هەپەگە: شەهیدانی ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیەکانمان گەرنتی سەرکەوتنن

164
0
هاوبەشی :

هەپەگە یادی چوار گەریلای بەرزڕاگرت، کە لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی خواکورک و زاپدا شەهیدبوون و رایگەیاند، “گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە گیانبازی و ئیرادەی ئاپۆییان کردبووە رێبازی ژیانیان، هیوای ئازادی گەلن”.

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە سەر بابەتەکە بەم جۆرەیە:

“لە راگەیەندراوی ٢٣ و ٢٤ی کانونی یەکەم/ دیسەمبری ٢٠٢٣دا بە گەلە وڵاتپارێزەکەمان و رای گشتییمان راگەیاندبوو، کە لە هەرێمەکانی خواکورک و شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپدا لە میانی ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکاندا هاوڕێیانمان مەمیان، وڵات، هەڵمەت و حسێن بە گیانی فیدایی ئاپۆیی و ئازایەتی بەرزەوە چوونەسەر دوژمن و شەهیدبوون.

هاوڕێمان مەمیان لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید ئەحمەد روبار چووە ناو سەنگەری دوژمن، وردترین هونەری پرۆفیشناڵی گەریلاکانی ئاپۆیی جێبەجێ کرد و بەو گورزانەی لە دوژمنی وەشاند، دوژمنی هەژاند. هاوڕێمان مەمیان گیانبازی وەک شێوەیەکی ژیان هەڵبژارد و لە بەرزترین ئاستدا بەو شێوەیە ژیا و شەهیدبوو.

هاوڕێیانمان هەڵمەت، وڵات و حسێنیش پێشەنگایەتی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣یان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی پێشەنگایەتیان کرد و گورزی کەمەرشکێنیان لە دوژمن وەشاند، ئاڵای بەرخودانیان لە جوان، ئاندۆک و بۆتانەکان وەرگرت و بە شێوەیەکی بەنرخ شەکاندیانەوە، تا کۆتا فیشەک شەڕیان کرد و شەهیدبوون.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە گیانبازی و ئیرادەی ئاپۆییان بۆ خۆیان کردووەتە رێبازێکی ژیان و لە تاکتیکەکانی گەریلای سەردەمی نوێدا بوونە پڕۆفیشناڵ، جارێکی دیکە بە دۆست و دوژمنی نیشاندا کە گەریلا نابەزن و لە بننایەن. جارێکی دیکە سەلمێندرا کە ئەوان هیوای ئازادی گەلەکەمانن. هاورێیانمان مەمیان، هەڵمەت، وڵات و حسێن بە شەڕێکی گیانبازانە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمن شێوەی سەرکەوتنیان نیشاندا، وەک جەنگاوەرانی پێشەنگ جێگەی خۆیان لە مێژووی ئازادی گەلی کورددا کردەوە.

مەشخەڵی ئازادی هاوڕێیانمان رۆژهات و ئەرداڵ کە لە ئەنقەرە داگیرسا، لە چیاکانی کوردستان بەرزکرایەوە و یەک لە قورسترین گورزەکانی مێژوو لە دوژمن وەشێندرا. سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێیانمان مەمیان، هەڵمەت، وڵات و حسێن دەکەین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: مەمیان ئارمانج

ناو و پاشناو: حەکیم تەکین

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: بەگی- عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢/ خواکورک

ناسناو: هەڵمەت شاهین

ناو و پاشناو: کاوە تاکۆر

شوێنی لەدایکبوون: دێرەلۆک

ناوی دایک- باوک: لەیلا- کازم شوکری

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ زاپ

ناسناو: وڵات سەرحەد

ناو و پاشناو: وڵات سۆنمەز

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزڕوم

ناوی دایک- باوک: میهرەبان- عەبدوڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ زاپ

ناسناو: حسێن ئازاد

ناو و پاشناو: ئەلیاسا چیفتچی

شوێنی لەدایکبوون: موش

ناوی دایک- باوک: نوران – محەمەد ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ زاپ

هاوبەشی :