانم سوپا تەنها بۆ مردن لەوێ دەبێت و هیچ سودێکی نییە. ساڵێکە دەمەوێت ئەوە بڵێم، لێ نەمدەتوانی نەوەک بە خیانەتکار بحەسبێنرێم، بێدەنگ بووم، لێ ئێستا منیش خۆم بە بەرپرسیار دەبینم ئەو هەمووە کوژراوە کەسوکاری ئێمەن، ناتوانم چیدیکە بێدەنگ بم، کشانەوە هەڵاتن باشترین چارەسەرە. سەربازەکان بە راشکاوانە قسەم لەگەڵ دەکەن، ناوێرن لەگەڵ فەرماندەکانیان قسەبکەن، دەڵێن: خەلوسی ئێمەی فڕیدا ئێرە بەناراستەوخۆ پێیگوتین دەبێت لێرە بن بۆ مردن و دەبێت هەر لێرە بمرن، خۆ ئەگەر بە ساغیش مان ئەوە باشە.

میدیای دەوڵەتی تورک دەیەوێت راستیەکان بشارێتەوە، لێ ژمارەی کوژراوەکان ئەوەندە زۆرە، ناشاردرێتەوە. لە دوو رۆژدا ئەم ژمارە زۆرە کارەساتبارە بۆ دەوڵەت.

هاوبەشی :