(یەرەکە) ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

120
0
هاوبەشی :

ناوەندی چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمی پێنجوێن شەهیدبوون.

“لە ٣ی دیسەمبری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمی پێنجوێن دوو هاوڕێمان بە ناوەکانی ئاریەن ئارێ یەک لە فەرماندەکانی هەپەژە و هاوڕێ هێرش بەرخودان لە کاتێکدا لە سەر ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆیان بوون، شەهید بوون.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناو و پاشناو: زەینەب ئەیڤەری
ناسناو: ئاریەن ئارێ
کات و شوێنی بەشداربوون: ٢٠٠٦- سەڵماس
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی دیسەمبری ٢٠٢٣- پێنجوێن

 

ناو و پاشناو: سدیق شێخ ئەحمەد
ناسناو: هێرش بەرخودان
کات و شوێنی بەشداربوون: ٢٠١٦- کۆبانێ
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی دیسەمبری ٢٠٢٣- پێنجوێن

هاوبەشی :